Erbil 18°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 18:32

سەرۆکی هەرێم و بانگ و پەیامی یەکهەڵوێستی لە بارۆدوخێکی هەستیاردا..

بۆ ئێمە گەلی كوردیش بەبێ جیاوازی باكور و باشور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، جیاواز لەهەموو گەلانی تری دونیا پێویستمان بەئاشتیە
100%

دەسەڵاتدارانی بەغدای تایفی و مەزهەبی بە سوود وەرگرتن لە بارودۆخی ناڵەباری ناوچەكە و ناكۆكیی نێوماڵی كورد و سوودوەرگرتنی هەندێك پەرلەمانتار لە ناتەبایی هێزولایەنە كوردستانییانییەكان و  هەموو ئەو بارودۆخەی لە ماوەی رابردوو، بە هۆی  ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئینجا  قەیرانی دابەزینی نرخی نەوت و ئینجا رێگریكردن  لە ناردنی بەشە بودجە و مووچەی كوردستان بە مەرٍامی  لاوازكردنی پێگەی كوردستان جارێكی تر ئاماژەیەكی مەترسیدارەی دەسەڵاتدارانی بەغدایە بەرانبەر بە گەل و هەرێمی كوردستان و  پەیامی رێزدار نێچیرڤان بارزانی بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی ئاماژەیەكی روونی  سیاسەتی تاكرٍەوانە ئەو هێزولایەنە شۆڤێنی و مەزهەبییانەی بەرانبەر گەلی كورد .

دوژمنانی كوردستان و بەتایبەت دەسەڵاتدارانی بەغدا هەستیان بە ناكۆكیی نێوماڵی كورد كرد بێت چ لە نێو خۆ و چ لە بەغدا ، ئەوا مەرامە شوومەكانیان وەك كارتێكی گوشار و هەڵپەرستانە دژی كوردستانیان بەكارهێناوە .ئەمڕۆ هەرێمی كوردستان بەقۆناغێكی هەستیاردا تێ ئەپەڕێت و چاوی لە نوێكاری و زووتر كەوتنەوە سەر واقیع و حكومەتێكی بەهێزە، ئەمەش لەكاتێكدا كە نێچیرڤان بارزانی بووە درێژە پێردی رێبازی سەرۆك و ئەزمووندار مەسعود بارزانی، روون و ئاشكرایە كەرێزدار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەروەردەی قوتابخانەیەی بارزانییە، كەسایەتیە بەهێزەكان پڕەنسیپی قەیرەكان و ساتەكانی تەنگانن، ئەو ئەزمووندار و كارێزمایەش لە رێبازێك پێگەیشتووە لە سەركەوتن و نائومێد نەبوون، لە قوتابخانەی بارزانی بۆ ماوەتەوە، سەرۆكی هەرێم خاوەن پێگەی بەهێزی سیاسی و دیپلۆماسییە ئامانجی بەهێزكردنی پێگەی هەرێمی كوردستانە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، ئێستا چاوەكان لەسەر نێچیرڤانن بەهۆی حكومەتداری رابردووش زیاتر دیاردەبێت كە لەتوانایدا هەیە دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم كاراتر بكات و هاندەرێكی باشیش بێت بۆ زیاتر نزیكبوونەوەی لایەنە سیاسیەكانی كوردستان
ئەمڕۆی بارودۆخی ناوچەكە،عێراق و گەلی كورد و بەتایبەت شەقامی كوردستانی دەخوازێت یەكگوتاری و یەكریزی سیاسی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان بوونی هەبێ‌, ئەم هەنگاوەش پێویستی بە یەك ئاراستەیی هزری نەتەوەیی سەرجەم لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستانە، چ ئەوانەی كەلە پێكهێنانی حكومەت بەشدران یان ئەوانەش كە بەشدرانین و بەلاوەنانی بیری تەسكی حزبایەتی و بەرژەوەندی خودیە لە چوارچێوەی پرەنسیپە نەتەوەیی و گشتگیرەكانی بەرژەوەندی خاك و ووڵات و هاووڵاتیانی, چونكە ئەمڕۆ هەرێمی كوردستان لە لێواری جۆرێكی تر لە پیلان و هەڕەشەی دوژمنانیەتی كە ئەخوازن بە كۆتایی هێنان بە كیانە یاسایی و دەستوریەكەی هەرێم, بۆیە گرنگە لە ئێستادا پڕۆژەی ئاشتەوایی نیشتمانی بخرێتە ئەولەویەتی كارنامەی لایەنە سیاسیەكانی هەرێم و یەك گووتاری و یەك رەفتاری هەرێم هەبێت بۆ كۆتایی هێنان بو پیلانانەی كە هەڕەشەو مەترسین بۆ سەر كوردستان.لەو نێوەندەدا رۆڵی رێزدار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و وەك كەسایەتییەكی كاریگەر و كارێزما بۆ ئەم پرسە یەكجار گرنگە, چونكە ئەزمونی رابردوو و خەباتی ئەم كاراكتەرە وەكو سیاسیەك و كەسایەتیەكی میانڕەوی هەرێم سەلماندویەتی كە ئەتوانێت دارێژەر و جێبەجێ كاری پلانی ئەم پڕۆژەیە نیشتمانیە بێت و لایەنەكان لە سەر مێزی گفتوگۆو لێكتێگەیشتن نزیك بكاتەوە و ئەو گرێ كوێرە سیاسیە بكاتەوە كە بۆتە هۆی چەقبەستویی هەرێم لە گشت لایەكەوە.
بۆ ئێمە گەلی كوردیش بەبێ جیاوازی باكور و باشور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، جیاواز لەهەموو گەلانی تری دونیا پێویستمان بەئاشتیە، لەگەڵ دەرەوە بەگشتی و ناوەخۆ بەتایبەتی، بۆ بەدەست هێنانی مافەڕەواكانمان و سەرخستنی بزوتنەوەی رزگاری نەتەوەیی، هەرچەند ئاشتی بۆ ئێمە گرنگ و پێویست بێت، گرنگتر ئەوەیە بتوانین چۆن ئەو ئاشتیە هەڵدەسورێنین و دەپارێزین و بەرەو پێشی دەبەیین، لەدەرەوە دۆست و هاوپەیمان دروست بكەین، لەناوەخۆشمان لە باشوری كوردستان و هەموو بەشەكانی تری كوردستان قوڵتری بكەین.
رێزدار نێچێرڤان بارزانی،سەرۆكی هەرێمی كوردستان یەكێكە لەو سەركردە كارێزماو دیارەی ڕۆڵی كاریگەری لە دەرەوە و ناوەخۆ هەیە، بە پەیوەست بوون بەرێباز و كلتووری بارزانی نەمر، كە هەمیشە لەو ڕێبازە جەخت لەسەر ئاشتەوایی و بەیەكەوەژیان و تەبایی جیاوازییەكان دەكات، نێچیرڤان بارزانی، بەهۆی پێگەی سیاسی و حكومی لەناوەخۆ و لەگەڵ دەرەوە، توانیویەتی پرسی ئاشتیخوازی كوردستان و گەلانی تری دونیا تێكهەڵكێش بكات و دۆستایەتی و متمانە بەرهەم بهێنێ كە لە ئەنجامی ئەو ئاشتیەو دۆستایەتیە گەلانی تری دونیا لەكاتی پێویست داكۆكی لەماف و داهاتووی كوردستان بكەن، لەناوەخۆی كوردستانیش توانیویەتی لەماوەی دەوڵەتداری بەڕادەیەك ئاشتی بەرجەستە بكات، مافە گشتی و تایبەتیەكانی ئازادی تێدا پارێزراوبێت، لایەن و رێكخراو و گروپ بتوانن گوزارشت لە ماف و كار و خواستی خۆیان بكەن، ئەوەش دەبێتە بەڵگەی بەرجەستەبوونی ئاشتی و كەلەكەبوونی دیموكراسی كۆمەڵگە.ئێستا خەلك گەشبینتر لەسەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دەڕوانن ئومێد دەكەن كوردستان بەرەو قوناغێكی باشتر و سەربەخۆن بوون هەنگاو بنێت لەژێر سایەی سەرۆكێكی بەهێز و كارێزما.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.