Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 03:42

مەسرور بارزانی وتەحەداکانی بەغدا!

ئەمە تەنھا سەرەتایە ھێشتا زۆرماوە کەچاکسازیەکی ڕەھایی لەھەموو سێکتەرەکاندا بکرێت
ھۆگر نێروەیی
100%

ڕێکەوتنەکانی بەغدا وەکو ئەوە وایە کە قەرزی کەسێکمان لا بێت ئێمەش بە گاڵتەوە پێی بڵێین ئەو قەرزە لەسەر بەفر بنوسە ھەرکە بەفرەکە توایەوە قەرزەکەش نامێنێت، بەڵام جیاوازیەکە ئەوەیە ئەوانەی لەبەغدان ھەر یەک لەلای خۆیەوە ئاگر لەژێر بەفرەکە خۆش دەکات بۆئەوەی زوو بتوێتەوە ڕێکەوتنەکەش 
ھەڵبوەشێتەوە! شەو ڕێکبەون بەیانی کۆسپێکی تر دروست دەکەن، ئەم یەک دوو مانگە بودجە وموچە بنێرن مانگی دواتر بە بەھانەیەکی ترەوە دەیبڕن! 

بەغدا، چەند ساڵە سیاسەتی برسیکردنی خەڵکی کوردستانی گرتۆتەبەر، دەیەوێت بەو سیاسەتەوە حکومەتی ھەرێم تەسلیمی ئەوان بێت، سیاسەتی دووقافیە ھەمبەری کوردەکان بەکاردێنن، سەرۆک وەزیرانی عێراق بودجەی ھەرێم پەسەند دەکات پەرلەمان دەنگی لەسەر نادات، پەرلەمان دەنگ لەسەر بودجەی ھەرێم دەدات سەرۆک وەزیران کەکاتی خۆی عەبادی بەبەھانەیەکی ترەوە بودجەی نەنارد، 
ھەر سەرەتای دەست بەکاربونی کابینەی نوێی مەسرور بارزانی ئامانجی سەرەکیان ئەوە بو کە ئەو کارتە لەدەست بەغدا دەربھێنن، پشت بەداھاتی ناوخۆی ببەستێت، لەگەڵ ئەوەش گفتوگۆکردن لەگەڵ بەغدا بەردەوام بێت، بەڵام نەک تەنھا لەسەر بابەتی موچە وبودجە بەڵکو تەواوی مافەکانی گەلی کوردستان کە گرنگترینیان جێبەجێ کردنی مادەی 140، 

بۆ ڕوبەروبونەوەی تەحەداکانی بەغدا ودابین کردنی موچە مەسرور بارزانی دەستی بەچاکسازی کرد، زۆر جار نەیارەکانی دەیان وت کەچاکسازی تەنھا قسەیە پێی ناکرێت، بەڵام دکتۆر کازم سەرۆکی فراکسیونی نەوەی نوێ کەزۆرترین ڕەخنە لەحکومەت دەگرێت، دوێنێ کە لەپەرلەمان قسەی دەکرد وتی (داھاتی ناوخۆ زیادکردووە بۆچەند ھێندە، داھاتی خاڵە سنوریەکان زیادیکردووە)، ھەرچەند دکتۆر ئەم قسەیەی کرد بۆ لێدان لەحکومەت بەڵام دیوی تری قسەکانی دانپێدانە کەپرۆژەی چاکسازی لەجێبەجێکردن دایە، بەوچاکسازیە توانی داھاتی ناخۆ وخاڵە سنوریەکانی زیاد بکات،لەو باوەڕەم دکتۆر خۆشی نەی زانیوە کە ئەم ڕاستیە لەدەمی دەردەچێت ئەگەر نا قەد نەیدەکرد، لەسەر ھەموو بەربەستەکانی بەردەوامە لە چاکسازی ئەمە تەنھا سەرەتایە ھێشتا زۆرماوە کەچاکسازیەکی ڕەھایی لەھەموو سێکتەرەکان دابکرێت،

لەگەڵ ھەموو تەحەداکانی بەغدا وپیلانەکانی کە ھەندێک لەشەخس وھێزەکانی ناوخۆی ھەرێم جێبەجێکاری بون، تەحەدای کۆرۆنا ودابەزینی نرخی نەوت بۆ کەمترین ئاست حکومەتی ھەرێم بەردەوام بوو لەپرۆژەکانی چەندین پرۆژەی ڕاگەیاند لە ھەموو شارەکانی کوردستان بەبێ جیاوازی، دابین کردنی بودجە بۆ بەرپێدانی پارێزگاکان، بەبێ بەغدا موچەی مانگانەی جێگیرکرد، کاریش لەسەر دابین کردنی بودجە دەکات بەم زوانە بودجە دەچێتە پەرلەمان، ئەو لێبڕینەش کە ناچاریە لەکاتی خۆی دا کۆتایی پێ دێنێت زۆری نەماوە، ئەو ڕۆژانە گوزەشت کە ئەوان ھەڕەشەی نان بڕین لەکورد بکەن ھەر بڵێن ئێمە نەبین دەمرن لەبرسا، بەسیاسەتی حەکیمانە چارەسەری تەواوی موچەی فەرمانبەران کرد نەک چارەسەری کاتی بەغدا، ھەرێم قۆناغی موچەی تەواوکرد بەبێ بەغدا قۆناغی داھاتوو قۆناغی وەرگرتنی ھەموو مافەکانی ترە، 
چاوەڕوان بن بەم زوانە بەتەواوی ھاوکێشەی سیاسی پێچەوانە دەبێت لەبەرژوەندی کورد بەلێزانی سەرکردایەتی کورد. 
 

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.