یونس حەمەد - ئۆسلۆ
لە دیاردا هەرە نابەجێ وقێزەوەنەکانی کۆمەڵگاکاندا سووتاندنه ، جا ئەو جۆرە سوتاندنه ئاراستەکراو یاخوود هەڕەمەکی بێت .. له سەرەتای شەستەکانی سەدەی بیستەمدا ڕژێمی بەغدا دەستی کردووە به گووند وێران و سووتاندن ، گووندێکی کوردستان نەماوە ڕژێم دەستی ڕەشی بۆی نەبردبێت بۆ سووتاندن ، لەملاشەوە هەردەم به ئاسن و ئاگر گەلی کوردستانی والێکردووە هەمیشە وبەردەوام ترس دایان بگرێت ، جا ئەوە کەلتوورە ئەم کەلتوورەش مخابن جێماوە بۆ خوودی هەندێک له کورد بەتایبەتی لەم چەند ساڵانەی دواییدا هەندێک گڕووپ ئەم کردەوە قێزەوەنەیان کردۆتە ئامانج و نەریتێك چەند ساڵ جاریك دووبارەی دەکەنەوە .
بارەگای پارتەکان بەتایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆتە نیشانەیەک بۆ نەیارانی کورد وبەپاڵپشتی ئەو نەیارانه گڕووپە نەبەرپرسیارە کوردەکان هێرش دەکەنه سەر بارەگا ودەیانسووتێنن ، هەروەها بارەگای حکومی که شوێنی خزمت وخزمەتگووزارییە دێتە سووتاندن ، ئەمانه زۆر جاران بەرچاومان دەکەوێت که چۆن خەڵکی نەبەرپرس هێرش دەکەن بۆ ئاژاوەگێری وسووتاندن ، لەم ماوەی دواییدا له دەڤەری سلێمانی وڕاپەڕین و گەرمیاندا به پاڵپشتی هێزە دەرەکییەکان پشێووی ڕوویاندا ، لێرەدا وەک هەر جارێک کەلتووری بارەگا سووتاندن بەرچاوکەوتن ، ئەم بارەگایانە جگە له خەڵکی سڤیل و بێدەرامەت کەسیترنەبوون ،کەچی بە گووللە و ئاگربردان هێرشکرانە سەریان ، لەمەش نەوەستان هەندێك لایەنی له یاسا دەرچوو ئەوە ماوەیەکە له ڕۆژئاوای کوردستاندا کەلتووری بارەگا سووتاندن بەتایبەتی بارەگای پارتی دووبارە دەکەنەوە، ئەم ڕەوشتە نا شارستانی ونابەجێیە که خەڵکان وگڕووپێك ئەنجامی دەدەن دوورە له هەموو بەها و پڕێنسیپەکانی یاسایی چ نێودەوڵەتیەکان یاخوود یاساکانی کۆمەڵایەتی و مرۆیی ،هەموو ئەو ڕاستیە دەزانین که خۆنیشاندان یان هەر ڕێپێوانێک بەگوێرەی یاسا جێ بەجێ دەکرێن بەپێی یاسا مۆڵەت دەدرێت بۆ ڕاپەڕاندنی کاری خۆنیشاندان یان هەر گردنوونەوەیەك، چونکه ئەگەر ئەم خۆنیشاندان و گردبوونەوانه بەبێ مۆڵەت ئەنجامداران ئەوە دەچێتە قاڵبی ئاژاوە و تێکدەری ، بێگوومان لەمەشیان خزمەتگووزاری هاوڵاتیان هەم زیان وهەمیش پەکی دەکەوێت ..
(پ ك ك ) وەک ڕێکخراوێکی نایاسایی ونائاسایی لە جیهاندا دەناسرێت بۆ ناشیرینکردنی هەموو بەهاکانی کورد کار دەکات ، بۆ ناسەقامگیری کوردستان له هەوڵی بەردەوامدایه ، جا چ به هێرش کردنە سەر پێشمەرگەبێت یان ئەوەتا ڕێگری له خەڵکی سڤیل و نانەوەی کێشە و وێڕای فرۆشتنی شەڕ ، بەڵام لەوانه زەقتر پەیڕەوکردنی کەلتووری بارەگا سووتاندن که لەم ماوەیەدا له شارەکانی قامشلۆ و ئامودا و کۆبانی له بەرانبەر بێ دەنگی دەسەڵاتدارانی ڕۆژئاوای کوردستان بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان دەسووتێنرێت ، کەئەمەش له یاساکاندا دەچێتە خانەی کردەی تیرۆر .
چونکه سووتاندنی هەر بارەگا و شوێنێكی گشتی یان تایبەتی کردەیەکه یاساکان ڕووبەڕووی دەبنەوە جاچ یاسای گشتی یان ئەوەتا یاسای کۆمەڵامەتی و داب نەریتە رەسەنەکان بێت بەو پێیەی ئەم کردەوانه بۆ لەدەستدانی مرۆڤه ، (پ ك ك ) بەو کردەوانەی جگە لە زیان به هاوڵاتیانی سڤیل به پلەیەک زیان دەگەێنێتە خوودی خۆی ، چونکه ئەو ناو دەنگۆیە نابەرپرسانەی که هەیەتی سەرچاوەکەی دەگەرێتەوە بۆ ئەو کردەوانەی که له پرێنسپ ناتەندرووستیەکانی و کاری ڕۆژانەیدا جی بەجێ وپەیڕەی دەکات . گەڕانەوە بۆ بارەگا سووتاندن که گەورەترین کردەوەی نایاساییە ئەنجام دەدرێت ، له ئایندەدا بە ڕوونی ئەو کردەوانه پێچەوانەکەی بەرچاو ڕوونتر دەبنەوە و که دەزانرێت بارەگا سووتاندن چ کردەوەیەکی قیزەوەنه وهەر کەس وگرووپێك ئەنجامی بدات دواجارەکەی هەر ڕیسوابوونە ، وەك چۆن کاتی خۆی ڕژێمەکانی عێڕاق بۆ ترساندنی خەڵک گووندیان دەسووتاند و دواتر ڕیسوا وشەرمەزاربوون ، دڵنیاین ئەوانەی ئێستا بارەگا سووتاندن بۆتە پیشەیان بەهەمان شێوەی ڕژێمەکانی عێڕاق دواجار سەر شۆڕ وڕیسوا دەبن .