Erbil 15°C پێنجشەممە 18 نیسان 16:09

دەوڵەتی پێکەوە ژیانی کوردستان لەدیدی پاپای دا! 

ئێستا زۆربەی نێردە وبەرپرسی وڵاتان بەگرنگەوە سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکەن
ھۆگر نێروەیی
100%

دەنگی دەھۆڵ لە دورەوە خۆشە، ئەم پەندەی پێشینان زۆر جار گوێمان لێ بووە، کەچەند ڕاستیەک لەخۆدەگرێت، کە زۆربەی شتەکان لە دورەوە جوان وباش وسەرنجڕاکێشن، بەڵام ھەر کە نزیک دەبیتەوە دیوێکی تری دەبینی، جوانەکان ناشرین دەبن، خۆشیەکان بێزارو و ناخۆش دەبن، باشەکان خراپ دەبن .....، بەڵام بەپێچەوانەوە ھەرچەند نزیکی ھەرێمی کوردستان بیت ئەو شتانەی لەدورەوە گوێت لێ بووە بەباشی وجوانی باشتر و جوانتر دەیبینی، بەتایبەتی ھەرچەند باسی جوانی پێکەوە ژیان و یەکتر قبوڵ کردن بکەی لەکوردستان ھەتا نەیەیتە نزیک نازانی ونایبینی وھەر چەند باسی بکەی کەمە،ھەر وڵاتێک ئەگەر شانازی بەھەر داھێنانێکی خۆی بکات کوردستان ھێشتا ھەرێمە کە چواردەوری ئاگرە شانازیی بەپێکەوەژیان و پاراستنی پێکھاتە وکەمینەکان دەکات، کەئەمەش گرنگترینە لەھەر داھێنانێک بۆمرۆڤایەتی، پێویستە شانازی پێوە بکەین

سەردانی ھەر شاندو نێردەیەک گرنگی وتایبەتمەندی خۆی ھەیە لە ڕوانگەی سیاسەت، جا ئەگەر بۆ وڵاتان جارێک گرنگ بێت بۆ ھەرێمی کوردستان دەھ جار گرنگترە ، جاران کەسەرکردەکانی کورد لە دەرگای ھەموو وڵاتەکانیان دەدا بۆ ئەوەی گوێیان لێبگرن ودەنگی نەتەوەیەکی زوڵملێکراو دۆزەکەی بگەیەنن ھەتا بچوکترین بەرپرسی وڵاتان گوێیان بگرتایە گۆڕانکاری بەسەر ڕوداوەکان دەھات ھەرچەند کەمیش بوایە ، ئێستا زۆربەی نێردە وبەرپرسی وڵاتان بەگرنگەوە سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکەن دەبێت دۆزی خۆمان بەشێوازێکی سەردەمیانە بگەیەنین، بەتایبەتی سەردانی پاپای بۆ ھەرێمی کوردستان ڕوداوێکی مێژوویی وگرنگ بوو، 
پاپای ڤاتیکان نوێنەرایەتی ملیاران مرۆڤ دەکات لەسەر زەوی کەھەموو دروشم و ئامانجی پاراستنی پێکەوە ژیانە، جگە لەوەی کە کەسێکی ئاینی یە ھەمیشە کاریگەری خۆی ھەبووە لە ڕووداوەکانی سیاسەت دا ، 

ھەرێمی کوردستان کەپەناگەی لێقەومان وھەموو ئاین وئاینزا و بێ ئاینەکان وکەمینە ونەتەوە و ڕەنگە جیاوازەکان بەبێ جیاوازی لەئامێز دەگرێت، دەتوانین بڵێین پایتەختی پێکەوە ژیان لەھەموو ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە پرۆتۆکۆلی سەردەمیانە کەکەمتر نەبوو لە وڵاتە پێشکەوتوەکانی جیھان پێشوازی لە پاپای ڤاتیکان کرد،پاپای لەنزیکەوە ئەم جوانی وپێکەوە ژیان و یەکتر قبوڵ کردنەی بینی سوپاسی بەرپرسەکانی کوردی کرد کە ئاشتی و ئارامی پێکەوە ژیانیان پاراستووە، ھەروەھا نوێژی گەورەی خۆی لەھەولێری پایتەخت بەئامادەبونی ھەزاران کەس بەھەموو ڕەنگەوە ئەنجام دا، پەیامێکی ناڕاستەوخۆی بە جیھان دا کە ئێرە دەوڵەت نیە خاوەنی ئەم ھەموو جوانیەیە، ڕێگە بدەن بابکرێتە جوانترین دەوڵەتی پێکەوە ژیان لەھەموو ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست وجیھان . 

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.