Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 09:01

دەستە نەرمەکانی دەوڵەتی سەرۆک وەزیران و دانانی بەردی بناغەی ئاوەدانی

خزمەتکردنی هاوڵاتیان وەك پلان وپرێنسیپی سەرەکی کارەکانی سەیر دەکرا
یونس حه‌مه‌د
100%

یونس حەمەد - ئۆسلۆ

دوای ئەوەی لەبەردەم ئەندامانی پەڕلەمانی کوردستان وپێش یئەویش لەبەردەم جەماوەری کوردستان له بانگەشەی هەڵبژاردندا ، مەسروور بارزانی بەڵێنی ئەوەیدا که کوردستانێکی بەهێز و ئاوەدان وەک پرێنسیپ کاری بۆ بکات ، ئەوەبوو دوای ماوەیەک لەدەست بەکاربوونیدا وەک سەرۆک وەزیران زۆر ژێر ویٔەزموونانه  دەستی کردە نێو ئاوەدانی و دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەکان له سلێمانی بۆ هەولێر له دهۆکەوە بۆ ئاکرێ و ڕاپەڕین و هتد...

دەوڵەتی سەرۆك وەزیران وەك کارەکتەرێکی پڕ به ئەزموون و شارەزا هەر زوو کوردستانیان متمانەیان پێکرد.. دوای ئەوەی حکومەتی بەغدا بەبێ هیچ بیانۆیەک بودجە ومووچەی خەڵکی کوردستانی بڕی ، بێگوومان نەوەک بەتەنیا بازاڕ ، بەڵکو کاریگەرییەکەی دەخاتە سەر یٔاستی سیاسی وهەتاوەکو کۆمەڵایەتیش ،چونکه بڕینی قووت و بوودجە و مووچەی هاوڵاتیان یەکێکه لە خەسلەتە هەرە نەزۆک نا مرۆڤانەی سیستەمەکانی حکومڕانی که لەئاستی حکومڕانی خۆیاندا ڕژێمەکان پەیڕەوی دەکەن ، ئەمەش دەچێتە قالبی ئەو شێوازەی که هەستی مرۆڤایەتی دەهەژێنێت ودواتر لەدەست دەردەچێت ، یٔەو کاتانەی بەغدا بیری له بڕینی مووچە کردەوە ، هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان سەر قاڵی ئاوەدانی وخۆشگووزەرانی ویٔارامی بوون ، بەڵام له پڕدا مووچە و بووجە بڕێندرا ، چۆن وبه چ شێوەو شێوازێك بەغدا ئەو بڕیارەی دەرکرد ،

ئه‌مه هەر چۆنێک بێت مێژوو به ناشیرینی ودوور له پڕینسیپە مرۆڤایەتیەکان تۆماری دەکات ، بەڵام یٔەوەی گرینگە هەرێمی کوردستان دوای یٔەو هەموو نەهامەتیانەی بەسەری هات چ له مێژوو یان سەردەمی یٔێستادا بەرگری له خۆی کرد و خۆڕاگر و ژیرانه مامەڵەی لەگەڵ ڕەوش و باروودۆخەکەدا کرد. لەگەڵ دەست بەکاربوونی مەسروور بارزانی وەک سەرۆك وەزیران یٔومێدێکی زۆر هاتە نێو دەروونی هاوڵاتیان ،چونکه کەسایەتی دەوڵەتی سەرۆک وەزیران بەوە ناسراوە کەسایەتیەکی سەردەمانه و شایستە و دەست نەرم بۆ یٔاوەدانی و یٔارامی کوردستان ، یٔەمەش لەدوای دەست بەکاری بوونی زیاتر ڕوون بۆوە که بەدەستێکی نەرم هەنگاوی بۆ دانانی بەردی بناخەی پڕۆژەکان ناوە ، خزمەتکردنی هاوڵاتیان وەك پلان وپرێنسیپی سەرەکی کارەکانی سەیر دەکرا ، لەگەڵ یٔەوەی یٔەم کابینەیە لەسەردەمێکی سەخت ودژوار هاتە ڕاگەیاند چ تەندرووستی یان یٔابووری هەتاوەکو سیاسی له ناوچەکەدا ، بەڵام حیکمەت و بیرکردنەوەی سەرۆک وەزیران بۆ کۆنتڕۆڵکردنی قەیرانەکان زۆر ژیرانه بوو، وەك یٔەوەی سەرەتا بە شێوەیەکی بەرفراوان چەندین بڕیار بۆ بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتن وپەرەسەندنی پەتای (کۆڤید19-کۆڕۆنا)درا، که بووە جێگای ڕێز وپێزانینی هاوڵاتیان وهەروەها ڕێکخراوە تەندرووستی و مرۆڤایەتیەکانی جیهانی ، لەسەردەمی یٔیستاماندا دەبینین هەنگاوەکانی دەوڵەتی سەرۆك وەزیران بۆ بەرەو پێشچوونی کوردستان یٔایندە و  یٔاسۆیەکی گەش بەخۆیەوە دەبینێت بەو هۆکارەی که دووربینانە هەنگاو بۆ هەر کار و پڕۆژەیەک دەنرێت که بەردی بناخەکەی به پتەوی بۆ دادەنرێت .

لە ئاستی دیپلۆماسیدا هەنگاوەکان زۆر یٔاقڵ وژیرانه دەهاوێژرێن بۆ زیاتر بە سیاسی بوونی پرسی کورد که یٔەمەشیان بۆتە جێگای متمانەی ناوچەکه و وڵاتان,لێرەدا هەستکردن به بەرپرسیاریەتی مێژووی بەرانبەر بە خاک ونیشتیمان دیار دەخات ،لەم هەنگاوە دیپلۆماسیانه که لەسەردەمی حکومڕانی دەوڵەتی سەرۆك وەزیران مەسروور بارزانی نراوە که گەشبینی و متمانەی زیاتری به یٔایندەی گەلی کوردستان داوە ، وەك چۆن هاتنه ناوەوەی لایەنی سێیەم بۆ پرس و کێشە هەڵپەسێردراو و ناکۆکیەکانی نیوان هەولێر - بەغدا که تیایدا هەر سێ لایەن کوردستان و عێڕاق و ( یویٔێن - یٔەمریکا) به ڕێبازێکی سیاسی ودیپلۆماسیانه له شەنگال گەیشتنه ڕیکەوتن  که دەبێتە هۆی زەمینە سازی بۆ چارەسەرکردنی کێشە وگیرووگرفتەکانی دیکه به گرینگەیەوە یٔەو هەله دەڕەخسێنێت ، لە خاڵه هەرە گرینگ وسیاسیەکانی دەوڵەتداریدا هەمیشە دەستی نەرم هەنگاو بۆ کاری گەورە دەهاویژێت که یٔێستاکه دەبینین جولە وهەنگاوەکانی دەوڵەتی سەرۆك وەزیران مەسروور بارزانی بۆ گەشەسەندنی هەموو بوارەکان له هەرێمی کوردستاندا  بۆتە جێگای یٔومێد و یٔاواتی هەموو کوردستانیان به دەستە نەرمەکانی هەنگاو بۆ پرۆژە ستراتیژی ویٔاوەدانی دەنێت .

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.