Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 12:19

ئایا ئەوە خۆپێشاندانە؟..

ئەگەر بتانەوێ دەسەڵاتداربن فەرموون لە هەڵبژاردنی داهاتوو هەوڵ بدەن دەنگ بێنن بۆ ئەوەی بەو ڕێگایە دیموكراسی و شارستانیەوە بێنە دەسەڵات
100%

بەپێی كورترین پێناسەو تێگەیشتن بۆ خۆپێشاندان و خستنەڕوی داواكاریەكی تایبەت، دەبێ بگەڕێینەوە بۆ ئەو لۆژیكەی كە یاسا وەكو ڕێكخەری كومەڵگاو زانستی ڕامیاری كە وەكو سەرچاوەیەكی تایبەتمەند هۆكارو سنورو ئامانجی ئەو مافەیان دیاری كردوە، كە پێی دەڵێن خۆپێشاندان، لەم ستێركەوە دەبێ بەپێی لوژیك و دەرهاویشتەكان و دوور لە لایەنگری خوێندنەوە بۆ ئەو بارودۆخە بكەین كە ناویان لێناوە خۆپێشاندان.

 هەڵبەتە هەموومان كۆكین لەگەڵ ئەوەی كە خۆپێشاندان مافێكی سروشتی هەر كەس و لایەنێكە كە هۆكارو مەبەستە ی ڕوون و ڕەوان بێت، وەیان پێشوەختە كاری بۆ ئەو ئامانجە كردبێت بە ڕێگایەكی تر نەگەیشتبێتە ئاكام و وە پێیان وابێت بەو ڕێگایە لە ئامانجەكەیان نزیك دەبنەوە، جا كە لەم ئاڵۆزیەی ئەم چەند ڕۆژەی سنوری سلێمانی و گەرمیان وردەبیەوە دوچاری ڕامانێكی قوڵی نائومێدی دەبیەوە كە خەڵكانێك لە پەنای چەند گەنجێكی هەرزەكار دەیانەوێ بگەنە ئەو ئامانجانەی كەلە فەلەكی فكریان دەخولێتەوە، ئەویش دەركردن و پەراوێز خستنی پارتی دیموكراتی كوردستانە لەم سنورەدا، بۆ ئەوەی دواتر هەوڵ بدەن ئەو ئاڵۆزیە بگوازنەوە بۆ هەولێرو دهۆك، هەڵبەتە پرسیاری جدی لێرەیە، ئایا ئەم بزاوتەو ئاراستەیە دەتوانێ پارتی لەم بازنەیە ئاوت بكات؟.. بەپێی ئەو سروتهی كە ئێستا لە ئارادایە وە ئەوەی لە ڕابردودا ڕاگوزەربووە، ئەوەشیان خەونێكی نەزۆكەو هەوڵێكی شكەست خواردودەبێت، لەبەر ئەم هۆكارانەی خوارەوە.
١- پارتی سەرمایەكی مرۆیی زۆری هەیە كە بیروباوەڕێكی تۆكمە كویكردونەتەوە.
٢- سەرۆكێكی بە تواناو بەهێز لە فكرو لە بڕیاری دروست و پڕ لەحیكمەت، وە ئازاو بەجەرگ لەهەر ئەگەرێك كە دێتەپێش، ئەزموونیش ئەو ڕاستیەیی سەلماندوە.
٣- سیاسەتی پارتی لەكاری حوكمداری و كاری ڕێكخراوەیدا مۆدێلێكی سەركەوتوبووە، بەدڵنیایەوە هیچ هێزێكی كوردی ناتوانێ وەكو پارتی حوكمدارێکی دروست و بەهێز بكات، چونكە قسەی بەر ئاگردان بەهیچ كلوجێك نابێتە پێوەرو سەنگی مەحەك.

بۆیە لە بڕی ئەو ڕێگایە هەر وەكو كاك مسرور لە پەرلەمان فەرمووی، ئەگەر بتانەوێ دەسەڵاتداربن فەرموون لە هەڵبژاردنی داهاتوو هەوڵ بدەن دەنگ بێنن بۆ ئەوەی بەو ڕێگایە دیموكراسی و شارستانیەوە بێنە دەسەڵات، بەڵام سوربونتان لەسەر ئەم شێوازەی ئێستا تەنهاو تەنها دەست بە تاڵێ و سوتاندنی چەند شوێنێكتان بۆ دەمێنێتەوە .

عبدالواحد رواندزی
بەرپرسی لقی١٠

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.