Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 03:08

ئەمڕۆ من تۆ نەکوژم سبەیی تۆ من دەکوژی !

مێژووی عێراق بەوە ناسراوە وڵاتی قەزاو قەدەرە و کودەتا لەسەر ھەموو سەرۆکەکانی پێشبینی کراوە
ھۆگر نێروەیی
100%

عێراق ئەو وڵاتەی بەناشەرعی لە کەش و ھەوایەکی ناسروشتی دا لەدایک بووە .! ئەوانەی عێراقیان ھێنایە ھەبونەوە عێراقی نەبوون بۆ بەرژەوەندی عێراقیەکان دەوڵەتیان دروست نەکرد بەڵکو لە پێناو بەرژەوەندی خۆیان عێراقیان دروست کرد، لە سەرەتای دروست بونی عێراقەوە لەناو کوشتار و خوێنا بوو ،لەیەکەم چاو هەڵهێنانی ھەر تاکێکی عێراق کەدێتە بونەوە لەناو خوێن و ڕکابەری توند و شەڕی تایفی و دەسەڵات دێتە ھەبونەوە! ھەتا گەورەش دەبن ئەم دیمانانە بەسەدان جارەوە دوبارە دەبینەوە..! لەمێشکی عێراقیەکان دا کوشتاری زۆر و ترس و برسی کردن و دیمەنی ناشرین و خۆسەپاندن و کێ بەھێزەکەیە لاوازەکە قوت دەدات و دیکتاتۆریەتی بەیەکەوە دەچەسپێنن .!
جا ھەمویان توشی نەخۆشی دەرونی توند دەبن کە بەئاگا ھاتنەوە دێنە ناو حوکمڕانی دەبن بە چەتە و میلیشیا و دیکتاتۆر لە جیاتی خۆشگوزەرانی و ئاوەدانی وڵاتەکەیان وێران دەکەن بەرەو ھەڵدێری دەبەن ،

ھەموو سەرۆکەکانی عێراق حوکمڕانیەکی پڕ لە ڕق و کینەیان پەیرەو کردوو کە ھیچ تاکێکی عێراق ئاوات بۆ گەڕانەوەیان ناخوازێت بەڵام کەس بەقەد «سەدام حسێن» دڕندە نەبوو ، سەدام دێوەزمەیەکی ترس و ھوڤانە لەمێشکی عێراقیەکان دروست کرد وای کرد کە عێراقیەکان سیقەیان بە سێبەری خۆشیان نەبێت ، کە ھەمیشە تەنھا کوشتن و لەناوبردنی یەکتر بە چارەسەر بزانن کە ئەو ھاوکێشەیە نەگۆڕە لای عێراقیەکان«ئەمرۆ من تۆ نەکوژم سبەیی تۆ من دەکوژی» دروست کرا .! کە تا ئەمڕۆی عێراقیش کاری پێ دەکرێت تەنھا سیقەیان بەم ھاوکێشەیە ھەیە ،

مێژووی عێراق بەوە ناسراوە وڵاتی قەزاو قەدەرە و کودەتا لەسەر ھەموو سەرۆکەکانی پێشبینی کراوە ، ھەمیشە ترسیان لای تاکی عێراقی یە کە ئاخۆ چەند کەس دەبنە قوربانی دەسەڵاتداری ئەم جارەی کودەتای کرد، قەد چاوەڕێ ناکەن سەرۆکی نوێ باشتر بێت لەوەی پێش خۆی بەڵکو تاکە ھیوایان قوربانیەکانی دەستی ئەو کەمتر بن ، لەدەرئەنجامی حوکمڕانیە شۆڤێنیەکانی سەرۆکە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق پەیوەستەکانی سیاسەت لە ڕەوانینی تاكی عێراقیەکان دا بووە پەیڕەوکردنی ڕق و کینە و دیکتاتۆریەت و ناچارکردن به دزی و ستەم و خۆسەپاندن و لەناوبردنی یەکتر بەناوی وێنەی درۆی نیشتیمانی خۆیان دەشارنەوە ، جا ھەمویان ئاواتەخوازن ببن بەسیاسی بۆ ئەوەی وەکو پاشا و شاژن بژین و خەڵکیش ببن بە کۆیلەی ئەوان !

ھەتا ئێستاش عێراقیەکان لە ناو عێراق ھەست دەکەن بێگانەن و بێ خاوەنن نە ڕەقەمن لای وڵاتان نە حسابیان بۆ دەکرێت نە دێنە ناو باسەکە نە لەھاوکێشەی سیاسەت دان وڵاتان تەنھا بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاردێنن ، بەبێ ئەوەی یاریش بکەن ھەمیشە دۆڕان بەشیان دەبێت سەرکەوتنی و خێرو بێرەکانیش ھەرجارەو بۆ وڵاتێکی تر و خەڵکی بێگانە دەبێت .!،
ھیچ بنەما و پرەنسپێکی دەوڵەت لە عێراقدا بونی نەبووە و نابێت چونکە بەناشەڕعی لەدایک بووە .!
ھەر لە سەرەتاوە نەدەبوو وڵاتێک بەناوی عێراق بێتە ھەبونەوە و ئەم ھەموو جوگرافیایه بەزۆری پێکەوە بنرێن ، ئەمڕۆ یان سبەیی ھەردەبێت سنورە دەستکردەکانی عێراق ھەڵبوەشێتەوە شتێک نەمێنێت بەناوی عێراقەوە سەر لەنوێ چەند وڵاتێکی لێ دروست ببن بەناوی جیاوازەوە کە نەتەوە و خەڵکی خۆی لەباوەش بگرێت ، بۆ ئەوەی ھەموان ببن بەمرۆڤ بێنە ناو چەرخی مرۆڤایەتی وەکو مرۆڤی سەردەم بژین نەک مرۆڤەکانی سەردەمی نیاندرتاڵ چەند سەدەیە بونیان نەماوە.

 

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.