Erbil 15°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 23:50

سوپاسگوزاری پاپای فاتیکان بۆ پێشمەرگە وسەرۆک بارزانی

رابەری وڵاتان باش ئەو راستییە دەزانن كه‌ پێشمەرگە بەرابەرایەتی سەرۆك بارزانی توانی مرۆڤایەتیی لە مەترسیی و هەرٍەشەی تیرۆر بپارێزێت
100%

ئازایەتی و قارەمانی و مرۆڤدۆستی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە پێچەوانەی سوپاكانی تری جیهان ، لەوە دایە، هیچ كاتێكد پێشمەرگە ، لە پێناو داگیركاری و بەرژوەندی تایبەت و چاوبڕین لە خاكی وڵاتێكی تر نە جەنگاوە ، بەڵكو هەموو تێكۆشانی لە پێناو ئازادی خاك و سەربەستی گەل و نیشتیمانەكەی بووە و لەلایەكی تریشەوە ، جەنگی چوار ساڵەی جیهانی تیرۆر ، پارێزگاریكردن لە ئاشتی و پێكەوە ژیان و بەرگریكردن لە هەموو مرۆڤایەتی دەرخەری ئەو ڕاستییەیە كە هەموو جیهان قەرزداری پێشمەرگەیە، رابەر و سەركردە و ناوەندە ئاكادێمییەكانی جیهانی بە رێز و شانازییەوە باسی پێشمەرگە و مرۆڤدۆستییەكەی دەكەن بەتایبەت پاپای ڤاتیكان كە وەك رابەرێكی روحی ئایینی كریستیانەكانی هەموو جیهانە .
مێژووی گەلی كورد  وشۆڕشە ڕەواكەی پڕە لەسەروەری و فیداكاری ورۆحی مرۆڤ دۆستی وئاشتیخوازی و شەڕی كورد هیچ كات لە پێناو داگیركاری هیچ گەل و نەتەوەیەكی تر و خۆسەپاندن بە سەر هیچ وڵات و نیشتیمانێكی تر نەبووە ، بەڵكو لە پێناو پاراستنی شوناس ، خاك و ئاشتیخوازی و ئازادیخوازی بووە كە مێژووش گەواهیدەری ئەورٍاستییە  بووە  و هەر ئەوەشە وایكردووە كە هەردەم خاكی كوردستان و گەلەكەی جێگەی متمانە بن بۆ هەموو نەتەوە و ئایین و ئایینزاكانی تر بە تایبەت لە رۆژانی سەخت و تەنگانەدا .
پەیكەری پێشمەرگە و سەركەوتن ونەبەردییەكانی هێزی  پێشمەرگەی كوردستان لە ماوەی جەنگێكی سەخت دژ بە تیرۆر و پاراستنی ئازادی ، ئاشتی و دیموكراسی  تەنها بریتی نەبوو لە راگرتنی هێرشی تیرۆریستانی داعش، بەڵكو ئیرادەی پێشمەرگە سەلماندی كە پێشمەرگە دەتوانێت تەواوی خاكی كوردستان و هەموو مرۆڤایەتی  لە مەترسییەكانی دڕندەترین  رێكخراویی تیرۆریستی لە جیهاندا .
پێشمەرگە، لەماوەی چوار ساڵ رووبەرووبوونەوەی دڕندەترین رێكخراوی تیرۆریستی ، جگە لەوەی بەرگری لە خاك و شوناسی خۆی كرد بە بەراوەرد لەگەڵ عێراق كە بە چەند كاتژمێرێكدا سێ‌ بەشی كەوتە دەستی چەنگی تیرۆریستان ، لە هەمان كاتیشدا ، پێشمەرگە بە خۆین و گیانفیدایی خۆی   توانی ،ببێتە  ئاشتی و سەقامگیری دەبێت بۆ ناوچەكە و كوردستان ئەو وڵاتەیە كە سەلماندویەتی دەتوانێت ، تیرۆریستان تێكشكێنت و ژینگەیەكی لەبار بۆ لیبوردەیی و پێكەوە ژیانی فرە ئایینی و فرە نەتەوەیی ئینجا بۆ هەموو ناوچەكە و جیهان فەراهەم بكات.
لەلایەكی ترەوە، هێزی پێشمەرگە و  سەرۆك بارزانی بوو توانی رابەرایەتی  ئەو جەنگە قورسە بكات و  لە ناو ئیرادەی خەڵكی كوردستاندا وەڵامدانەوەی پیویست بۆ تێكشكاندنی تیرۆریستان و پاراستنی كوردستان دروست بكات ومێژووییەكی پرسەوەری و شانازیی هەمیشەیی بۆ كورد وكوردستان تۆمار بكات كە هەردەم هەموو دونیا شانازیی بە كورد وكوردستان بكەن .
بۆیە، ئەمرٍۆ كاتێك پاپای ڤاتیكان سەردانی هەولێری پایتەختی كوردستان دەكات و چەند جارێك و بەردەوام سوپاسگوازی رابەری نەتەوەیمان هێژا سەرۆك بارزانی و سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەتی كوردستان دەكات و ئینجا  سەرۆك بارزانی وەك دیارییەكی گرانبەها پەیكەری پێشمەرگەی پێشكەش دەكات ، ئەوە ئاماژەیەكی روون وئاشكرایە، بەوەی كە پەیكەری پێشمەرگە،رەمزی بەرگریكردن لە ئازادیخوازی،ئاشتیخوازی، دیموكراسیخوازی و پێكەوە ژیانی ئاشتیانە. 
لە هەمان كاتیشدا ، پێشمەرگە، ئەو مرۆڤە بەجەرگ و قارەمان و گیانفیدایەكە ، كە لە برٍی هەموو مرۆڤایەتی، شەڕی تیرۆری كرد ، سیمبولی گەلێكی ستەملێكراوە كە لە پێناو پاراستنی بنەماكانی مرۆڤایەتی و ئاشتیخوازی و ئازادیخوازی تێكدەكۆشێت و ئەمڕۆش بەرهەمەكەی ئاشتی و پێكەوە ژیانی هەرێمی كوردستانە وەك كیانێكی دەستووری و یاسایی لە ناوچەكە و هەموو دونیا.
بەدڵنییاییەوە، پاپا و زۆرێك لە سەركردە و رابەری وڵاتان باش ئەو راستییە دەزانن كە ، پێشمەرگە بەرابەرایەتی سەرۆك بارزانی  بوو توانی مرۆڤایەتیی لە مەترسیی و هەرٍەشەی تیرۆر بپارێزێت و ئێستاش بە هەمان شێوەی پێشمەرگە زیاتر لە جاران بەرگریكاری ئاشتی وسەقامگیری و ئارامی لە ناوچەیەكی پر كێشە و ئالۆزدا.
لە سەر بیوگرافی پەیكەری پێشمەرگەش هەر ئەو راستییە نووسراوەتەوەكە ، ئەم پەیكەرە وەك هێمایەكە بۆ قوربانیدان وئازایەتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە شەرٍی دژی تیرۆریستانی داعش. لەو شەڕەدا پێشمەرگە لە بری هەموو جیهان شەڕی تیرۆری كرد و ، بە قارەمانێتی و قوربانیدانی خۆی پارێزگاری لە بەهاكان و ژیانی سەرجەم مرۆڤایەتی كرد.
هەربۆیە،پێشمەرگە، لە دوێنی خەباتی رزگاریخوازی شاخ و ئەمڕۆیی خەباتی شارستانی  پارێزگاریكردن لە دەستكەوتەكانی كورد وكوردستان هەردەم بەكردەوە و بە خوێن و روحی  ئامادەیە پارێزگاری لە شوناس ومێژوو وئاشتی ، ئازادی و دیموكراسی و پێكەوە ژیان بكات و شانازی پرسەروەریشی لەلاپەرەكانی مێژوو بۆ هەتا هەتایە تۆمار كردووە ..

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.