Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 18:35

باھەر بەکوردی بمێنینەوە نەبین بەیٔەوان بۆ هێشتنەوەی مرۆڤایەتی!

دوای سەدەیەک لە خەبات و قوربانیدان کورد بووە بەخاوەنی ھەرێمێکی دەستوری و دانپێنراوی نێودەوڵەتی
ھۆگر نێروەیی
100%

بەدرێژایی مێژوو کورد نەتەوەیەکی مرۆڤ دۆست بووە، لەھەموو لاپەرەکانی مێژوو بگەڕێ یەک دێر نابینی کورد ھێرشی کردبێتە سەر خاک و نیشتیمانی وڵاتێکی تر، و تەعدای لەخەڵکی تر کردبێت، ھەرچەند بەھێزیش بوبێت خۆی نەسەپاندووە، دەستی برایەتی بۆ گەلانی ناوچەکە درێژکردووە، نمونەیەکی جوانی پێکەوە ژیانی لەھەموو ڕۆژھەلاتی ناوەڕاست پیشانی جیھانی داوە.
لەسەردەمی حیزبی بەعس زۆربەی سەرکردەی شیعەکان وخەڵکی تر بەھۆی زوڵم وتەعدای صدام ڕایان دەکرد و دەچونە ئەو ناوچانەی کەلەژێر دەسەڵاتی پێشمەرگەدا بوون، بۆ ئەوەی گیانیان پارێزراوبێت، دەیان زانی کورد قەد تەعدا لەوان ناکات، ستەملێکراو تەنھا لەوناوچەنە ھەستیان بەھەبونی خۆیان دەکرد کەلەژێر دەسەڵاتی پێشمەرگە بوون.

لەشەڕی داعش سونەکانی عێراق کە شارەکانیان داگیرکرابو لە لایەن داعش لەھەموو عێراق ھاتنە ھەرێمی کوردستان، جگە لەوەش چەندین کورد و عەرەبەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و شارەکانی تری سوریا لەژێر زوڵم و ستەمی داعش و بەشار ئەساد و چەکدارو و گروپەکانی سوریا ڕایان کرد ھاتنە ھەرێمی کوردستان، ھەمویان ھەستیان بە ئارامی کردو ترسیان نەما چونکە زانیان ھاتنە ژێر دەسەڵاتێک کەقەد تەعدا لەھیچ کەسێک ناکات، وەکو میوان خۆیان نابینی بەڵکو خۆیان وەک خاوەن ماڵ دەبینی لەباوەشی کوردستان، ئێستاش زۆربەیان حەزناکەن لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان بڕۆن بەھۆی ئەو پێکەوە ژیان و یەکتر قبوڵکردنەی کە لێرە ھەیە لەھیچ شوێنێکی تر نایبینن.

لەچەند ساڵی ڕابردوو دوای سەدەیەک لە خەبات و قوربانیدان کورد بووە بەخاوەنی ھەرێمێکی دەستوری و دانپێنراوی نێودەوڵەتی، لەم ماوەیەدا لەسەروی هەموو کەموکورتیەکان و لەنێو چواردەوری ناحەزو داگیرکەر، کورد توانی نمونەیەکی جوانی پێکەوەژیان لەھەموو ناوچەکە پیشانی جیھان بدات، لە ڕووی پێکەوەژیان و یەکتر قبوڵکردن جیاوازی نەکردن و دابین کردنی مافەکان لەنێوان ھەموو پێکھاتەکان و ئاین و ئاینزا و بێ ئاینەکان و کەم نەتەوەکان ھەرێمی کوردستان نەک لەناوچەکە بەڵکو لەپێش زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا و جیھانیش دێت کەسەدان ساڵە دەوڵەتن، کوردستان بووە بە پەناگە و ناوەندێکی ئارام بۆ خەڵکی ستەملێکراو، لەھەموو لایەک کە ستەمیان لێ دەکرێت دێنە ھەرێمی کوردستان.

ماوەیەکە ئەوانەی چاویان بەو ئازادی و پێکەوەژیانە ھەڵنایات کەلای ئەوان یەکتر قبوڵکردن نیە بەڵکو یەکتر قوتدان ھەیە، بەپیلان بەرنامەی دارێژراو کار لەسەر ئەوە دەکەن لەڕێگای دژایەتی کردنی ئاینەوە ناسەقامگیری لەھەرێمی کوردستان دروست بکەن، پێکەوە ژیان نەھێڵن کوردستان وێران کەن، بەڵام ئەم خەونە نەزۆکەش لەبارئەچێت و نایبینن بەچاوی خۆیان.
پێکەوە ژیان کۆکردنەوەی جیاوازیەکانە، ئەگەر یەکترقبوڵکردن ھەبێت وڵات بەرەو پێشەوە دەچێت، ئارامی لەسەرانسەری وڵات بەرقەرار ئەبێت، گەر یەکتر قبوڵکردن نەبوو و ئازادیت تەنھا بۆ بیرو باوەڕەکانی خۆت ویست ئەوکات وڵات وێران ئەبێت ھیچ کوچەو کۆڵانێکی ئەم وڵاتە نامێنێت خوێنی تێدا نەڕێژرێت و لێرەش زۆر لە عێراق و سوریا وڵاتانی تری ناوچەکە کەژیانی تێدا نەماوە خراپتر دەبێت.
باھەر کورد بمێنین بەھەمو ڕەفتارە باشەکانی وکلتوری خۆمان کە لەکەس ناچین، نەبین بە ئەم و ئەوی تر، ھەتا کورد بین مرۆڤایەتی لەناوچەکە زیندو دەمێنێتەوە، کەکورد نەبوین بوین بەئەوان شتێک نامێنێت بەناوی مرۆڤ بون، ستەملێکراو ھەمیشە قوت ئەدرێت لای ستەمکارو شتێک نامێنێتەوە بەناوی ئازادی و پێکەوە ژیان لەناوچەکە.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.