Erbil 12°C شەممە 23 تشرینی دووەم 00:15

بۆ چ مەرامێک راستییەکان دەشێوێنن؟!

سەرۆک بارزانی لە تەمەنی ١٦ ساڵی چەکی کوردایەتی و مەردایەتی هەڵگرتووە
شێركۆ حه‌بیب
100%

  خەبات و شۆڕش بۆ بەرگریکردن لە خاک و میللەت، لە توانای هەموو مرۆڤێک دانییە، تەنیا ئەوانەی گیانی خۆیان تەرخان دەکەن بۆ پاراستنی نیشتمان، بۆیە مرۆڤی تێکۆشەر و خەباتگێر و دلسۆز هەردەم لە لایان نەیاران چ دەرەکی یا ناوەخۆ دەبێتە ئاماناج بێ ئەوەی هیچ بنەمایەک هەبێت کە رووی تیرەکانیان دەگرنە کەسانی دڵسۆز و تێکۆشەر، هەڵبەتە خۆفرۆشان و خاینان لەگەڵ نەیاران و دوژمنانی دەرەکی هەموو هەوڵێک دەدەن تا بەئامانج بکەن بۆ دژایەتی کەسانی دڵسۆز و خاوەن مێژوو، و بەهەموو شیوەیەک خۆیان رادەستی دوژمن دەکەن بێ ئەوەی تۆزقاڵێک بەرژەوەندی میللەتەکەیان لا گرنگ بێت، بەڵکو خیانەت تێگەڵ بە خوێنیان بووە، و هەردەم هەوڵ دەدەن نۆکەری و خزمەتکاری بێکانە بکەن.

لەم ماوەیە بەناو فلیمێک بڵاو کراوە لەلایەن ئیتلاعاتی ئیرانی، کە دورە لە هەموو بەهاکانی هونەری سینما، کۆمەڵیک کەسانی دور لە داب و نەریەتی مرۆڤایەتی و هونەری سینه‌ما بەناو فلمێکی دۆکیمنتاریان بڵاوکردۆتەوە، کە دیارە کێ لە پشتی ئەو کارەیە و بۆ چ مەبەستێکی گڵاو بڵاکراوەتەوە.

لەو بەناو فلیمە حاجی قاسم سلیمانی دەکەن بە پاڵەوانی جەنگی دژ بە تیرۆریستانی داعش و پاراستنی هەولێر لە رووخان و کەوتنە ژێر دەستی داعش،ئەوانەی پاڵپشتی ئەو کارەیان کردووە، پێش هەموو شتێک شەرمەزاری خۆیان دەردەخەن کەوا نەیان توانیوە بەرگری لە کوردستان بکەن لە هەموو کات و ساتێک، و خۆیان بە پاشکۆ و نۆکەری بێگانە زانیوە، کەس نگۆڵی لەوە ناکات کە وڵاتان لەسەر داوای جەنابی سەرۆک بارزانی هاوکاری هێزی پێشمەرگەی کورستانیان کرد چ ئەمریکا یا وڵاتانی ئەوروپی و هەندێ وڵاتی عەرەبی و ئێران و تورکیا، بەڵام هیچ لەو وڵاتانە گیانی سەربازێکی خۆیان نەکردە قوربانی بۆ کوردستان، بەڵام میللەتی کورد هەردەم بە رێز و سوپاسەوە یارمەتی و هاوکاریەکانیان دەنرخێنێ، حاجی قاسم بە هەموو تەمەنی نەهاتۆتە بەرەیەکی جەنگ لە هەولێر بۆ پاراستنی یا پاراستنی کوردستان تەنیا دژایەتی کوردستانی کردووە، و ١٦ اکتوبەر پلانی داگیر کردنی کەرکوکی دارشت و سەرپەرشتی رادەستکردنی کەرکوکی بە حشد و پاسداران کرد، بەلام حاجی خۆشی لەو باوەردا نەبوو کاتێک پێشمەرگەکانی بارزانی و پارتی لە پردێ و سحێلا خەونەکانیان گۆڕ بەگۆڕ کرد.

سەرۆک بارزانی لە تەمەنی ١٦ ساڵی چەکی کوردایەتی و مەردایەتی هەڵگرتووە، زیاتر لە نیوسەدەیە لە خەبات دایە، جگە لە خانوادە بەرێزەکەی هەر لەسەردەمی شێخ عبدالسلامی نەمر و بارزانی مستەفای نەمر بەردەوام لە خەبات دان، لە میانەی شۆڕشی ئەیلول و گوڵان ئەو خانوادە هەردەم نموونەی قارەمانیەتی و ئازایەتی بوونە و بەردەوامە، لە شەری دژ بە داعش سەرۆک بارزانی وەک سەرکردەیەکی سەربازی کەم وێنە زۆرترین کاتەکان لەبەرەکانی پیشەوەی جەنگ بوو، تەنانەت زۆر جار پێشوازی لە میوانەکانی لە بەرەکانی پێشەوەی جەنگ دەکرد، بارزانی یەکێکە لە سەرکردە دەگمەنەکانی جیهان کە خاوەن دەیان داستانی سەرکەوتنی جەنگە.

حاجی سلیمانی و سەرانی ئێران و جیهان باش ئەوە دەزانن کە پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان و سەرکردایەتی جەنابی سەرۆک بارزانی نەبوایە ئیستا داعش لە بەغدا و تاران خاوەن دەسەڵات بوون، ئەمەش بۆ هەموو جیهان روون و ئاشکرایە کە پێشمەرگەی کورد و سەرۆک بارزانی پارێزەری دیموکراسین.

حاجی سلێمانی ئەگەر وەها ئازا و قارەمان بوو بۆ قدسی رزگار نەکرد، بۆ ئیسرائیلی لە ناونەبرد، بۆ هەموو لایەک روونە ئەو فلیمە چ مەبەستێکی لە دوایە، و بۆ چ مەرامێکە بەڵام دڵنیایی ئەوانە دەکەینەوە کە ئەم جۆرە رەفتارە هەروەک کارە خیانەکاری و خۆفرۆشی یان و ریسوا بونیان هیچ کاریگەری نییە، جونگە هەموو جیهان سەرۆک بارزانی دەناسێ و دەزانن چ کەسیک و سەرکردەیەکە، بەلکو بەم کارەتان زیاتر رووی خۆتان رەش کرد و سەرۆک بارزانی هەردەم سەرکەوتوو دەبیت جونگە خاوەن میللەتیکە خؤشەویستی لە ناو دڵی هەموو دڵسۆزێکە.

ئه‌م ووتاره‌ گوزارشت له‌ بیرو ڕای نوسه‌ر ده‌كات 
 

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.