Erbil 16°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 19:04

گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگەپێوویستیەکی مێژوویییه

مووشك بارانی هەولێر تەنیا به هێزەکانی پێشمەرگه دەپارێزرێت ولەناو دەبرێت
یونس حه‌مه‌د
100%

یونس حەمەد - ئۆسلۆ

له سێپتەمبەری ڕابردوودا تا مێژووی ئەمڕۆمان هەولێری پایتەخت سێ جار لەلایەن میلیشیاکانەوە مووشکباران کرا ، هەر یەك لەم مووشەکانه ئەگەرچی ئامانجە ترسنۆکیەکەی نەپێکا، بەڵام ئەم کردەوەیه حیساب بۆ کراوە ، چ لەلایەن کوردەوە یاخوود کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ، چونکه هەولێر لەدوای 1996وە بۆته ناوەندێکی ئارامی وسەقامگیر بۆ تەواوی مرۆڤایەتی وێڕای ئەمەش وەک سەنتڕاڵێکی بەرزی ئابووری و گەشەسەندوو ئاماژەی بۆ دەکرێت ، جالێرەدا ئاماژەکان وەک چاوێک هەمیشە لەسەریدا هەیه بەتایبەت چاو و هەستی تیرۆرست و ومیلیشیاکان !


 هەولێر وەك مەقام و جێگا وشوێن نەوەك به تەنیا باشوور ، بەڵکو  لەهەر چوار پارچەی کوردستان و هەتاوەکو ناوچەکەدا  وەکو ئارامگەیەك لێی دەڕوانرێت ، هەر کێشەیەك ئەگەر ڕووبدات ئەوە هەولێر ناوەند وسەنتڕاڵه بۆ چارەسەرکردنی هەموو ئەو کێشەو ئاڵۆزییانه ئەوە تەنیا قسە وباس نیه ، بەڵکو به کردەوە هەولێر ئەوەی سەلماندووە که بەڵێ ئەم شارە وەك شاری شاران ڕێز گیراو بووە ،بۆیە هەولێر بۆتە پەناگا بۆ دۆست وخۆشەویستان لەملاشەوە بۆتە چەقڵی چاوی چاوهەڵنەهاتوو و تیرۆرست و میلیشیا ( بەڕەڵاییەکان) ..

 کورد به گشتی گەلێکی ئاشتیخوازە ، گەلێکه ئارەزوو له خۆشی دەکات ، هیچ کات دەستپێشخەری نه شەڕ ونه جەنگ بووە ، بەڵام هەرگیز خۆی بەدەستەوە نەداوە ، مێژوو لەگەڵ درووستبوونی مرۆڤایەتی ئەو شاهێدیە بۆ کورد دەدات که گەلێکی زیندووە و هەمیشە بەرگری له ناسنامەی خۆیدا کردووە ،هەروەها نەهێشتووە ئەو ناسنامەیه بکەوێتە دەست داگیرکەران ئەگەرچی کورد دەوڵەتی فەرمی نیه ،کەچی وای کردووە لەهەر شوێنێکی ئەم جیهانەدا بێت مامەمەڵەی فەرمی لەگەڵدا بکەن ، ئەمەش بۆ زۆر هۆکار دەگەڕێتەوە لەسەرووی هەموویانەوە بوونی هێزێکی پۆڵایەن که پێشمەرگە سەروەری دەکات  بۆتە هێزێکی ئاماژە پێکراو چ دۆست یان دووژمن دۆست سەرسامه به جوانییەکەی و دووژمنیش سەرسامە به خۆڕاگریەکەی که ئەوکات بەرانبەری دەجنگێت ! .

جا مووشك بارانی هەولێر تەنیا به هێزەکانی پێشمەرگه دەپارێزرێت ولەناو دەبرێت، ئەگەرچی پێشمەرگەی کوردستان تووانای بەرەنگاری هەر هێزێکی داگیرکەری  هەیه و تووانای ئەوەی هەیه بەچەند کاتژمێرێك هەموو کوردستان ئازاد بکات ، بەڵام وویستی یاسایی و ئاشتیانەی هەیه بۆیە جووله ناکات ، دووژمنیش ئەوە باش دەزانێت که هێزەکانیان تووانای پێشمەرگەیان نیه نه بۆ شەڕ و نه بۆ بەرەنگاربوونەوە ، چونکه پێشمەرگە گەله وگەلیش پێشمەرگەیه . ئاماژەکان لەو ماوەیەی ڕابردوودا بۆ ئەوە دەچن که مووشک بارانی هەولێر لەلایەن ( بەڕەڵاکانەوە) کارێکی ترسنۆکانە و بی ئەرزشە ، بەڵام پێوویستیشە ڕاوەستێنرێن و چیدیکه بووار ودەرفەتیان پێ نەدەن مووشەك بکەنە ئامرازێک بۆ خۆدەرخستن ودڵەڕاوکێ .

گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگه بۆ ناوچە داگیرکراوەکان پێوویستیەکی مێژوویی یه و تاکه زامنه بۆ پاراستی خەڵکی کوردستان وئەو خەڵکە بیانەیەی که لەو هەولێرە جوانەدا نیشتەجێنه ..
گەڕانەوەی پێشمەرگه بۆ ئەو ناوچانه گرێنتی یه بۆ پاراستنی ژیان و سەرووماڵیان بۆیە هەرچی زووە دەبێت پێشمەرگەی کوردستان بگەڕێتەوە ، ئەمەش لەیاد نەکەین بەوەی هێزەکانی عێڕاق ئەوەنین پشتیان پێببەسرێت ، هیزێکه بۆتە بارگرانی ونائومێدی بۆ هاوڵاتیان نەتووانای هەیه بەرگری بکات ونە متمانەی پێدەکرێت ، باشترین بەڵگهش بۆ ئەمه جێهێشتنی مووسڵ بوو ، کە بوونه گاڵتەجاری گەل و هاوڵاتیان .

 خاڵە هەرە گرینگەکەش ئەوەیه که ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست له گۆڕاندایه ، بۆیە هەر دەبێت هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لەو گۆڕانکارییانەدا ڕۆڵیان هەبێت وسەروەری کوردستان بپارێزن و سەربەخۆیی بکەنه ئامانجی سەرەکی .

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.