Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 09:46

بارزانی یەکەم سەرکردەی ناوچەکە بوو بە ھەموو جیھان بڵێت نەخێر !

کە مەترسی لەسەر ھەر پارچەیەکی کوردستان دروست دەبێت ھاوار بۆ بارزانی دێنن
ھۆگر نێروەیی
100%

تۆ قسە بە بارزانی بڵێی ناوی بشێوێنی ئەوەی لەدڵتە پێی بڵێی ڕقت لێ بێت خۆشت بوێت وەسفی بکەی ھەرچی پێ بڵێی بارزانی لەڕیزی سەرکردەکان و سەرۆکەکان دەرچووە ئێستا جیھان وەکو گرنگترین کەسی ناوچەکە دەی بینن بارزانی وایکرد هەموو جیھان ھەست بەھەبونی کورد بکەن نەک عەرەب و تورک و فارس ،
بارزانی بەھاری تەمەنی خۆی تا ئێستا کە زیاتر لە 70 ساڵە بۆ خزمەت کردنی گەلی کورد تەرخان کردووە بۆ ئەوەی مافەکانی کورد بەدەست بھێنێت ،

بارزانی ئێستا لە تەمەنێک دایە نە پێویستی بە پارەیە نە پێویستی بە کۆشک و تەلارە نە پێویستی بە پۆستە بەڵام ھەموو کوردستانیان چاویان لەبارزانی یە بۆ ئەوەی مافەکانیان بەدەست بھێنێت ، لەوەش دڵنیابن ئەگەر بارزانی و پارتەکەی نەبێت جیھان حسابی مرۆڤ بون بۆ کورد ناکەن چواردەورمان بە کۆیلەش قبوڵمان ناکەن ھەر ڕۆژەو شارێکمان لێ داگیردەکەن ئەنفالمان بەسەر زیندودەکەنەوە و زیبدەبەچاڵمان دەکەنەوە ،
ھەروەک چۆن لە ڕۆژئاوا سەرکردەیەکی وەکو بارزانی نیە ھەموو ڕۆژێک لە ژێر ڕەحمی تۆپەکانی ئەردوغان ژیان بەسەردەبەن تا ئێستا بەشار ئەسەد ناسنامەی بە کورد نەداوە حسابی مرۆڤ بون بۆ کورد ناکات ،
لە ڕۆژھەڵات ھەموو ڕۆژ کوردەکان چاوەڕێی پەتی لە سێدارەدانن سەدان مستەفا سەلیمی تر لە سێدارە دەدەن ھەر ڕۆژ بە بیانویەک،

کە مەترسی لەسەر ھەر پارچەیەکی کوردستان دروست دەبێت ھاوار بۆ بارزانی دێنن و ڕاوێژی پێ دەکەن و داوای دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەکی لێ دەکەن کە بارزانی پێش وەختە ئاگەداریانی کردۆتەوە لەسەر ئەو مەترسیانەی کەتوشیان دەبن ،
کە مەترسی لەسەر عێراق دروست دەبێت ھەموو سەرکردەکانی عێراق ھاوار بۆ بارزانی دێنن ڕاوێژی پێ دەکەن داوای دۆزینەوەی ڕێگا چارەیەکی لێ دەکەن،
کە مەترسی لەناوچەکە دروست دەبێت جارێکی تر دێن ڕاوێژ بە بارزانی دەکەن داوای دۆزینەوەی ڕێگا چارەیەک دەکەن

کە بارزانی پێشبینی بۆ ڕوداوێک دەکات خەڵکی تر خەوتوە گاڵتەیان بە قسەکەی دێت بەڵام دوای چەند ساڵێک کە پێشبینیەکە دەبێتە ڕاستی خەڵک دەڵێت جادوی ھەیە بارزانی جادوی نیە بەڵکو ھەر لە بەھاری تەمەنی گەنجی خۆی لەناو ڕوداوەکان بووە، بەسەر ھەموو ئەو مەترسیانەی توشی بوە زاڵ بوە سەرکەوتنی بەدەست ھێناوە جادوی جادوکەران نیە بەڵکو جادوی ئیرادەی ھەیە کە کەس ناتوانێت ئیرادەی بشکێنێت ،

بارزانی بەدرێژایی شەڕی داعش کۆشکی سەرۆکایەتی بەجێھێشت بارەگایی خۆی لەژێر خێمەیەک لە سەنگەری شەڕ دانا پێیەکی لە سەنگەرەکانی شەڕ بوو و پێیەکی لە وڵاتان بوو بە دیبلۆماسیەت و سیاسەت داوای پاڵپشتی و ھاوکاری وڵاتانی دەکرد بۆ کوردستان ھەمو ھێرشەکان بە سەرپەرشتی بارزانی دەکران ھەر وەفدێک و ھەر کەسێک لە ھەر وڵاتێک ھاتبوایە لای بارزانی لە ژێر خێمە لە سەنگەری شەڕ پێشوازی لێدەکرا نەک لە کۆشکی سەرۆکایەتی بارزانی بەڵێنی دا تا ئەم شەڕە سەخت و دژوارە تەواو دەبێت شان بە شانی پێشمەرگە لە سەنگەری شەڕ بمێنێتەوە و فەرموی یان ھەموومان پێکەوە دەمرین یان ھەموومان پێکەوە بەئازادی و سەربەرزی دەژین ،

بارزانی یەکەم سەرکردەی ناوچەکە بوو که پشت لەھەموو جیھان بکات بەھەموو جیھان بڵێت نەخێر بە گەلەکەی بڵێت بەڵێ ڕیفراندۆم بۆ گەلەکەی بکات ،

ئێستاش بارزانی ھیچ پلە و پۆستێکی نیە بەڵام سەرکردەکانی جیھان دەست بەرداری بارزانی نابن بەرپرسانی وڵاتانی جیھان کە سەردانی عێراق دەکەن سەردانی بارزانی دەکەن وەکو سەرۆکی ھەرێم یان بەرپرسێکی باڵای وڵات نا بەڵکو وەکو گەورەترین کارێزمای ناوچەکە سەردانی دەکەن بۆ ھەر پێشھاتێک و مەترسیەک و گۆڕانکاریەک لەناوچەکە ڕاوێژ بەبارزانی دەکەن چارەسەری کۆتایی لە بارزانی وەردەگرن .

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.