سینه‌ماقڕاتی یا سینه‌مای درۆ.. یا قاره‌مانی دروستكراو،له فلیمی (كه‌وتنی به‌رلین)ی سۆڤیه‌تییه‌وه بۆ فلیمی ( ته‌وه‌كول) ی ئێرانی
به‌درێژایی مێژووی له دایك بوون ودامه‌زراندنی سینه‌ماوه‌ئه‌وهونه‌ره ئه‌فرێنه‌ره ی به هونه‌ری حه‌وته‌م ناوزه‌د كراوه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسیی وده‌وڵه‌تی ، دوای ئه‌وه‌ی له‌بایه‌خ وڕۆڵ و كاریگه‌رێتی فلیمی سینه‌مایی تێ ده‌گه‌ن به هه‌مووچه‌شنێك.هه‌وڵیان بۆئه‌وه‌بووه ئه‌م هونه‌ره بخه‌نه ژێررێكێف هه‌ژموون وداواكاری خۆیان. ده‌سه‌ڵاتداره‌دیكتاتۆره‌كان كاتێ بایه‌خ به پیشه‌سازی سینه‌ما و فلیمسازی ده‌ده‌ن كه
دیكتاتۆریه‌ت وه‌ك میتۆدی سیاسی و حوكمڕانی پیاده‌بێ و ئه‌م هونه‌ره‌ش ده‌بێته كه‌ره‌سته‌یێك بۆهێنادی مه‌رام و مه‌به‌ست هه‌ر ئه‌وسا وه‌ك كارتی سیاسی فلیمسازیی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵات ده‌سه‌مۆ ده‌بێ .
سینه‌ما و فلمسازی له‌سه‌رده‌می جۆزیف ستالینی سه‌رۆكی سۆڤیه‌ت به‌تایبه‌تیش له قۆناغی جه‌نگی دووه‌می جیهان و بۆ‌به‌ره‌ی شه‌ڕ دژی نازیه‌تی هیتله‌ری ئه‌لمانی نموونه‌ی هه‌ره زیندووی پێشه‌نگ وركابه‌ریسینه‌ماو فلیمسازی ئه‌ڵمانیای نازییه. له‌وێوه ئه‌م هونه‌ری حه‌وته‌مه ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ی له په‌یامی هونه‌ری خۆی داده‌شۆرێ و ده‌بێته ئامێر‌و ئامرازی میدیایی ریكلامی وپرۆپاگه‌نده‌ی سیاسیی و ده‌وڵه‌ت پاره‌و بودجه‌ی زه‌به‌لاحی بۆته‌رخان ده‌كات وبه میتۆدوپلان و به‌رنامه له به‌شی (هوشیاركردنه‌وه‌وئاراسته‌ی سیاسی) سیناریۆیان بۆدابرێژرێ وریژیسۆروبه‌رهه‌م هێن و ده‌رهێنه‌رو ئه‌كته‌ریان بۆ ده‌ست نیشان ده‌كرێ،ته‌نانه‌ت بۆمه‌رامی تایبه‌تی دیكۆروباگڕاوه‌ندنی ئه‌كشنه‌كانی رووداو و قاره‌مان و جلوبه‌رگ و ئێكسسواریش به نه‌خشه وپلان بۆدارێژاوده‌بن .
هه‌ربۆیه له سه‌رده‌ی سۆڤیه‌ت وحوكمی ستالین دا ئه‌م هونه‌ره به‌م ده‌سته‌واژه‌یه و ئه‌م زاراوه تازه‌یه ( سینه‌ماقڕاتی – سینه‌مای ده‌سه‌ڵات یا پیاده‌كردنی ده‌سه‌لات به‌هۆی سینه‌ما ) ناوزه‌د ده‌كرێ سینه‌ماو ده‌سه‌ڵه‌ت به‌جۆرێكی دیكه دێنه ئاراوه وبه مانای تازه‌ی سیاسیی ، به ڕه‌هه‌ندی تازه خۆیان ده‌ناسرێن.
سینه‌ماقڕاتی یا سینه‌مای ده‌سه‌ڵات به‌واتای ئه‌وه‌وه هات كاتێ ستالین هه‌ژموون و حوكمداریه‌تی وده‌سه‌ڵاتی سیاسیی به‌رێوه‌بردنی وڵاتانی به هۆو به‌رێگای سینه‌ماوه شۆڕكرده‌وه ناو خه‌ڵك و ناوجه‌ماوه‌ر.
مه‌به‌ست له‌مه‌دا ئه‌مه بوو تا فسس پاڵه‌وانیه‌تی قاره‌مانی دروستكراووكارتۆنی ، لێزانی وشاره‌زایی تاكی نه‌زان ونابه‌له‌د وه‌ك قاره‌مانی راسته‌قینه‌ی فریادره‌س ورزگاركه‌روكاریزمایی ببێته دیفاكتۆی به‌زۆرسه‌پێندراوی درۆزنانه وكار له وه‌رگری فریودراوبكاوكاره‌كه‌ته‌ره‌كه بچێته نێو هزرودیدوخه‌یاڵی وقاره‌مان و پاڵه‌وانێكی تازه له به‌رگی ئازایی وشاره‌زایی ،لێزانی وكاریزمایی هه‌موو هزرو دیدو خه‌یاڵی داگیربكات وئاماده‌ی هه‌میشه‌یی له نێو هزری وخه‌یاڵ دا هه‌بێ .
قسه له‌سه‌ر ئه‌و فلیمه تازه‌ییه‌ی سینه‌مایی ئێرانی یه (ته‌وه‌كول) ، كه فلیمی ڤیدۆیی ماوه (هه‌ژده بیست ده‌قییقه‌ی به‌رهه‌می ئه‌م ساڵی 2021 یه . ئه‌و فلیمه ، ده‌چێته نێو خانه‌ی فلیمی سینه‌ما سیاسی پرۆپاگه‌نده‌یی ئێرانی . له مێژووی ئه‌م ته‌ره‌زه فلیمانه‌دا به خاپه‌رۆكی فلیمه‌كانی وڵاتانی دراوسێیی ئێران هه‌ژمارده‌كرێیت .
كه‌ده‌ڵێین خاپه‌رۆك ،هه‌موو نووسه‌ران وره‌خنه‌گران وتوێژه‌رانی جیهانی بواری میدیا‌و هونه‌ری سینه‌ما له‌مه‌به‌ست ومه‌رام و چۆنیه‌تی دروستكردنی (فلیمی پڕۆپاگه‌نده‌ی سیاسی ) تێده‌گه‌ن وئاشنان به باگڕاوه‌ندی دروستكردنی ئه‌م ته‌رزه فلیمانه كه مێژووریان بۆ سه‌رده‌می حوكداریه‌تی ستالین ده‌گه‌رێته‌وه .
ئاخر ناونیشانی وتاره‌كه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌یه ده‌گه‌ینێ :سینه‌مه‌قڕاتی یاسینه‌مای درۆ،یا قاره‌مانی دروستكراو،له‌فلیمی (كه‌وتنی به‌رلین )ی سۆڤیه‌تی ،بۆ فلیمی(ته‌وه‌كول) ی ئێرانی ئه‌وه‌مان بیر دێنێته‌وه كه‌وا جۆزیف ستالین به هۆی لافرێنتی بیریای به‌رپرسی ده‌زگای هه‌وڵگری ووه‌زیری ناوخۆی وڵات كه ركابه‌ری سه‌ره‌كی گۆڵبزی وه‌زیره درۆزنه ناوداره‌كه‌ی (درۆبكه، درۆبكه، درۆبكه ،تا خه‌ڵك پێیت باوه‌ڕده‌كا ) ی وه‌زاره‌ته پڕۆپاگه‌نده‌كه‌ی هیتله‌ری ئه‌لمانی بوو.
بیریا له رۆژهه‌ڵات بۆ رۆژئاواوئه‌مریكا ، ستالینی وه‌ك قاره‌مان وپاڵه‌وان و رزگاركه‌رو فریادره‌سی مرۆڤایه‌تی له‌ده‌ست دڕندایه‌تی هیتله‌رله فلیمی (كه‌وتنی به‌رلین – 1950 - Падене Берлна) پێشانی خه‌ڵك داله‌كاتێكدا ستالین وه‌ك له فلیمه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ له به‌رلین له‌فرۆكه داده‌به‌زێ ووه‌ك پاڵه‌وان و رزگار كه‌ر و فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی به‌ره‌ی شه‌ڕی كه‌وتنی به‌رلین ڕۆڵی بینیووه و به‌رپرسانی هاوپه‌یمانی ئه‌وروپی و ئه‌مریكی له پێشوازی دان كه‌چی له‌راستیدا ستالین تا له ژیاندا بوو له ماوه‌ی جه‌نگدا هه‌ر به‌رلینی نه‌بینیوو .
ئیدی ئه‌وه‌یه سینه‌مای سیاسیی و سینه‌مای پڕۆپاگه‌نده ، درۆبنه‌مایه‌تی ، سیناریۆی چه‌واشه‌كار چیرۆكیه‌تی ، دروستكردنی قاره‌مان و پاڵه‌وانی كارتۆنی پیشه‌یه‌تی .
خۆله فلیمی قادسیه - 1981 ی عیراقیش هه‌ر وابوو ، عزه‌ت عه‌لائیلی وسوعاد حوسنی قاره‌مان ڕۆڵ و ئه‌ركیان بینران چۆنن وچۆنیش خودی فلیمه‌كه بوو به فلیمی سیاسیی سینه‌مایی پرۆپاگه‌نده‌یی بۆ قادسیه‌ی سه‌دامی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی وێرانكاری نێوان عێراق و ئێران .
له‌كاتێكدا گه‌لی كوردستان چ له باشوورچ له رۆژهه‌ڵات وچ له رۆژئاڤا وباكوره‌وه هوشیاره وتێده‌گا دونیا له‌كوێیدا خه‌راباته ،بۆیه فلیمسازو پیشه‌سازی فلیمی ئێرانی به سیناریۆنووس وئه‌كته‌ره‌كانی نێو فلیمی( ته‌وه‌كل) ه‌وه ئه‌و متمانه‌و باوه‌ڕه‌ی بینه‌ر بۆخۆیان ده‌سته‌به‌ر ناكه‌ن و ئه‌و ئامانجه‌ی كه فلیمه‌كه‌یان له‌سه‌ر بنیات ناوه
نایهێننه دی . چونكه نه‌ك هه‌ر كورد ، به‌ڵكو ته‌واوی وڵاتانی جیهان ، به وڵاتانی ده‌رودراوسێوه‌ش له‌سه‌رده‌می جیهانگیری ، سه‌رده‌می به‌قه‌ولی ئێرانییه‌كانه‌وه گوته‌نی (جیهانگه‌رای جامی جه‌م ) ه‌وه زۆر باش ئاگادارن و زۆرباش ده‌زانن و پێزانینیی مه‌زنیان هه‌یه كه له واری واقیعی مه‌یدانی وله‌به‌ره‌كانی جه‌نگ ورۆژانی ته‌نگانه‌دا كاریزماوفریادره‌س كێییه .. ؟ قاره‌مانی راسته‌قینه‌ی پاراستنی هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان به‌گشتی كێیه..؟وكێیه تێكشكێنه‌روكێن تێكشكێنه‌رانی ته‌لیسمی داعش وماعش له مه‌خمووروشنگال وده‌شتی نه‌ینه‌وا..؟
هه‌رواهه‌مووان به جیهانی رۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵات ده‌زان كێ بووبه به‌رخودان وخۆ نه‌چه‌ماندنه‌وه به‌وه‌شاندنی گورزی كه‌مه‌رشكێنی مێژوویی له پردێ ومه‌خمور و سحێلا مێژووی مه‌زنی سه‌ركه‌وتنی سه‌رفرازی تۆماركرد .
هه‌ولێر 25-1-2020
ئه‌م ووتاره گوزارشت له بیر‌و ڕای نوسه‌ر ده‌كات