Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 18:50

یٔێران چەند ڕاستیەکی بارزانی لەفیلمی توکل دا !

ئێران بەھەموو ئەکتەرو سینەمای پێشکەوتوی خۆیەوە نەیتوانیوە ئەو ڕاستیە بشارێتەوە کە لە ھەموو سەرکردەکانی ناوچەکە تەنھا بارزانی سەرکردایەتی شەڕی داعشی کرد
ھۆگر نێروەیی
100%

دیوێکی تری فیلمەکەی ئێران ، لەفیلمەکەی ئێران ھەرچەندە پڕە لەسیناریۆی دروستکراو بەڵام ئێران بەھەموو ئەکتەرو سینەمای پێشکەوتوی خۆیەوە نەیتوانیوە ئەو ڕاستیە بشارێتەوە کە لە ھەموو سەرکردەکانی ناوچەکە تەنھا بارزانی سەرکردایەتی شەڕی داعشی کرد لەسەنگەرەکانی پێشەوەی شەڕبوو ، ھەروەھا لە فیلمەکە دیارە بارزانی بەدرێژایی شەو نەخەوتوبو لەخەمی خاک و میللەتەکەی بوو ، ئەمەش دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە زۆر جار ئەوانەی نزیکن لەبارزانی وتیان بارزانی بە درێژایی شەڕی داعش چەندین شەو ھەر نەدەخەوت و ھەندێک شەویش زۆر کەم دەخەوت دکتۆرەکان زۆرجار ئاگاداری بارزانی یان دەکردەوە کە ئاگاداری تەنەدروستی خۆی بێت ئەگەر نا مەترسی لەسەر ژیانی دروست دەبێت ،

لەفیلمەکە دیارە کە بارزانی زۆر نزیکە لەشەڕی داعش ھەتا دەنگی تۆپەکانی داعش ئاوی نێو پەرداخەکە دەلەرزێنێت، ئەمەش دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە بارزانی کۆشکەکەی
تەنها خێمەیەک لە سەنگەری شەڕ داینابوو، لەساڵی 2015 لەرەبیعە شەڕێکی سەخت ڕویدا لەنێوان پێشمەرگە قارەمانەکان و داعش ھەموو جیھان سەیری قارەمانێتی پێشمەرگەی دەکرد کە چۆن ئەفسانەی داعشی تێکشکاند ،
لەگەرمەی شەڕەکەدا بارزانی ھاتە یەکێک لە ساترەکانی شەڕ لە میحوەری رەبیعە کە کەمتر لە سەد مەتر لە داعش دوور بوو پێشمەرگە قارەمانەکان بەبارزانیان ووت گەورەم تۆ تاکە ئومێدی نەتەوەی کوردی بەھیچ شێوەیەک نابێت لێرە بمێنیتەوە، مەترسی لەسەر ژیانت دەبێت ، بارزانی فەرموی منیش وەکو ئێوە پێشمەرگەم نەمتوانی خۆم بگرم کە ئێوە لێرە لە جیاتی ھەموو جیھان شەڕ دەکەن، ھاتم لەگەڵ ئێوە شەڕی دوژمنان بکەم ئێوە تەواوکەری شۆرشی (ئەیلول و گولانن) ھەموو کورد چاوی لەئێوەیە جێگای شانازی ھەموو کوردن ، ئەوکات ورەی پێشمەرگە زۆر زیاتر بەرزبۆیەوە و رەبیعەیان بۆ داعش کردە گۆڕستان،

ھەروەھا لە فیلمەکەدا دیارە کاتێک مەترسی لەسەر شوناسی نەتەوەی کوردە ھەموو جیھان پشتی لێ دەکات کەس بەھانایەوە نایات ،
ئەمەش دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کورد ھیچ دۆستێکی نیە لەم جیھانە ھەمویان تەنھا دۆستی بەرژەوەندین، کوردەکان تەنھا بارزانی یان ھەیە ، کاتێک بارزانی دەستی بە شۆرش و داستانە یەک له دوای یەکەکانی کرد بە تەنھا بون ھیچ وڵاتێک لە پشتیان نەبوو تەنھا شاخیان لە پشتبوو بە ئیرادەی بەھێزی پێشمەرگە شەڕی حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراقی کرد ھەتا گەیشتنە ئەمڕۆ،
دەستکەوتەکانی ئەمڕۆ بە خوێنی قارەمانێتی پێشمەرگە بە سەرکردایەتی بارزانی بەدەست ھاتون کەس منەت و خێری بە کورد نەکردووە .

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.