Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 08:01

ئێران بۆ وروژاوە؟

بە بۆچوونی من ئەو هێرشانە دوو هۆکاریان لە پشتەوەیە
ئاسۆ حاجی
100%

ئاسۆ حاجی گوتاری میدیایی ئێران و میدیا وابەستەکانی لە دوای سەردانەکەی وەزیری بەرگری تورکیا بۆ بەغدا و دواتر بۆ هەولێر،هەروەها دەست بەکاربوونی ئیدارەی نوێی ئەمریکا،بە وروژان و هەڵچوونێکی زۆرەوە سەرۆک مەسعود بارزانیان بە ئامانج گرتووە و لە رێگای فیلمێکی ئەنیمەیشن هەوڵی لێدان لە کەسایەتی بارزانی و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە دەدەن،لە بەرامبەریشدا هەوڵی هۆنینەوەی چیڕۆکێکی پاڵەوانسازی دەدەن بۆ کەسایەتیەک کە ساڵێک زیاترە ئەمریکا لەناو جەرگەی بەغدا کوشتی و ئێرانیش ناوێرێ تۆڵەی بکاتەوە.

بە بۆچوونی من ئەو هێرشانە دوو هۆکاریان لە پشتەوەیە: یەکەمیان، ئێران دەزانێ وەزیری بەرگری تورکیا چی بە بەرپرسانی بەغدا گوتوە،ئێستا تێگەیشتووە عەبادی چی کردووە و چۆن بە رێکەوتنی سەربازی دەستی تورکیای لە ناو سنووری خاکی عێڕاق ئاوەلا کردووە و ئەو مافەی بە تورکیا داوە کە هەر شوێنێک پەکەکەی لێ بێت دەتوانێ هێرشی بکاتە سەر، تەنها لە بەرامبەر ئەوەدا تورکیا دژایەتی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بکات.

وەزیری بەرگری تورکیا بۆ کاراکردنی ئەو رێکەوتنە لە بەغدا بوو دووەمیان،ئێران لەوە تێدەگات و باش دەزانێت کە ئیدارەی نوێی ئەمریکا ئەگەر بشگەڕێتەوە بۆ رێکەوتنی ئۆتۆمی ئەوە لە بەرامبەردا پاشەکشێ بە ئێران دەکات بۆ ناو سنوورەکانی خۆی بە تایبەتی لە عێڕاقدا، ئەگەری بەهێز ئەوەیە ئەو ئیدارەیە کار لەسەر بەهێزکردنەوەی پێگەی کورد و سوونە بکاتەوە،چونکە تاکە کارت و بەهێزترینیانە بۆ سنووردانان بۆ تەشەنەکردنی زیاتری ئێران لە عێڕاقدا،ئێران دەیەوێ لەوەشیاندا هەنگاوێک بەپێش ئەمریکا بکەوێ،بۆیە رێگەنادا رێکەوتنی شنگال جێبەجێ بکرێ، رێگەش نادا پێشمەرگە بگەڕێتەوە کەرکوک، هەروەها رێگەنادا هەولێر و بەغداش رێکبکەون،بۆ ئەوەی هەولێر جارێکی دیکە بەهێزەوە نەبێتەوە ناوەندێکی کاریگەری بڕیاردان.

لە عێڕاق تەنها هەولێر و دهۆک ماون لە دەرەوەی سنووری قەڵەمڕەوی ئێران بن، ئەوەش لە بارزانی دەبینێتەوە بۆیە ئەویان بە ئامانج گرتووە و هێرشی دەکەنە سەر.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.