گەلی كورد، وەك نەتەوەیەكی خاوەن ماف ، بە درێژایی سەد ساڵی لە پێناو پاراستنی شوناس و رزگاری خاك و گەلە لە دەستبەسەر گیراویی و ستەملێكراویی لە چەنگی داگیركەران تا بە ئەمڕۆ چەندین شۆڕش و راپەرینی ئەنجامداوە ، رێگەی نەداوە مەشخەڵی رووناكی لە پێناو گەیشتن بە مافەرەواكانی خامۆش بكرێت .شۆڕشی مەزنی ئەیلوول دیارتترین ئەو شۆڕش و راپەرینە مێژووییانەی گەلی كورد بوو ، كە توانی بۆ یەكەمین جار رژێمی داگیركەری عێراق ناچار بكات ددان بە مافەكانی گەلی كورد دابنێت و ئۆتۆنۆمی بۆ ئەو قۆناغە ، دەستكەوتێكی گرنگ و مێژوویی بوو بەدەست بێنێت .
هەر چەندە رژێمەكانی عێراق هیچ كات جێگەی متمانە نەبوو بەرامبەر بە بەڵێنەكانیان ، دوای ماوەیەكی كورت پەشیمان بوونەوە ، بەڵام دوای ماوەیەكی كورت لە پیلانگێرییەكانیان ، شۆڕشی پێشكەوتنخوازی گوڵان وەڵامێكی گرنگ و گونجاو بوو بۆ هەموو داگیركەران ونەیارانی گەلەكەمان بەوەی كە مەشخەڵی خەبات ناكوژێتەوە و بەردەوامە لە بەدەسهێنانی مافەرەواكانی و ئەوە بوو ، دەرفەتێكی گونجاو هاتەئاراوە ، بەرەی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان بەرابەرایەتی سەرۆك بارزانی و پشتیوانی جەماوەری و هێزی پێشمەرگەی كوردستان و بەوریەكی پۆڵایین بە گرژ سوپای داگیركەری بەعس دا چوونەوە، گووتیان ، كە سەردەمی ژێر دەستی و ستەمكاری بەسەرچووە و سەردەمی ئازادی ورزگارییە ، لەكاتێكدا، كە عێراق خاوەنی بەهێزترین سوپای جیهان بوو ، بەڵام ئیرادەی پۆڵایینی گەلی كورد چۆكی بە دوژمنان دانا .
راپەڕینی بەهای 1991 سەڵماندنی گەلی كورد ، خاوەن ئیرادەیەكی بەهێزە ، تۆپ و فرۆكە و كیمیاباران و گەمارۆدان و ئەنفال ناتوانێت ببێتە كۆسپ و بەربەرست لە بەردەم بەدەسهێنانەوە مافەرەواكانی و هیچ كات ژێر دەستی و ستەمكاری قبوڵ ناكات ، بۆیە، ڕاپەرینیش توانی ئەمجارەشیان ، گەلی كورد بكاتە خاوەن پەرلەمان، سەرۆكایەتی هەرێم ، حكومەت و فیدرالێزم .
هەموو ئەو دەستكەوتانە ، هەروەها ئاسان بەدی نەهاتوون ، بەڵكو لە ئەنجامی خۆراگری و خەبات و خوێنی هەزاران رۆڵەی كوردستان و پێشمەرگە و تێكۆشەرانی گەلەكەمانن ، كە دەیان ساڵە خەبات دەكەن دژی ستەمكاری و چەوساندنەوەی گەلەكەیان و رێگری كردن لە گۆڕینی دیموگرافیا و مۆڕكی نەتەوایەتیی و شوناسمان بە هەموو رژێمە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق.
بۆیە، دەبێ هەموو دوژمنان و نەیارانی گەلەكەمان و دەسەڵاتدارانی عێراق، باش ئەو ڕاستییە بزانن كە ، بۆ چی ڕاپەرینیمان كرد ، ئەو دەستكەوتانەی كوردستان چۆن بەدیهاتوون ، گەلی ئێمە هەمیشە دژی دیكتاتۆرانە ، بە هەر پاساوێك بێت ، چۆن درندەترین رژێمی دیكتاتۆری تێكشكاند، ئەم دەستكەوتانە ، دەرئەنجامی 182 هەزار ئەنفال و 5000 هاوڵاتی كوردی هەڵەبجە ، ئاوارە و كۆڕەو و پیلانگێری و كارەساتی دەیان ساڵەیە .
ئەوەی جێگەی هەڵوەستەكردنە ، ئەوەیە، كە جارێ گەلی كورد و ئامانجەكانی ڕاپەرینەكانی بە كۆتا نەهاتووە، بەتایبەت كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی تر كە سەرٍەكیی ترینین و هێرش و پەڵاماردانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 ئاماژەیەكی مەترسیداری دەسەڵاتی ئێستای عێراق بە بەردەوامی گەمارۆدانی هەرێمی كوردستان ، بۆیە، ئەگەر دەسەڵاتدارانی بەغدا بەردەوام بن لە تاكڕەویی خۆسەپاندن بەدڵنییاییەوە، ئەمرۆ یا سبەی راپەرینی یەكجاری ئەو ناوچە كوردستانییانە لە داگیركاری رزگارد ەكات ..
بۆچی ڕاپەرین و شۆڕش بەردەوام دەبێ
راپەڕینی بەهای 1991 سەڵماندنی گەلی كورد ، خاوەن ئیرادەیەكی بەهێزە
100%