Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 15:01

پێشمەرگەبوون وهه‌ڵگرتنی مەشخەڵی سەربەخۆیخوازی ..

پێشمەرگەبوون وهه‌ڵگرتنی مەشخەڵی سەربەخۆیخوازی ..
100%

رێبوار حەمەلاو شوانی 

پێشمەرگە، واتا ئازادی و سەربڵندی گەل و نیشتیمان ، ئەوخەسڵەتەی كە هەردەم گەورەترین شانازی بووە لایی قوتابیەكی پەروەردەی بارزانی كە مەشخەلێ‌ كوردپەوەری و نیشتیمانپەوەرییە، بووە رێبواری ئەو كاروانە پر شانازی و شكۆیەدا ، زیاتر لە 58 ساڵە بە بێ‌ وچان و شەو ورۆژی خستۆتگەر ، كە لە پێناو بەرژەوەندی نیشتمانی و نەتەوەیی وسەربڵند ژین و ڕاونانی داگیركەران و دوژمنانی كورد وكوردستان لە سەر خاكی داگیركراو.


لە مێژوودا ، سیما و پێشینەی ئەو كەسە تێكۆشەرو لەخۆبوردەیانە روون و ئاشكران ، كە چۆن لە مێژوویی پر شانازیی و سەروەریی و لاپەرەكانیدا بۆ چینەكانی ئایندە دەنووسرێتەوە . ئەمڕۆ سەرۆك بارزانی نەك تەنها سەرۆكی پارتێكی تێكۆشەر و كۆڵنەدەرە ، بەڵكو  كارێزمایەكی شاسواری خەبات و تێكۆشانی نەتەوەییە، كە بە خەبات و تێكۆشانی كوردپەوەری و پێشمەرگایەتی لەگەڵ ئەوخەسڵەتە سروشتیەدا، چەندین شەرعییەتی بەدەست هێناوە .


كەسایەتی سەرۆك بارزانی و ژیانی سیاسی و پەورەردەی لە ماڵباتی بارزانیەوە وەك میرات بۆ ماوەتەوە ، هەر لە شێخ عەبدولسەلام بارزانی و شێخ ئەحمەد و مستەفا بارزانی كە تێیدا وەك هەڵكەوتووە و رێبازی كوردبوون و كوردستانی بۆ ماوەتەوە، كە سەرچاوەی لە توانا و لێهاتوویی و چۆنیەتی جڵەو گیری و دیدگای ستراتیژی و بریاردان بۆ گەشتن بە ئامانجە نیشتمانی و نەتەوەییەكان وەرگرتووە، هەروەها ئەزموونی لەناو بزافی رزگاری خوازی كوردستاندا، كەدەستكەوتی نیشتمانی بەدەست هێناوە، ئەو گۆرانكاری و دەستكەوتانە لەراپەڕینە شكۆمەندەكەی بەهاری 1991 و ئینجا هەڵبژاردنی یەكەم پەرلەمانی كوردستان ساڵی 1992  و ئینجا جاردانی فیدراڵی بەرجەستەیە، كە كۆ دەنگی سیاسی لەسەر بوو.


یەكێك لەو  شانازیی و سەروەرییانە كە سەرۆك مەسعود بارزانی هەمیشە جەختی لەوە كردۆتەوە ، هێمای گیان بەخشی دانەبریوە و شانازی پێوە دەكات، ئەویش پێشمەرگە و پێشمەرگایەتیە‌، كە بەمەزنترین پلە و شەرەفی نەتەوەیی و نیشتمانی دەزانێ، ئەوەتا پێمان ئەڵێ : ئەوشەرەفەم پێ بەخشرا كەببم بەپێشمەرگە... ئەمە بەرزترین و بەشەرەف ترین دەستكەوتی ژیانمە . 
مرۆڤێك بەو هەست نەتەوەپەورەی و نیشتیمانپەوەرییەلەناو ژیانی پێشمەرگایەتیدا ئاوێتە بووبێت و  پەروەردەی قوتابخانەیەك بێ كە سەد ساڵ زیاترە قوتابخانەی كوردایەتی و كۆڵنەندان ، كە ئەركی خەبات و قوربانیدان و خوێن و گیان بەخشینە لەپیناو ئازادی گەل و سەربەخۆیی نیشتماندا. 
سەرۆك بارزانی، لە نێو كەشوهەوای ئازادی و سەربلندی چیا و دۆڵ و دەشتی كوردستاندا ، ژیانی پر سەوەری بەسەربردووە و هەردەم دژی ژێر دەستی و چەوسانەوەی گەل و نیشتیمانەكەی بووە ، هیچ كات لە چوار چێوەی جوگرافیاییەكی دیاریكراو باوەری كوردایەتی نەكردووە ،لەسەنگەری بەرگری كردندا بوو، لە قەوارەی كۆمەڵایەتی و سیاسی و دەستوری كوردستان و گەلەكەی، لەشەری دژی تیرۆرریستانی داعشدا،لە هەمان كاتدا داكۆكی لە روبەری مرۆڤایەتی و مرۆڤ بوون و مافەكانی و ئازادی ودیموكراسیەت ئەكرد، تا پێشمەرگە بووە پێشەنگی تێك شكاندنی درندەترین رێكخراویی تیرۆریستی . ئەوەش بەهۆی ئەوەی كە پێشمەرگەیە، شانازیە بۆ كورد و كوردستان كە سەرۆكەكەی پێشمەرگەیە. 


ئەو پێشمەرگەیە ئەركەكانی بەپێی قۆناغ دابەشكردوە، بۆ بەدیهێنانی ئامانجە نەتەوەیی و نیشتمانیەكان، كە شوناسی كوردستانی ببێتە پێناسەی گەلەكەی و هاو شان و هاوبەشی شوناسی دەوڵەتان بێ، بۆ ئەو ئامانجە سەرۆكە پێشمەرگەكە، بەرنامەی سەربەخۆیی كوردستانی پیادە كرد، لەسەر بنەمای، دەوڵەتی مەدەنی، ئازادی، هاووڵاتیبوون و پێكەوە ژیانی ئارەزوومەندانە، كە لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی بەرجەستەبوو، سەرۆك مەسعود بارزانی بە بیروهزر و  گیانی پێشمەرگانەی دور لە هزری حزبی و دەسەڵاتخوازی و خۆ دزینەوە، بەوپەری بوێری، راستگۆیی و بڕوابوون بەگەلی كوردستان، بەرپرسیاریەتی ئەو ئەركە مێژووییە نیشتمانیە چارەنووسسازەی خستە سەر شانی خۆی، داوایكرد لە هەر كاردانەوەیەكی دوژمنكارانەدا دژ بە ریفراندۆمی سەربەخۆیی ، سزای خودی ئەو بدەن، نەك گەلی كوردستان. 
بۆیە، لەسەنگەری سەربەخۆیی كوردستاندا، بەرگری لە گەل دەكات و ئامادەیە خۆی بكاتە قوربانی ئەو ئامانجە مێژووییە كە وەرچەرخانێكی فیكری سیاسی دروستكرد لەمێژووی خەباتی نەتەوەیی ونیشتمانیدا . 
هەر ئەوەش بوو، توانی مێژووییەكی پر سەوەری و شانازی بۆ بەرگریكردن لە خاكی پیرۆزی كوردستان بكات و مەشخەڵی سەربەخۆیخوازی و ئازادیخوازی سات بە سات بە گرٍوتین تر لە نێو خوێن و بوونی  هەموو كوردستانییەك بە زیندوویی ماوەتەوە سات بە سات چاوەروانی بەدەسهێنانی ئەو مافەرەوایە دەكات ..

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.