Erbil 15°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 21:50

ڕێکەوتن و ڕێکنەکەوتن

دانیشتن و گفتووگۆی دوو لایەنه یان دوو دەوڵەت لەسەر بنەمایەك بنیات دەنرێت که بنچینەکەی دیاربێت
یونس حه‌مه‌د
100%

! یونس حەمەد - ئۆسلۆ

ڕێڕەوی سیاسەت له دیپلۆماسییدا خۆی دەدۆزێتەوە بەپێچەوانەش کاری دیپلۆماسیش به کەسانی سیاسی دەکرێت ، جا ئەو دوو کارە تەواوکەری یەکترن بۆ بنیاتنانی دەوڵەت یاخوود ڕێرەوە سیاسی ودیپلۆماسیەتی بەڕێوەچوونی دەوڵەتداری ،لەم میانەشدا گفتووگۆ و دیالۆك ئەو پڕێنسیپەیه که درێژەپێدەرن بۆ ئەوەی دوو لایەن یاخوود دوو دەوڵەت یان ئەوەتا دوو گڕووپ هەتاوەکو دوو کەس بگەنه ئامانجێك وله کۆتایشدا بەرژەوەندییە گشتیەکان لەسەرووی هەموو بابەتێکی دیکەوە بێت .

ڕێکەوتن و ڕێکنەوتن لە دونیای سیاسەتدا بوونی هەیه و هەر بوونیشی دەمێنێت ، بەڵام پێوویستیشە بیرێك له شێوازەکانی دانیشتن وگفتووگۆ بکرێتەوە تاوەکو ڕێڕەوەکان به باشی وبێ کێشە بەڕێوەبچن و کەشە ئەرێنیەکانیش بۆ هەردوولا فەراهم بکرێت بۆ درێژەدان به ڕەوشتی ڕێکەوتن یان ئەوەتا رێکنەکەوتن جا له چ بوارێکدا بێت ئەگەر له هەر بوارێکیشدابوو بەر له هەموو شتێكدا سیاسی ودیپلۆماسیانه هەنگاوەکان بهاوێژرێن بۆ ئەوەی به هێمنی بتوانرێت بەسەر ئاستەنگ و تەگەرەکان زاڵ بن و کەشێک درووست بێت بۆ سەرکەوتنی گفتووگۆکان .

دانیشتن و گفتووگۆی دوو لایەنه یان دوو دەوڵەت لەسەر بنەمایەك بنیات دەنرێت که بنچینەکەی دیاربێت بۆیە له زۆر حاڵ وخاڵدا دەبینین لایەنی سێیەم یان چوارەم وهەتا پێنجەمیش وەك ناوبژیوان ڕۆڵ دەبینن ئەمەش بۆ بەڵگەی داهاتووە کە تاچ ڕادەیەک پابەندبوون به گفتووگۆ و دانیشتنەکانی دوو لایەنەکه هەیه.

کورد لەوەتەی بێ پرس وڕای خۆی به عێراقی دەستکرد لکێندراوە هەمیشە گفتووگۆی بۆ چارەسەری کێشەکان کردووە ، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ سەدەیەك پێش ئێستا له دانیشتن و دانووساندن وگفتووگۆ هەر جارێکیش بۆ ماوەیەك پشوو دەدرێت و دواتر هیچ دەستکەوتێک بەرهەمێك نابینرێت !

لەو دانیشتن وگفتووگۆیانه تەنیا ئەوە بەرچاو دەکەوێت هەر هەموو کاتیە و بێ ئامانجی درێژخایانه ، هۆکارەکەش هەر ئەمەیه که دەسەڵات له بەغدا باوەڕی به گفتووگۆی ڕاستگۆیی ودرێژخایان نیه نێوان لایەنی کوردستانی خاوەن خاك وگەل و قەوارەی خۆی ، لەملاشەوە عێڕاق که دەوڵەتێکی دەستکرد و پڕ کێشەیه ، هەموو جار دانووساندنەکان پڕ شکست بوونه وهەموو جاریش گەلی کوردستان بە زەرەرمەندی لێی دەرچوونه ، ئەمەش ئەم واتایه دەدات که گفتووگۆی ڕاستەخۆی نێوان کوردستان و عێڕاق نەوەك سەد ساڵ ، بەڵکو بۆ کۆتایی ژیان هەروا دەبێت ،چونکه پرسەکان پرسی جدینه و دەسەڵات له بەغدا باوەڕی تەواوی پێی نیه وهیچیشی لەدەست نیه ونایەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان که هەر جارەو لەسەر بابەتێک ڕاوەدەستێت و ئەوەی بابەتە گرینگەکانیشە فەرامۆش دەکرێت و ئەوانەشی سەرپێنیه دەخرێتە سەر باس نموونه مووچە و بوودجە که مافی هاوڵاتیانه کەچی بۆتە بابەت و قسە وباسی ڕۆژانەی گەلێک که رووبارێك خوێنی ڕشتوە وبەخشیوە بۆ خاک و بوون و گەل ، بەڵام بەغدا ماوەی سەد ساڵه دەستی به دەستی بەکورد و پرسە ڕەواکەی دەکات.

 بەڵێ سیاسەت هونەرە ، بەڵام چۆن هونەرێک که بزانی ئەوەی بەرانبەرت سیاسانه بیر دەکاتەوە و ئارەزووی چارەسەری هەیه چ سیاسیانه یان ئەوەتا به دیپلۆماسیەت بۆ باشتر کردنی ڕەوش وباروودۆخی ناوچە یان داواکارییەك که هەردوولا لەسەری ڕێک دەکەون یان ڕێکناکەون ، له دەوڵەتی به ناو عێڕاقدا به ناو دەستوورێك هەیە که پێوویستە وەك ناوبژیوانێکی یاسایی مامەڵە لەگەل پرس وکێشەکاندا بکات ، بەڵام ئەم دەستوورە لەسەرەتای بڵاوبوونیدا خۆی بۆ لایەنی بەغدا یەکلایی کردۆتەوە ، هەر چییەك بۆ بەرژەوەندی ئەوان بێت زوو کاری پێ دەکرێت و ئەوەی لە بەرژەوەندیانیش نەبێت فەرامۆش دەکرێت یان ئەوەتا دەکەوێتە ژێر مێزی دادوەران .

 پرینسیپ بۆ دانووساندن و دانیشتنەکان هەیه ، بەتایبەت بۆ گەلی کوردستان ئەویش سەرەتا خۆ ڕێکخستن وبەهێزکردنه ودواتر چوونه نێو بابەتەکانە که پێوویستە کەشێكی بۆ درووست بکرێت لەملاو ئەولا لێدوانی نابەجێ نەدرێت که وەرەی هاوڵاتی کورد بڕووخێنن بۆ بەرژەوەندی تاکه کەسی و متمانه له نێوان حکومەتی کوردستان و هاوڵاتیان نەمێنێت ئەمەش له دوونیای سیاسەت و دیپلۆماسیەتدا دەچێتە قاڵبێك پێ دەگووترێت شکستی سەرەتایی پێش بەدەستهێنانی دەستکەوت .

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.