Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 14:07

با لۆژیکی بین حەقی ئێمەیە یان حکومەتی عێراق؟

ئێمە لەناو خۆماندا کۆمەڵێک خاکفرۆش و ئیرھاب فکرمان بۆ دروست بووە،کە کاتێک باسی تاوانەکانی حکومەتی عێراقی بۆ دەکەیت دەبێتە محامی و بەرگریکاری ئەوان.
فرسەت سەید شوكر
100%

(حکومەتی عێراق) لە سەرەتای دروست بوونیەوە تا ئێستا غەرقی گەندەڵی و دزی و نادادیەکی زۆر بۆتەوە،ھەزاران ھاوڵاتی بەھۆی کارە چەوت و نادادیەکانی حکومەتی عێراق لە ژێر ھێڵی ھەژارییەوە،بەھۆی بۆشایی ئەمنی نەبوونی سیستمێکی سەربازی بەھێز،خەڵکی عێراق ھەمیشە لە ترسی مردن و کوژراندان،ئەمە جگە لەوەی ھیچ خزمەتێک نەکراون،حکومەتی عێراق غەرقی گەندەڵی بووە،دوژمنکاری و دووبەرەکی نێو خۆیان بە ئێمە دەڕێژنەوە،ئەوان بەو ھەموو پارە زەبەلاحەوە ناتوانن دڵی ھاوڵاتیەکی بەغدادش کە پایتەختە ڕازی بکەن،چ جای شارە پەراوێزخراوەکانێ وەک بەسڕا و سامەڕا و ناسڕیە کە لە سایەی حکومداری خراپ و نەزانیدا وەک وێرانەیان لێھاتووە!

جگە لە جیاوازی چینایەتی و ڕێژەی ھەژاری زۆر بەتایبەت لە زۆرێک ناوچەکان ڕێژەی ھەژاری دەگاتە،سەرو ٪‏٤٠ ئەمەش کارەساتێکی گەورەیە بۆ دەوڵەتێکی نغرۆ بوو لە نـەوت!

حکومەتی عێراق داخی شکستەکانی خۆی بە کورد دەڕێژێ!

ئەگەر ببینن ھەر لە دوای ڕژێمی سەددام حسێنەوە تا ئێستا (حکومەتی عێراق) نەیتوانیوە حکومێکی ڕەشید و دادپەروەرانە بۆ گەلی عێراق بەڕێوەبەرێ،لە کاتێکدا ئەم ووڵاتەدا ڕۆژ بە ڕۆژ لە پەرەسەندن و بەرەوپێشچوونی داھات و بەرزبوونەوەی سامانی ووڵاتدا بووە.

بەڵام ھەتا ھاتووە و قەیرانە سیاسی و داراییەکانی قوڵتر بۆتەوە!

گەلی کوردستان کە بە زۆر بەم عێراقەوە لکێنراوە لە ساڵی (٢٠٠٣)وە کورد ڕۆڵی باڵای لە نووسینەوەی ئەو دەستوورە ھەبوو کە ئێستا عێراقیەکان باسکردنیشی بە شانازیی دەزانن و جێبەجێی ناکەن، کوردھەمیشە بووەتە قوربانی بەڵێن کاتیەکانی ئەوان،ئەوان ھەرگیز نەیانتوانیووە متمانە بۆ "حکومەتی ھەرێم" کوردستان و خەڵکی ھەرێمی کوردستان دروست بکەن ھەمیشە بە چاوی ڕک و کینەوە ڕوانیووەتە خەڵک و خاکەکەی،سڵیشیان نەکردۆتەوە لە بڕینی مستەحەقاتی خەڵکی ھەرێمی کوردستان!

لە ساڵی (٢٠١٤) لە سەخترین بارودۆخی ھەرێمی کوردستاندا،بێ ویژدانانە بوودجەی ھەرێمی کوردستانی بڕی،گەر بێت ھەندێک سیاسەتی پێویستی ئەوکات نەبا بێ شک ھەرێم ڕووبەڕووی خەستی زیاتر دەبوویەوە،سەڕەڕای ئەوەش ھەرێم شەری برینی بوودجە و جەنگی داعش و ئاوارەبوونی ھەزاران ھاوڵاتی کرد،پیلانی بەردەوامی کاڵفامانیش لەلایەک!

ئیتر لە دوای ئەوەش ھەموو پەیوەندیەکی لەگەڵ ھەرێم پچڕاند کوردی رەسەن و خاوەن حەیسیەت بیریان لە ڕیفراندۆم کردەوە ڕیفراندۆم سەرکەوتوو بوو بەڵام لە شکرکێشی عێراق بە دەستکێشی پەندەکانی زەمانە،قۆناغێکی سەختی تری ھێنایە کایەوە سەڕەرای ئەوەش ھەر نە نیازی سڕینەوەی ناسیۆنالیزم و قەوارە ملی گرتنی ھەموو کوردستانیان ھێنایە بەرێ وەلێ لەوێش شکستیان ھێنا،دوای ئەوەش حکومەتی ھەرێم گەر حەقانی بین دەیان ئۆپشنی چارەسەری خستە بەردەم بەغداد بەڵام ئەوان لەسەر فکرە شۆڤێنیەکانی خۆیان بەردەوام بۆ ملدانی خەڵکی کوردستان ھێنایە کایە.!

پاش بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت قەیرانی دارایی ھەموو جیھانی گرتەوە بەڵام دەولەتە گەندەڵدەستانەکانی وەک عێراق ھەر زوو یەخەی گیرا،بەڵام لەگەڵ ئەوەش ئەم دەولەتە نەکەوت و مووچەی فەرمانبەرانی خۆی کە دووبەشی نایاساییە بە بێ دواکەوتن دابەشدەکرد.

پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە ئەم یارییەی حکومەتی عێراق لەپێناو چیدا؟

ڕاستە ھەرێمی کوردستان لە دوای ساڵی (١٩٩٢) وە بە قۆناغی جیاجیای حکومداریدا تێپەڕیووە لە بەشێکیکی قۆناغەدا دەیان کەرتی خزمەتگوازی و ئاوەدانی و گشت سێکتەرەکانی حکومەت بووژاییەوە و بەشێک لە شارەکان ئاوەدان کراونەوە و بوونە سیمبوولی جوانی و ئاوەدانی و نموونەیەکی ئارامی ناوازە لە عێراق و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا،بەڵام ئەوەش نادیدە ناگرین بەداخەوە بڕیاری ھەڵە لە کەسانی ناشایستە لە پۆستە حکومیەکان کاریگەری خراپی لەسەر خەڵک دروستکرد،لە گەندەڵی و بەھەدەردانی سامانی گشتی و بەکارھێنانی پۆست بۆ ژیانی کەسی،ئەمە نادادییەکی زۆری لە مووچە،سەروەری یاسا و دەیان کەیسی دیکە ھێنایە کایەوە کە کاریگەرییەکەی بە ئێستاشەوە ماوە.

حکومەت عێراق چۆن لە ھەرێم دەڕوانێ؟

‎لە سەردەمی ڕیفراندۆمەوە و یەکگرتووی گەلی کوردستان،حکومەتی عێراق  و لایەنە شیعیەکان لە ھەرێم دەترسان،نەیاندەتوانی ھەموو شتێک دژی ھەرێم بکەن.

‎بەڵام لە دوای ڕووداوە عەیبەکانی دوای ١٦ـی ئۆکتۆبەر تەسلیم بوونی ھەندێک پەرلەمانتاری بەناو کورد بە سیاسەتەکانی حکومەتی عێراق،ئێستا ئەوان و ئێرانیش گەیشتوونەتە ئەو قەناعەتەی کە ئیدی شتێک نەماوە بەناوی یەکڕیزی گەلی کورد!

‎شیعەکان قەت یەک نین بەڵام بۆ دژی کورد یەکھەڵوێستن.

‎بەڵام ئێمە لەناو خۆماندا کۆمەڵێک خاکفرۆش و ئیرھاب فکرمان بۆ دروست بووە،کە کاتێک باسی تاوانەکانی حکومەتی عێراقی بۆ دەکەیت دەبێتە محامی و بەرگریکاری ئەوان.

حەسادەتی ئیدارەدان!

واقعەکەی شێوازی حکومداری حکومەتی ھەرێم بە تایبەت لە سەردەمی کۆرۆنادا،حکومەتی عێراقی نیگەران کردووە،ئەو واقعەیان پێ ھەزم ناکرێ،کە کورد حکومداری باش بکات،بە تایبەت لەوەی کە حکومەتی عێراق غەرقی گەندەڵیەکی ئێجگار زۆرەوە لێرەش ئیرادەی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی ھەیە،ووڵات بەروو سیستم  و شەفافیەت دەچێت،بەڵام ئەو حصار و بار قورسیەی خستوویەتیە سەر ھەرێم جگە لە ئیرەیی و حەسادەتی حکومداری و سڕینەوەی کیان ھیچی دیکە نیە،بەداخەوە کۆمەڵێک ھەل پەرست و کاڵفامی سیاسی دژە کوردی کورد بوونەتە پارێزەری حکومەتی عێراق لە کاتێکدا ئەوەی ھاتووە بەپێی دەستوور مافی خەڵکی کوردستانە کەس خێری بە ھەرێم نەکردووە

،بابەتەکە ئەوەیە ئەو متمانەی کە ئەمریکا و ھاوپەیمانان بە کورد و ھەرێمەیەکان ھەیە بە عێراقیان نیە،لە ئەمانەتەیشا نین،بۆیە ئێستا لە ھەموو کات پێویسترە کە ئەمریکا ڕۆڵی خۆی ببێنی گەەرپێشتر لەبەر ھۆکاری سیاسی قبوڵی پێدرێژی عێراق و ئێرانی بەسەر دۆستەکەی خۆیدا کردبێ 

ئێستا ڕێگر بێت.!

دڵنیابن سەڕەری کەم و کوڕی ناوخۆمان بەڵام ئەمەی عێراق دەیکات شەڕی دەروونیە بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان،مووچە بەرامبەر بە ھەموو شتێک ئەمە کارەساتی گەورەی بۆ خەڵک ھێناوە ھۆکارەکەشی ئەو یەکنەگرتوویی و دەرەنجامی ھەڵەی کاڵفامان بوو.

 

قسەگەلێکی زۆر ھەن،لەسەر ئەو بارە سەختە بەڵام بێ شک ڕەچاوی لایەنە دەروونیە قورسەی ھاونیشتمانیان دەکەین،بەڵام ناکرێت کاتێک ئاستی فکری و ھۆشیاری بەشێک لە ووڵاتمان کەوتووەتە بەر ھەڕەشە و داگیرکردنی عەقڵی بێدەنگ بین،لەمەڕ ئەو ھەموو ھێرشە نارەوا و بێ بنەمایەی دەکرێت!

دەی خۆ پێویست نیە مزایەدەی چاکسازی و بوونی گەندەڵی بەسەرماندا بکەن،تەسەور ناکەین ھیچ کەس بە قەدەرایی ئێمەمانان لە خەمی جێبەجێکردنی پڕۆسەی چاکسازی و دژبەری گەندەڵی بووبێ،تێپەڕاندنی یاساکەش ھەر بە زەختی نوخبە نەتەوەییەکە بوو.

 

پێویستە نەکەوینە ژێر عاتیفەوە،بەو پەرتەوازەییە ناگەینە ھیچ دەبێت یەکڕیز و یەکھەڵوێست بین،ئەم دۆخە دۆخێکی قورس نیە بەڵام سادەش نیە،بۆیە دەبێت زۆر بە ووریاییەوە مامەڵە بکرێت.

دڵنیابن و پشت ڕاست بن حکومەتی عێراق زۆر ڕێگەی دیکەی تاقیکردەوە بەڵام شکستی ھێناوە ھەر لە سەربازی-سیاسی-

بڕینی بوودجە دواجار فەشەلی ھێناوە..

گرنگە پشتیوانی پڕۆژە یاسای چاکسازی بین گوێ نەدەینە ئەوانەی کە بەرپرسن لە بەتاڵان بردنی داھات و ڕێگری چاکسازین.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.