Erbil 9°C ھەینی 25 تشرینی یەکەم 08:14

عێراقی دوێنێ، عێراقی ئەمڕۆ، مفاوەزاتی دوێنێ، مفاوەزاتی ئەمڕۆ

پێکهاتەی ئەم دەوڵەتە لە بنەڕەتدا بە ناحەق دروستکراوە
100%

عێراق لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەراست یەکێکە لەو وڵاتانەی لە دەرئەنجامی جەنگی ئیمپرالیستی یەکەم وەکو کیانێکی فرە نەتەوە دامەزراوە ، بەڵام پێکهاتەی ئەم دەوڵەتە لە بنەڕەتدا بە ناحەق دروستکراوە ، هەر لە رێکەوتنەکانی پەیماننامەی سایکس پیکۆ و سیڤەر ... هتد.

عێراقی دوێنێ بەهەموو حکومڕانە یەک لە دوای یەکەکان ، بەڵام بزاڤی ڕزگاریخوازی کورد بەسەرۆکایەتی بارزانی نەمر لە (١٩٦١)ەوە دەرگای گفتوگۆی دانەخست ، هەمیشە ئەم دەرگایە واڵا بوو ، واتا سیاسەتی نەرم و نیان ، سەرکردەکانی کورد کە بۆ گفتوگۆ دەچوونە بەغدا ئەوپەڕی رێزیان لێ دەگیرا ، لەسەر ئاستی بەرپرسە هەرە گەورەکانی بەغدا پێشوازیان لێ دەکرد چونکە نوێنەری میللەتێک بوون عێراق لەوپەڕی هێزدابوو ، لە ساڵی ١٩٩١ کە بەرێز سەرۆک مەسعود بارزانی دەچووە بەغدا سەرۆکی ئەوسای عێراق لە خزمەتی دابوو ، هەر بۆ وەبیرهێنانەوە چەند جارێک سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەدام حوسێنی خوڕیووەتەوە بە شاهێدی ئەو شاندەی کە لەگەڵ بەڕێزیدابوون ، ئەرێ خێرە عێراقی ئەمڕۆ بەو پەرتەوازەیی و شل و شەپڕێوی و کەس بە کەس نەبووی خۆیان لە وەفدی مفاوەزاتی هەرێمی کوردستان دەشارنەوە!!!!.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.