Erbil 15°C ھەینی 25 تشرینی یەکەم 08:24

بۆ ڕاستگۆ و ڕاستیەکان یٔامانجن ؟!

دووژمن له دژایەتی کورد بۆ ساتێکیش سلی نەکردووە و ئەوەی له دەستیدا هاتووە کردوویەتی
یونس حه‌مه‌د
100%

  ئۆسلۆ ژیانی مرۆڤایەتی له شاندەر دەستی پێکردووە تا ئێستا ئەو ژیانه بەردەوامه ، جا لەژیاندا هەموو جۆرە سرووشتێك بەدی دەکرێت، ڕاستگۆیی و نا ڕاستی بوونیان هەیه، لە هەموو سەردەمانێکدا دەبینرێت ڕاستگۆیی و ڕاستیەکان ئامانجن بۆ ئەوەی ڕاستیەکان نەمێنن و یائەوەتا چەواشە بکرێن!.

ڕاستیەکی حاشا هەڵنەگر هەیه که بنەماڵەی تێکۆشەری بارزانی سەر لووتکە و قافڵەی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستانن و هەر ئەوان ڕێگایەکی ڕاست و درووستی خەباتی کوردایەتیان هەڵبژاردووە بۆیە دەبینین بەبەردەوام تیری دووژمنانی کوردستان و کورد و کوردایەتی ڕوویان له بارزانی یه.

دووژمن له دژایەتی کورد بۆ ساتێکیش سلی نەکردووە و ئەوەی له دەستیدا هاتووە کردوویەتی چ به بەهێز و یان به کڕینی کەسانی دەروون نزم یان ئەوەتا درووستکردنی پڕووپاگەندەی نادرووست بۆ هاتنه خوارەوەی وەرەی خەڵکی کوردستان. چەند ڕۆژێکه دەزگایەکی هەواڵگری وڵاتێکی دراوسێ بۆ چەواشکردن فیلمی (درۆ) و ناڕاست بڵاو دەکاتەوە گوایە ئەگەر چەند کەسانێك نەبوونایە ئەوە هەولێر یان درێژتر هەرێمی کوردستان دەڕووخا و سەرۆك بارزانیش لەم هەڵمەت چەواشەکاریەدا بەشی شێری بەردەکەوێت

کورد له خەباتی ڕزگاریخوازیدا هەمیشە بۆ بەدەستهێنانی مافی گەلی کوردستان به پلە یەکەم له ژێر ڕێنمایی و پەیڕەوکردنی ڕێبازی بارزانی درێژەی به تێکۆشانداوە ، چونکه دەزانێت که ڕێبازی بارزانی سیمبوولی ڕاستەقینەیە بۆ کوردایەتی ئەمەشە وای کردووە که دووژمن هەزار و یەك لێکدانەوە بۆ بارزانی و خەباتەکەی بکات ، کەسایەتی و تێکۆشانی بارزانیی کارێرزما بۆ گەلەکەی له شۆڕشی شێخ عەبدولسەلام وە تا ئەمڕۆکه بۆتا هێما و سیمبولێك و متمانەی گەلی کوردستانیشی بەدەستهێناوە ، بۆیە دووژمنان ئەگەر چەند گەورەش بن ناتووانن له گەورەیی سەرۆك مەسعود بارزانی کەم بکەنەوە..

درووست بوونی مرۆڤایەتی هەمیشە له سەرەتاکانیەوە مرۆڤایەتی بۆ مرۆڤ دۆستی ڕادەکێشێت ، ئەمەش خەسڵەتی جوانی بارزانی یه که هەمیشە داوای مرۆڤ دۆستی و یەکسانی و دادی کۆمەڵایەتی دەکات ، ئەمەش لەوە سەرچاوەی گرتووە که درووستبوونی مرۆڤایەتی لەو شوێنەدایه که دەڤەری بارزانه و سەرهەڵدانی مرۆڤایەتی له ئەشکەفتی شانەدەردا ئەوە سەلمێندراوی ئەو ڕاستیەیە بۆ هەموو جیهان که بارزانی ڕێڕەوی دادپەروەری هەڵبژاردووە بۆیە هەمیشە له لوتکەیە و له لووتکەش دەمێنتەوە ، به دەرهێنانی فیلمی چاوەشەکاری بارزانی زیاتر گەورە دەبێت ، چونکه بۆ بارزانی متمانەی گەل له سەرووی هەموو شتێکی دیکەوەیه ، هەروەها ئەمەش سەلمێنراوە که هەردەم ڕاستی و ڕاستییەکان و ڕاستگۆیان ئامانجی سەرەکی دووژمنانن ، چونکه لە هەموو سەردەمانێکدا دووژمن تیرەکەی خۆی بۆ ئەو شوێن و جێگاو ئەو کەسەیە دەهاوێژێت که بزانێت ڕاستگۆن لەگەڵ گەلەکەیدا .

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.