ناوه‌ندی میدیایی فارس كه ناوه‌ندێكی سه‌ربه رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران عه‌لی خامنه‌ییه، له چوارچێوه‌ی سیاسه‌ته دۆژمنكارییه‌كانی خۆی له دژی گه‌لی كورد و سه‌مبۆله‌كانی گه‌لی كورد فیلمێكی به ناوی ته‌وه‌كۆل به‌رهه‌م هێناوه. له‌و فیلمه‌دا كه به ئاگاداری و چاودێری به‌رپرسانی باڵای ئێران به‌رهه‌م هێنراوه، قاسم سولێمانی كراوه به رزگاركه‌ر و فه‌ریادره‌سی گه‌لی كورد به تایبه‌تی هه‌ولێر و رێگه‌ی نه‌داوه هه‌ولێر بكه‌وێته ده‌ستی تیرۆریستانی داعش.
هه‌رچه‌ند به‌رپرسانی ئێرانی حه‌شا له‌مه ده‌كه‌ن به‌ڵام راستییه‌كه ئه‌وه‌یه كه ده‌رهێنانی ئه‌م فیلمه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی میدیایی فارسه‌وه، یه‌كێكه له هێرشه ناكامه‌كانی ئێران له دژی كوردستان و سه‌مبۆله نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردستان. ئێران له دوای 2003 و پاش رزگاركردنی عێراق له ده‌ستی سه‌دام، به ده‌یان پلان و پڕۆژه‌ی دژی كوردستان و سه‌ركرده‌كانی كورد به تایبه‌تی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی ئاماده و جێبه‌جێكردووه به‌ڵام له‌و هه‌موو پڕۆژه و پلانه ته‌نیا یه‌كیان تۆزێك سه‌ری گرت كه ئه‌وه‌یش به هۆی خیانه‌تێكی ناوخۆییه‌وه بوو.
با به كۆرتی باس له پلانه‌كانی ئێران و زانیارییه هه‌واڵگیرییه‌كان له‌و باره‌یه‌وه بكه‌م.
1-له سه‌رده‌می سه‌رۆكوه‌زیری نووری مالیكی‌دا كه ئه‌و كاته ناكۆكی كاڵ له نێوان كورد و ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵیدا هه‌بوون، به زه‌خت و فه‌رمانی ئێران، به مه‌به‌ستی رێگریكردن له به‌هێزبوون و گه‌شه سه‌ندنی كورد و كوردستان هێزێك دامه‌زرا به ناوی هێزی دیجله، ئه‌و هێزه كه بناغه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌مڕۆ بوو و ده‌كرا پێ بگۆترێت داعشی شێعه، هه‌موو به‌رنامه و مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان داگیربكات و رێگه نه‌دات كورد بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و ناوچانه. ( زانیاری هه‌واڵگیری رێككه‌وتنی نێوان ئێران و توركیا له 2005 بۆ رێگریكردن له به‌هێزبوون و گه‌شه شه‌ندنی هه‌رێمی كوردستان له رووی ئابووری، سه‌ربازی و سیاسی‌دا). هه‌ر له كاته ساتی دامه‌زراندنی ئه‌و هێزه‌دا، رژیمی ئێرانیش به چڕی كوێستانه‌كانی كوردستانی به ناوی شه‌ڕی دژی باڵێكی په‌كه‌كه بۆردمان ده‌كرد. به‌ڵام به‌ر له ده‌ستپێكردنی بۆردمان و تۆپبارانه‌كان شاندێكی ئیتلاعاتی ئێران، له كانی هه‌نجیر له ناوچه‌ی ماڕه‌دۆ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌یه‌كی په‌كه‌كه كه نزیك له ئێرانه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه و پێ راگه‌یاندووه كه مه‌به‌ستی ئێمه له‌م تۆپباران و بۆردمانانه په‌ژاك نییه به‌ڵكو هه‌رێمی كوردستانه و ده‌مانه‌وێت ناچاری بكه‌ین بكه‌وێته ژێر باری حكوومه‌تی فیدراڵی. ( داواكارییه‌كانی مالیكی قه‌بووڵ بكات). ئه‌مه پلانی ئێران بوو، به‌ڵام سه‌ری نه‌گرت و دواجار ئێران مالیكی ناچار كرد به بڕینی قووتی خه‌ڵكی كوردستان، سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد ناچار بكات مل بۆ داواكارییه‌كانی ئێران و مالیكی شۆڕ بكات كه كوردیش ئه‌مه‌ی قه‌بووڵ نه‌كرد و له كۆتاییدا پلانه‌كه‌ی شكه‌ستی هێنا و مالیكی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات نه‌ما.
2-په‌نا بردنی ئێران بۆ پارت و لایه‌نه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان: ئێران به په‌نابردن و هاوكاریكردنی چه‌ند پارت و لایه‌نی كوردی تازه دامه‌زراو ویستی ئارامی كوردستان تێك بدات و له رێگه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌وه ( گۆڕان و لایه‌نه ئیسلامییه‌كان) ده‌ستیان به پڕۆپاگه‌نده‌یه‌كی زۆر ره‌ش له دژی سه‌رۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان كرد به‌ڵام هیچ جۆره به‌ڵگه‌یه‌ك كه قابیلی قه‌بووڵ بێت له باره‌ی ئه‌و شتانه‌وه كه وه‌كو ئیفتیرا ده‌یانخستنه پاڵ سه‌رۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان ئاراسته نه‌كرد. دواجار گۆڕان له نیاز و مه‌به‌ستی ئێران تێگه‌یشت و خۆی له پلانه‌كه كێشایه‌وه، به‌ڵام دواتر لایه‌نه ئیسلامییه‌كان درێژه‌یان به پلانه‌كه‌دا كه ئه‌ویش سه‌ری نه‌گرت.
3-بابه‌تی هاتنی داعش و قاسم سولێًمانی: یه‌كێك له‌و پلانه قیزه‌ونه‌كانی ئێران دژی كوردستان به‌كار هێنانی داعش بوو.
له كاته ساتێك‌دا كه داعش ته‌نیا 60 كیلۆمه‌تره له به‌غدایه‌وه دوور بوو، له ناكاو رێڕه‌وی هێرشه‌كانی گۆڕی و رووی له كوردستان كرد. به‌ڵگه‌ی ئیستیخباراتی و هه‌واڵگری باوه‌ڕپێكراو هه‌یه كه ئه‌م ئاراسته گۆڕینه‌ی هێرشه‌كانی داعش له‌سه‌ر داوای ئێران و توركیا و به پاڵپشتی دارایی، لۆجستیكی و مرۆیی ئه‌و دوو وڵاته بووه. ( 3 رۆژ به‌ر له‌وه‌ی داعش روو له كوردستان بكات ئیتلاعاتی ئێران و میتی توركیا، دوو كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه، كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م له جاماران (تاران و كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌میش له گۆلباشی له ئه‌نقه‌ره). له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا هه‌ر دوولا له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوونه كه داعش وه‌كو كارتێك بۆ لاواز كردن و له ناوبردنی كوردستان به‌كار بهێنن و وا بكه‌ن كه داعش كوردستان داگیربكات و دواتر له نێو خۆیاندا ( ئێران و توركیا) كوردستان دابه‌ش بكه‌ن. توركیا له زاخۆیه‌وه تا هه‌ولێر و كه‌ركووك و له‌وێشه‌وه تا زۆمار و ته‌لعه‌فه‌ر بخاته ژێر رێكفی خۆیه‌وه، ئێرانیش له قه‌ڵادزێیه‌وه تا خانه‌قین بخاته ژێر ركێفی خۆیه‌وه و دواتر به هاوبه‌شی كه‌مبه‌ری شاخاوی له دژی كورد دروست بكه‌ن ( ئێستا هه‌ر دوولا ده‌وامن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی كه‌مبه‌ری شاخاوی له دژی كورد، له ناوچه شاخاوییه‌كانی كوردستاندا). له چوارچێوه‌ی ئه‌م پلانه‌دا، سێ رۆژ به‌ر له‌وه‌ی داعش هێرشی سه‌ر گوێر و مه‌خموور بكات، شاندێكی سێ كه‌سی ئێرانی كه سیخۆری سه‌ربه سوپای قودس بوون سه‌ردانی ناوچه‌ی مه‌خموور و گوێریان كرد و كه‌شفێكی ناوچه‌كه‌یان كرد، كه لێیان پرسیار كرا بۆ هاتوونه‌ته ئه‌م ناوچه‌یه و سه‌ربه كێنه؟ وه‌ڵامی ئه‌وه‌یان داوه‌ته‌وه كه لێژنه‌ی چاودێری و كه‌شفی سه‌ربازی حكوومه‌تی ناوه‌ندین و به مه‌به‌ستی خۆ ئاماده كردن بۆ به‌رپرچ دانه‌وه‌ی داعش هاتوونه‌ته ناوچه‌كه. هه‌مان رۆژ 2 كه‌سی دیكه‌ی سه‌ربه سوپای قودس له بازگه‌كانی هه‌ولێردا چاودێری ئه‌وه‌یان كردووه كه بزانن ره‌فتاری هێزه ئه‌منییه‌كانی كوردستان به‌رامبه‌ر به شێعه‌كانی باشووری عێراق چۆنه. ئه‌و لێژنه‌ی پێنج كه‌سییه كه 3یان عێراقی بوونه و 2ی دیكه‌یان ئێرانی بوونه. كه‌شفی ناوچه‌كه‌یان كردووه و دوای دوو رۆژ له ته‌واو بوونی كه‌شفه‌كه‌دا، داعش‌یش له‌و شوێنانه‌ی كه له لایه‌ن ئه‌و لێژنه‌یه‌وه بۆی دیاریكرابوون هێرشی سه‌ر پێشمه‌رگه و كوردستانی كرد. دوای ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه وه‌ڵامی داعشی دایه‌وه و سه‌لماندی كه داعش توانای داگیركردنی ناوچه‌كه‌ی به گوێره‌ی ئه‌و پلانه‌ی كه بۆی دانراوه، ئێران كه خۆی هانی داعشی دابوو هێرشی سه‌ر كوردستان بكات، خۆی ئه‌مجاره وه‌كو فریادره‌س نیشاندا و نزیكه‌ی 250 تۆپی 75 و 120ی له‌گه‌ڵ چه‌ند شاره‌زایه‌كی سه‌ربازی كه هه‌موویان سه‌ربه سوپای قودس بوون و سیخۆر بوون روانه‌ی ناوچه‌كه كرد. تۆپه ئێرانییه‌كانیش چونكه ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌ر چوو بوو زۆربه‌ی زۆریان كاریان پێ نه‌كرا. هه‌ر ئه‌و چه‌ند سه‌ربازه كه له‌و كاته له لایه‌ن سوپای قودسه‌وه روانه‌ی هه‌ولێر و ناوچه‌كه كرابوون، دواتر به‌شێكیان له سحێلا و به‌شێكی دیكه‌یشیان له پردێ ( له كاتی گه‌له‌كۆمه هه‌رێمییه‌كه‌دا بۆ سه‌ر كوردستان )كۆژران. ئه‌مه كۆرته و پۆخته‌ی چیرۆكی ئێرانه له شه‌ڕی داعشدا. ئێران سه‌ره‌تا هانی داعشیدا كه هێرشی سه‌ر كوردستان بكات و دواتر بۆ ئه‌وه‌ی خۆی وه‌كو فریادره‌س نیشان بدات 250 گۆله‌تۆپی 75 و 120 كه زۆربه‌ی زۆریان كاریان نه‌كرد له‌گه‌ڵ تۆپهاوێژێكی گچكه روانه كرد. ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئێران كه پێ ده‌گوترێت دیپلۆماسی نه‌رم ساڵانێكی درێژه له دژی كورد به‌كار ده‌هێنرێت به‌ڵام ئه‌نجامی نه‌بووه.
4- گه‌له‌كۆمه‌ی هه‌رێمی دژی كوردستان: دوای رێًفراندۆم له ساڵی 2017دا، توركیا و ئێران له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌دا كه پێشتر له دژی كورد ئیمزایان كردبوو، ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی نوێ دیكه له دژی كوردستان كرد. ئێران و توركیا به ئاگاداری دیمه‌شق و به‌غدا رێككه‌وتنێكی نوێ دیكه‌یان له دژی كورد ئیمزا كرد. به گوێره‌ی ئه‌م رێككه‌وتنه نوێیه كه له ئیسته‌نبۆڵ له نێوان مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو و جه‌واد زه‌ریفدا ئیمزا كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له كورد بكه‌ن كه نه‌بێته ده‌وڵه‌ت، توركیا ده‌بوایا رێگری له‌وه بكات كه رێگه‌ی ده‌ریایی بۆ كوردستان نه‌كرێته‌وه له‌لای رۆژئاوایه‌وه كه‌مبه‌رێكی سه‌ربازی تامپۆن به‌رامبه‌ر به كورد دروست بكات، بۆ لاواز كردن و له‌كار خستنی ئیبراهیم خه‌لیل به مه‌به‌ستی خنكاندنی كورد له رووی ئابووری و بازرگانییه‌وه، ده‌روازه‌یه‌كی سنووری نوێ به ناوی ئۆڤاكۆی بكاته‌وه كه راسته‌وخۆ بگاته به‌غدا و ببێته هۆكاری بۆژاندنه‌وه‌ی ناوچه توركمانییه‌كان، تا توركمانه‌كانیش ببنه هێزێكی سیاسی و ئابووری له عێراقدا، ئه‌وه بوو عه‌فرین و دواتریش سه‌رێ كانی و گرێ سپی داگیركران. له به‌رامبه‌ردا ئێرانیش ده‌بوایا له رێگه‌ی هێزه ملیشاكانی خۆی له عێراق، گوشارێكی زۆری سه‌ربازی بخاته سه‌ر كوردستان. به هۆی ئه‌م رێككه‌وتنه‌وه دواجار گه‌له‌كۆمه‌كه دستی پێكرد و به‌داخه‌وه به هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبره‌وه، توانییان تۆزێك سه‌ركه‌وتن له رووی جۆگرافییه‌وه به‌ده‌ست بهێنن. به‌ڵام له پردێ و سحێلا، پێشمه‌رگه توانی ئه‌و پلانه‌یش له گۆڕ بنێت.
5-ئێران و به‌رپرسانی ئێرانی كه زانییان پلانه‌كانیان سه‌ركه‌وتوو نابن به ناچاری ده‌ستیان بۆ پلان و پڕۆژه‌ی نوێ برد، ئه‌مه بووه دواجار به هاندانی لایه‌نه شێعه‌كان پشكی بوودجه‌ی هه‌رێمیان دووباره بڕی و به‌غدا پشكی هه‌رێمی كوردستانی نه‌نارد و زیاتر له‌مه‌یش ئێران بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا رێك نه‌كه‌ون ئه‌وه‌ی له ده‌ستی دێت درێغی لێ ناكات. له پاڵ ئه‌مه‌یشدا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌مبۆله نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كورد، له به‌رچاوی رای گشتی كورد بێ نرخ بكات، ئه‌وه‌نده داماو و بێ چاره‌یه كه په‌نا بۆ دروست كردنی بۆختان و درۆی هه‌ڵبه‌ستراو ده‌كات. فیلمه‌كه‌ی ته‌وه‌كۆلیش یه‌كێكه له‌و درۆیانه‌ی كه نیشانه‌ی بێچاره‌یی و داماوی ئێران و نه‌یارانی كورده له به‌رامبه‌ر گه‌لی كوردستان و نرخه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كانی.
ئه‌م ووتاره گوزارشت له بیر‌و ڕای نوسه‌ر ده‌كات