ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر یا بەغدا و کوردستان، ناکۆکی زیاتر لە سەدەیەکە تا ئەمرۆ چارەسەر نەکراوە، هەر لەو ساتە وەختەی کوردستان دور لە خواستی میللەتەکەی لکێنراوە بە عێراق، و دوای دۆزینەوەی نەوت لە شاری کەرکوکی کوردستانی، لەو ساتە وەختە هەوڵی بەعارەبکردنی بەشێکی زۆری کوردستان دراوە هەر لەسەردەمی پادشایەتی ئەو شارە دووچاری راگواستن و دەرکردنی هاووڵاتیانی رەسەنی بووە، جگە لەوەش هەر لەو سەردەمەدا کورد داوای مافی هاووڵاتی بوونی خۆی کردوە، کە لە چوارچیوەی ئەو دەوڵەتە ئەرک و مافەکانی دیاری بکرێت وەک هەر گەلیکی دیکە ئەم وڵاتە نوێیە بێ جیاوازی لە نێوان پیکهاتە جیاجیاکانی کە دەوڵەتی عێراقیان لێپێکهێنرا، بەڵام سەرەڕای هەوڵەکانی کورد و دوای چەندین کۆنگرە و پەیمانی نێودەوڵەتی بۆ دابینکردنی مافی کوردک سەرجەمیان بێ سوود بوون، هەر لەم روانگەشەوە بۆ دابینکردنی مافەکانی کورد چەندین رێگای ئاشتی و دیالۆکی گرتە بەر، بەڵام لە کۆتای ناجار کرا کە پەنا بۆ شۆڕشی چەکداری ببات لەسەردەمی شێخی نەمر و شۆڕشەکانی بارزان و ئەیلول و گوڵان، کە لە میانەی شۆڕشی ئەیلولی سەرکردایەتی شۆڕش بەرابەرایەتی باوکی رۆحی کورد جەنابی مەلا مستەفا بارزانی نەمر، توانی مافی ئۆتۆنۆمی دابین بکات و حکومەتی عێراقی ئەو کات دان بە مافە رەواکانی کورد دابنێ، بەڵام جارێکی دیکە حکومەتی عێراق بەڵینەکانی جی بەجێ نەکرد.
کورد لە مێژووی عێراق بەتایبەتی دوای سەردەمی کۆماری هەوڵی دا لە چوارچیوەی عێراقێکی دیموکراسی مافەکانی دابین بکات کە ئەمەش سەرچاوە لەو دروشمە وەردەگرێت کە پارتی دیموکراتی کوردستان لە کاتی دامەزراندنی لە ساڵی ١٩٤٦ بەرزی کردەوە، بەڵام دەسەڵات دارانی عێراق تا ئەمرۆش مافەکانی کوردیان فەرامۆش کرد و دژایەتی میللەتی کوردیان بە درندانە شیواز ئەنجام دا، کە ئەمەش هۆکارەکەی دەگەرێتەوە بۆ هۆکاری بیری شوفینی و تینەگەیشتن لە پرۆسەی دیموکراسی.
ئەمرۆ ئەو گرفتانەی کە چارەسەر نەکراوە گرفتی مووجە و بودجە نییە، بەڵکو گرفتی ناسنامە و خاک و نیشتمانی میللەتێکە کە هەردەم لە هەوڵی چارەسەرکردنی گرفتەکان بە شێوازی دیالۆک و دانوستاندنە، بەڵام لە بەرامبەر دا ئەو هەستە نەبوو بەڵکو دژایەتی نەتەوەیی زیاتر لە سەدەیەکە دژ بە کورد دەکرێت.
لێرەدا پرسیار ئەوەیە ئایا کورد نەتوانیوە بە شێوازێکی سەردەمانە رەفتار لەگەڵ لایەنی بەرامبەر بکات، بێگومان لە وەڵامدا کورد لە سەردەمی سەرجەم شۆڕس و بزوتنەوەکان هەوڵی سەردمیانەی داوە، ئایا کورد سەرکەتوو بوە لە دانوستان و دیالۆکەکان فیڵی لیکراوە؟ سەرجەم دەسەڵاتەکانی عێراق بە پاڵپشتی کورد جلەوی دەسەڵاتیان وەرگرتووە و دواتر بە هزرێکی شوفێنی مامەڵەیان لە کردوە، ئایا کورد نەیتوانیوە دۆست و دوژمنی خۆی بناسێت؟ ئایا کورد دۆستی هەیە جگە لە شاخەکان؟ یا ئەوانەی خۆیان بەدۆست دەزانن بەچاوێکی مرۆڤایەتی و سۆزە دەروانە دۆزی کورد.
کەسانێک لەو باوەرەدان کە ئەم گرفت و کارەساتەی ئەمرۆ لە ئاکامی گشتپرسی بوو، بی ئەوەی ئاورێک لە مێژوو بدەنەوە کەوا سەدەیەکە ئەم گرفتانە بوونیان هەیە، ئایا کیمیا بارازن و ئەنفال و راگواستن و بەعارەبکردن هۆکارەکەی گشتپرسی بوو؟ ئایا برینی بوودجە لە ساڵی ٢٠١٤ هۆکاری گشتپرسی بوو؟ یا عەقلەتی شۆفێنی هەندێ لە دەسەڵاتدارانی بەغدا بوو، ئایا نەبوونی یەکریزی و تەبایی لە نێو ماڵی کورد هۆکار نییە نەیاران و ناحەزان دژایەتی کوردستان دەکەن؟ ئەمرۆ دەبینین چۆن کەسانێک بەناوی کوردە خۆیان کردۆتە پاشکۆی ئەم و ئەو زیانیان بە دۆزی کورد گەیاندوە و لە بەغدا هاووپەیمانن لەگەڵ کەسانی بیر و هزری شوفێنی و دژایەتی بەرژەوەندی میللەتی کورد دەکەن، ئەوانە بەو هەڵسو کەوتانە تەنیا خۆیان ریسوا دەکەن، بۆیە دەبێ پەند لە رابردوو وەربگرن ئەوەی لەگەڵ نەیارانی کورد بووە لە کۆتای شەرمەزاری بۆ ماوەتەوە کاتی ئەوە نییە لاپەرەکانی مێژوو هەڵدەینەوە، بەڵام ئەوانەی دژایەتی شۆڕشی کوردیان کرد لە ئاکام چۆن شەرمەزاری دونیا و قیامەت بوون، جونگە ئەو جۆرە کەسانەی دژایەتی نەتەوەیی خۆیان دەکەن هیچ سەنگێکیان لای نەیاران نییە تەنیا بۆ بەرژەوەندی بەکاریان دێنن.
دەبێ لایانە سیاسییەکان پشتیوانی هەوڵەکانی جەنابی سەرۆک بارزانی بکەن بۆ ئەوەی نێو ماڵی کورد رێک بخرێت یەک هێز و یەک دەنگ بین، جونگە بە یەکگرتووی بەهیز دەبین و سەردەکەوین، هەر بۆیەش رێزداران سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت دوو پات و جەخت لە تەبایی و یەکریزی نێو ماڵی کوردستانیان دەکەن، ئەوانەی ئەمرۆ لە بەغدا و تەنانەت لە کوردستانیش دژایەتی پارتی و خانوادەی بەرێزی بارزانی دەکەن دژایەتی میللەتێک دەکەن جونگە دەرکەوت کە پارتی هەر لەسەرەتاوە لە ناو دڵ و وژدانی میللەتە، و ئەوەی دژایەتی کردبن ئاکامەکەی روون.
لەم هەڵ و مەرجەی ئیستا تەنیا رێگا چارەسەر ئەوەیە کە نێوماڵی کورد رێک بخرێت و یەک دەنگ و هەڵوێست و گرفتەکان لەگەل بەغدا چارسەر بکرێت لەسەر بنەماکانی دەستور، دوور لە بیری تەسکی حزبایەتی، جونگە گرفتەکان بەهێز و تەبایی نێو ماڵی کورد چارەسەر دەکرێت هەروەک لایەنی تری عێراقی یەک دەنگن بەرامبەر کورد، هەروەها دەبێ دۆزی رەوای کورد نەکەین بە گرفتی شیعە و سوننە و کورد، بنەڵکو گرفتی کورد نەتەوەیی نە مەزهەبییە و نە ئاینییە، گرفتی کورد لەگەڵ دەسەڵاتدارانی بەغدایە لەگەڵ بیری شۆفێنی عەرەبە، ئەوانەی ساڵەهای ساڵ پارێزیمان لیکردن لە زولم و زۆرداری رژێمی پێشوو تر، کە ئیستا ئەجندای بیانی شۆفێنییەکان پیادە دەکەن، کە دژی هەر رێککەوتنێکن لە نێوان بەغدا و هەولێر هەروەک لەسەردەمی بەرێز عادل عبدالمهدی، و ئیستاش دژی ئەو رێککەوتنەی نێوان حکومەتی هەولێر و بەغدا بوو، لیرەدا پێویستە لەسەر بەرپرسانی کورد لە بەغدا بەگیانێکی کوردایەتی دور لە بەرژەوەندی کەسایەتی کار بکەن جونگە ئەوان نوێنەری کورد و بەناوی کورد ئەو پۆستانەیان وەرگرتووە، بۆیە دەبێ گرفتەکان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکرێت جونگە تا ئیستاش ئێمە بەشێکین لە عێراق بە خواستی خۆمان بێت یا نا، هەر چەندە چەند هەنگاوێک مابوو بۆ سەربەخۆی کوردستان بەڵام رووی خاین و خیانەتکاران رەش بێت.