Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 02:29

جیهانبینی سەرۆکی حکومەت و تێگەیشتنی نێودەوڵەتی

لایەنە سیاسییەكانی شیعە مەبەستیان بوو بە بیانووگرتنیان بە هەرێمی كوردستان، كێشە ناوخۆییەكانی خۆیان هەناردەی دەرەوە بكەن
100%

هەتا ئەو كاتەی شاندی دانووستانكاری هەرێم توانیان سەركەوتنێكی بێوێنە لەئەنجامدانی رێكەوتن بەدەست بهێنن، هەندێك لەئەندامانی هێزە كوردستانیەكان بۆ بەرژەوەندی خۆیان گرەوییان لەسەر هەڵوەشاندنەوەی هەرێم دەكرد، بەڵام دیپلۆماتكار و لێهاتووی سەرۆكی حكومەتی هەرێم كوردستان رێزدار ( مەسرور بارزانی) توانی گۆرانكاریەكی ستراتیژی بخولقێنیت.
سەرەتا ئەگەر بەتێروانینێكی لۆژیكی لەهەوڵ و تێگەیشتنی رێزدار ( مەسرور بارزانی) بروانین، دەگەینە ئەو ئەنجامەی جیاوازی نێوان دەوڵەتمەداری سەركەوتوو لەگەڵ كەسانی سیاسی تردا لەوەدا دەركەوێت، كاتێك تیروانینی بۆ جیهانبینی هەبێت تەنیا هەڵوێستە و شرۆڤەكانی لەچوارچیوەی گۆرانكاری ناوخۆیی و هەرێمی كورت نەكاتەوە، بگرە دەوڵەتمەداری سەركەوتوو هەڵسەنگاندنی زیاتر بۆ دۆخی نیودەوڵەتی دەكات و دواتر هەنگاو لەسەر وەڵامدانەوەی بارودۆخی هەرێمی و ناوخۆیی دەكات و لەم رێگەیەوە نەخشەسازی بۆ پرۆگرامەكانی خۆی مەزندە دەكات.
گوشارە ناوخۆیی و دەرەكیەكان
گوشاری بەغدا لەرێگەی برینی بەشە بودجەی هەرێم و پیلانگیرانی هەرێمی و بڵاوبوونەوەی پەتای كۆروناو دەنگە نەشازو ناوازەكانی ناوخۆ كەوتبوونەوە دروستكردنی پشێویەكی  لەهەوڵی دروستكردنی باردۆخێكی نەخوازراوبوون، بەڵام سەرۆكی حكومەت نەكەوتە ژیر ئەم كاریگەریانە، بگرە زۆر بەووردی  جیهانبینی مامەڵەی كرد، توانی لەیەككاتدا خوێندنەوەیەكی ووردی بۆ دۆخی هەستیاری رۆژهەڵاتی ناوەند و گۆرانكارییە خێرایەكانی ناوچەكە هەبێت، نەكەوێتە ژێر گوشاری نەیارانی كورد.
لەم دۆخەدا ئەركی سەرشانی سەرۆكی حكومەت زۆر قورسبوو چونكە لەدۆخێكی زۆر هەستیار هەنگاوی دەنا، مامەڵەی لەگەڵ عێراقێكی پاشاگەردان دەكرد، لەكاتێكدا خودی سەرۆك وەزیرانی عێراق خاوەنی هیچ كوتلەیەكی سیاسی نیە، ئەمەش وایكردووە ئاراستەكان زۆر قورسبن، لەلایەكی حكومەتی بەغدا رازی بكرێت، لەلایەكی تر پەرلەمانی عێراق، ئەو پەرلەمانەی هیچ كوتلەیەكی زۆرینەی تیدانیە، بەئاشكرا پاشاگەردانی پێوەدیارە، رۆڵی دیبلۆماسییانەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم لەم كاتەدا سەركەوت، بەبەردەوامی وبەپشوودرێژییەوە لەگەڵ تیمی دانوستانكار بۆ جێگیركردنی بەشی هەرێمی كوردستان لەسەر هێڵ بوو، بە جۆرێك رێگەی نەدا سازش لەسەر ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بكرێت.
سیاسەتی دەوڵەتمەدار
ئەم هەنگاوە عێراق و جیهانی خستەبەردەم راستیەك كە دۆسیەی هەرێم تەواو دەستووریییە، ئەمەش هەنگاوێكی مێژوویی بوو، بۆ ووردبینی سیاسەتمەدارانی هەرێم و  بەتایبەتی سەرۆكی حكومەت لەوەدابوو، توانرا كۆبوونەوەكان هێندە وورد و تۆكمەبن، عێراق ناچاربكەن دان بەپرسی نەوت و ووزەی هەریم دا بنیت، ئەم هەنگاوەش زۆر مێژوویی و گرنگە جارێكی تر ئەوە دەسەلمێنیت، سیاسەتمەداری دەوڵەتمەدار لەبەر ئەوەی ئامانجەكانی ئەقڵانین، وەك یاریزانێكی لێهاتووی نێو گۆرەپانەكە بەهەمان ئاستی وریایی كارەكتەرەكان بەكاردێنێت ، هەرگیز خۆی لە چواردیوای سیاسەتی هەنووكەیی بەند ناكات و دوورتر بۆ پرسەكان دەڕوانێت.
ئەگەر ئێستا بڕوانین هاشوهوشی نەیاران لەناوخۆ شپرزە بووە، چونكە ئەوان خۆیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی كوردستان ئامادەكردبوو، بەڵام ئەمە خاڵی گرنگە لەسیاسەتكردنی جیهانبینی كەبتوانێت هاوسەنگی لەنێوان هەرێمی و نێودەوڵەتی و ناوخۆیی رابگرێت، ئەوەی هەوڵی بۆ دەدات بەئامانجی میللەتەكەی بشكێتەوە.
هەرێمێكی دەستووری
بەدرێژای سالانی رابردوو بەتایبەتی لەدوای برینی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان لەساڵی 2014دا، دەستەلاتدارانی بەغدا پیداگرییان لەنادەستووری بوونی مەلەفی نەوتی هەرێم دەكردەوە، بەلام ئەمجارە دۆخەكە تەواو جیاوازە چونكە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەو دۆسیەی بەئاشكرا بەدەستووری كرد، ئیتر بەهانەیەك بۆ دەستەلاتدارانی بەغدا نامێنت بۆ كابینەكانی تریش بۆ ئەوەی بتوانن كێشە بۆ دۆسیەی نەوتی هەرێم دروست بكەن.
ئەمریكا و یەكێتی ئەوروپا
هەر زوو لەدوای سەركەوتنی پرۆسە دیپلۆماسیەی (رێزدار مەسرور بارزانی) ڕاستەوخۆ هەریەك لەولاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و یەكێتی ئەوروپا بەتایبەتی (فەرەنسا) پشگیری رێكەوتنەكەیان كرد، ئەمەش  جارێكی تر ئەوەی سەلماند كە بابەتەكە پرسێكی نێودەوڵەتی وەرگرتووە نەك هەرێمی .
بەدیوێكی تردا ئەگەر لەدیمەنی گۆڕەپانی عێراق بروانین لایەنە سیاسییەكانی شیعە مەبەستیان بوو بە بیانووگرتنیان بە هەرێمی كوردستان، كێشە ناوخۆییەكانی خۆیان هەناردەی دەرەوە بكەن و بە هەرێمی كوردستان پەردەپۆشی بكەن، بەڵام سیاسەتی نەرم و لۆژیكانەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەم بەڕەیەی لە ژێر پێ دەرهێنان ، چونكە وەڵامدانەوەی نەرم و هێمنانەی هەرێمی كوردستان، بووە هۆكاری ئەوەی كە پشتیوانی و سۆزێكی گەورەی نێودەوڵەتی بۆ هەرێمی كوردستان دروست ببێت.
لەكۆتایدا دەكرێت بڵێن هەنگاوە دیپلۆماسیەكانی سەرۆكی حكومەت ئەوەی سەلماند كەجیهانبینی دەتوانێت گەورەترین قەیران چارەسەر بكات، كۆتایی بەهەموو پیلانە هەرێمی و ناوخۆییەكان بهێنیت.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.