Erbil 21°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 13:41

پەیوەندی بەهێزی سیاسی و دیپلۆماسییەکانی هەولێر و واشنتۆن..

لە كۆبونەوەیەكی هاوبەشی كۆنگرێس، و لە بەیاننامەیەكی 14 خاڵیدا ئاماژەی بە مافی رزگاركردنی میللەتی كورد و ئەرمەنی كرد لەژێر دەستی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی
100%

 

 پەیوەندیە سیاسی و دیپلۆماسییەكانی كورد و ئەمریكا بە جۆرێك پێشكەوتنی بەخۆیەوە بینیوە كە هەرێمی كوردستان وەك هاوپەیمانێكی سیاسی واشنتۆن مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت، نەك هەرێمێكی ئارامی دژەفڕینی هێڵی 36ی بەر لە 2003ی قۆناغی 688ی نەتەوەیەكگرتوەكان. ئەگەر هەڵوەستەیەكی وردنبیانەلە سەر مێژووی پەیوەندیەكانی ئەمەریكا لەگەڵ كورد بكەین ئەوا ، دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سەرۆكی ئەمەریكی (وودرۆو ویلسون).

لە 8ی كانونی یەكەم 1918 بۆ یەكەم جار حكومەتی ئەمەریكی پشتگیری كوردی كرد لە كۆبونەوەیەكی هاوبەشی كۆنگرێس، و لە بەیاننامەیەكی 14 خاڵیدا ئاماژەی بە مافی رزگاركردنی میللەتی كورد و ئەرمەنی كرد لەژێر دەستی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی بەو پاساوەی كە دەوڵەت دروستبكرێت بۆ نەتەوە بێدەوڵەتەكان.

هەرچەندە ئەم بەیاننامەیە بە خۆشحاڵیەوە وەرگیرا لە لایەن دیبلۆماتكارانەوە كە ئامادەبون لە كۆنفرانسی ئاشتی پاریس لە فەرەنسا، بەڵام هاوپەیمانەكان هیچ بایەخێكیان بەم پشتگیریە نەدا لەبەرئەوەی ئەمەریكا رۆڵێكی گرنگی نەبوو لەناوچەكەدا و لە پێناوی ئاشتی ناوچەكە دەوڵەتە زلهێزەكان بە ئەمەریكاشەوە پێیان باشتر بوو كە توركیا رازی بكەن و مەسەلەی كورد بچوككرایەوە بۆ مەسەلەیەك كە لە دواییدا بریاری لەسەر بدرێت لەلایەن دەوڵەتە نوێیەكانی ناوچەكە نەك بڕیاری دەوڵەتە زلهێزەكان.

بۆ ئێستای ناوچەكە و گەلی كورد و دوای سەدەیەك لە گۆرانكارو پێشهاتەكانی ناوچەكە وعێراق و هەڵوەشانەوەی نەخشەی دەستكردەوە و دپیلۆماسی و سیاسەتی زڵهێزان و ئەوەی تایبەتە بە بە باشووری كوردستانەوە وەك قەوارەیەكی دەستووری متمانەپێكراو ، ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان هەنگاو بۆ ئامادەیی دیپلۆماسی و سەربازیی گەورە ناوە ، جگە لەو پەیوەندییە دیپلۆماسی و سەربازییانەی ئەم چەند ساڵەی دوایی بەتایبەت دوای رووخانی رژێمی بەعس و ئینجا شەرٍی جیهاتی تیرۆر و هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئەمنی و سیاسی و ئابووری لەگەڵ هەولێری پایتەخت ، ئەمرۆ وەك ئەوەی دەبینرێت وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بونیاتنانی گەورەترین كونسوڵخانە لەسەر ئاستی جیهان لە هەولێری پایتەخت و بونیاتنان و پێشخستنی فڕۆكەخانە سەربازییەكان و هێنانی زیاتری ڕاوێژكار و ڕاهێنەری سەربازی بۆ هەرێمی كوردستان ، ئەمەش دوای ئەوە هات، هەرێمی كوردستان و هەولێر بە بەراورد بە ناوچەكانی دیكەی عێراق بوونە تەنیا شوێنی ئارام بۆ دیپلۆماتكار و سەربازانی ئەمەریكا لە عێراق.

هەروەها لەماوەی چەند ساڵی رابردوو، چەندین بانگهێشت وسەردانی فەرٍمی لە سەر ئاستێكی بەرز بۆ هەولێر و واشنتۆن ئەنجامدراون ، ئەوەش وایكردووە ئاستی پەیوەندییەكان و متمانە لە نێوان هەر دوو گەلی كورد و ئەمەریكا بگاتە ئاستێكی زۆر بەرز . لەهەمانكاتیشد وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا هاوشێوەی وڵاتانی عەرەبی كە هاوپەیمانی ئەو وڵاتەن ، بە گرنگی و بایەخێكی زۆرەوە دەروانێتە هەرێمی كوردستان و هەولێری پایتەخت وەك ناوەندێكی ستراتیژی لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییەكانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەرٍاست، بە پێچەوانەی عێراق كە بەردەوام لە ژێر هێرش و گوشاری میلیشا و هێزولایەنە كانی سەر بە ئێران و بینیمان كە ئەو كاتەی هەولێر لە ژێر هەڕەشەی تێرۆریستان بوو لە رێگەی پاڵپشتی هێرشە ئاسمانییەكان و ناردنی چەك و تەقەمەنی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە پشتیوانی هەرێمی كوردستانی كرد .

بەهەمان شێوە، ئەمەریكا لە هەولێری پایتەختی كوردستان بەرژوەندی ئابووری گرنگی هەیە و تا ئێستا چەندین پرۆژەی گرنگیان لە بواری جۆراوجۆر لە هەرێمی كوردستان پەرەپێداوە و بەردەوام لە جوڵەدان مەبەستی كاری وەبەرهێنا و بازرگانی ، ئەوەش هەنگاوێكی گرنگە هاوشێوەی پەیوەندییە سەربازی و سیاسی و دیپلۆماسییەكان .

سەرٍەرای ئەوەی ئەگەر بە قۆناخەكانی مێژوویی پەیوەندی ئەمەریكا و كوردا بچینەوە، وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە سەر گرنگیدان بە دۆزی كورد كەم تەرخەم بوو و پشتیوانی دۆزە رەواكەی نەكردووە ، بەڵام بە بەراوەرد لەگەڵ وڵاتانی زڵهێزی تر زیاتر هاوپەیمانی بەهێزی لەگەڵ دۆزی كورد هەبووە .بۆیە، بوونی ئەمەریكا و گرنگیدانی بە هەرێمی كوردستان لە رووی سیاسی و دیپلۆماسی و ئامادەبوونی چەندین كۆمپانیایی گەورە ، وایانكردووە پەیوەندی هەولێر و واشنتۆن بەهێزتر بكات و ئایندەیەكی گەش چاوەروانی ئەو پەیوەندییانە بێت .

هەروەها هەرێمی كوردستانی وەك قەوارەیەكی دەستووری و سیاسی بەردەوام لە پێشكەوتنی سیاسی دایە. بە پێچەوانەشەوە دەوڵەتی عێراق رۆژانە لە داروخانی سیاسی و ئابوری و سەربازیدایە و سەرٍەرایی هەموو كۆسپ و تەگەرەكانی بەردەوامی بەڵام توانیوێتی لە رووی سیاسی و دیپلۆماسیی و متمانەوە پێشكەوتنی گەورەی بەخۆیەوە بینیووە كە ئایندەیەكی گەش لە چاوەروانی ئەو ناوچە سەقامگیرەی رۆژهەڵاتی ناوەرٍاستە ..

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.