Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 15:56

هەیبەت و شکۆی وڵات

خزمەتکردن و دابینکردنی سەقامگیری و ئاسایشی وڵات له ئەستۆی دەسەڵاتی میری یه
یونس حه‌مه‌د
100%

یونس حەمەد - ئۆسلۆ

وڵات یاخوود قەوارە چوارچێویەکی یاسایی کۆدەکاتەوە بۆ بەڕێوەبردن و گەشەسەندن و دواتر گەیشتن به دابین کردنی ئارامی بۆ تەواوی وڵات لەم سوونگەدا هاوڵاتی به پلەی یەکەم سووندمەند دەبێت لە ئارامی و ئاسایشی وڵات ، جالێرەدا زۆرجاران لەملاو لەولا هەوڵی ئەوە دەدرێت که سەقامگیری وئارامی وێڕای ئاژاوەگێری باڵ بەسەر وڵات یاخوود قەوارە بگرێت که دواجار دەستی دەرەکی به سانایی دەتوانێت جێگای خۆی لێ بکاتەوە و دەستیش لە کارووبار و جومکه گرینگەکانی دەوڵەت ومیری وەربدات .

چەند ڕۆژێك بەر له ئێستادا دەستێك وویستیان دەست بەسەر پاشانشینی ئوردن بگرن بۆ نانەوەی ئاژاوە وەک ئەوەی 10 ساڵ پێش ئێستا هەندێك له شەقامی عەرەبی گرتەوە، بەڵام هەر زوو ئەم دەستە ئاشکرابوون و دەستگیرکران که دواتر به پاڵپشتیەکی نێودەوڵەتی زۆرەوە وڵاتان پشتگیریان له دەسەڵاتی شەرعی پاشانشین کرد و بووە مایەی پاڵپشتی زیاتر بۆ ئایندەی ئوردن.

وانە و خوێندنەوە بۆ ئەم پرسە گرینگه که سوودی لێ وەربگیرێت و هەیبەت و شکۆ بۆ وڵات یش وەك پرسێک هەمیشە له پێشینەدا بێت ، خزمەتکردن و دابینکردنی سەقامگیری و ئاسایشی وڵات له ئەستۆی دەسەڵاتی میری یه و ڕوانگەی جێ به جێکردنی یاساکان دەتوانرێت وڵات له گێرەشێوێنی و ئاژاوە پاک بکرێتەوە، چونکه ئەگەر هەر دەسەڵاتێك کێماسی و کەمترخەم بوو لەم بابەتەدا ئەوە دەستە شاراوەکان دەرفەت دەقۆزنەوە بۆ کردەی دەرگای سیخوڕی و نانەوەی ئاژاوە و تێکدانی ماڵی گشتی و وێڕای دەست خستنه نێو دەستی دەرەکی ئەمەش به زیان بۆ پرێسبپەکانی وڵات دەشکێتەوە و دواتر فەزایەك له نا سەقامگیری و نا ئارامی وڵات دەگرێتەوە و دەوڵەت و دەزگا یاساییەکانیش دەگەڕێنەوە خاڵی سفر که هاوڵاتی متمانەی به ئایندەی خۆی نامێنێت و هەروەها دەزگاکان دەکەونه ژێر پرسیار و وێڕای کارییگەریە گرینگەکان کەم دەبنەوە . هەیبەتی وڵات بریتیە له چاوکراوەیی دەزگا پەیوەندیدارەکان و هەر جموجۆڵێکی نائاسایی ونا یاسایی پێوویستە هەڵوەستەی لەسەردا بکریت ، چونکه ئەو هەیبەتە که وڵات هەیەتی به چاوکراوەیی دام ودەزگاکان متمانه دەبخشێتە تاک وکۆمەڵ لەم چوارچێوەیەشدا ئارامی باڵ بەسەر ژیانی هاوڵاتیان دەگرێت ، جا ئەوەی لە ئوردن ڕوویدا وانەیەکە پێوویستە بکرێتە پرێنسیپ بۆ بنچینه سەرەکیەکان حکومڕانی ،چونکه بوونی ئاژاوە و نا سەقامگیری شەقام دەرفەت دەداتە کەسانی سیخوور و بۆ ئاژاوەگێری سوودی لێوەردەگرن که دواتریش دەستە شاراوەکان دەگەنه ئەو شوێنه که دواتر هەر چ شکۆ و هەیبەتی وڵات هەیه لەناو دەبرێت و دەزگا سیخوڕیەکانیش بەرژەوەندییە تایبەتیەکانی خۆیان دەپێکن و گەلیش به زەرەر و زیانێکی زۆرەوە دێتە دەرەوە .

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.