Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 06:19

پەکەکە لەپێناو بەرژەوەندی کێ وادەکات ؟

گرنگە سەرانی  پەکەکە بەسیاسەتی چەوتی خۆیان دابچنەوەو چیترشەری بەوەكالەت نەكەن وكێشەی خۆیان وخەڵكی تر نە ھێنە ناو كوردستان
100%

 

ھەر لەدوای دامەزراندنی پەرلەمان وحكومەتی ھەڕێمی كوردستان بە بەردەوامی پەكەكە بویتەمایەی گرفت وسەرئێشە بۆ ھەرێمی كوردستان ھەرچەندە زۆرھەوڵ درا پەكەكە سەنگەری راستەقینەی خۆی بدۆزیتەوە كەباكووری كوردستانە لەوێ درێژە بەخەباتی سەربازی  خۆی بدات.

  بەلام لەبەرسیاسەتی خۆسەپێنەرو عینادی  خۆیان و جێبەجێكردنی ئەجێندای دەرەكی و دوژمنانی گەلەكەمان لەسەرسنورەكان مانەوەكە بە ھۆکاری جموجۆلە سەربازییەكانیان  وھەبونیان لەژمارەیەک گوندوئاواییەکان  رەوشی ژیان وگوزەرانی دانیشتوانی ئەم ناوچانە بە بەردەوامی لەمەترسی دایە چونکە بوینە ئامانجی فرۆکەکانی تورکیاكە بەھۆی  ئەم جموجۆلە سەربازیانەش رێگری کراوە لە ئاوەدانکردنەوەی ژمارەێك گوندودێھاتی كوردستان كەبێ پێی دوایین ئاماریش تاكوئێستازیاترلە٨٠٠گوندئاوەدان نەكراینەوە.

كاتی ھاتوە بەجدی ئەوپرسیارە بكەین ھێزێكی سەربازی وەك پەكەكە كە ھیچ شەرعیەتێكی یاسایی نیە لە كوردستاندا چی دەكات ؟ گەرمەبەست وئامانجێكی نەبێت ئایە شوێنی راستەقینەی  خۆی پێ نازانێت ؟ گەردەیەوێت لێرەخزمەت بكات دەبێت لة ژێرچەتری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بێت ،ھەرچەندە كردەوەچەوتەكانی پەكەكە لەرابردوودا ھەرلە دژایەتی كردنی ئەزموونی سیاسی ھەرێمی كوردستان وداگیركردنی بەشێكی زۆری سنورەكان ومندال رفاندن وئاژاوە نانەوەو تیرۆركردنی خەلك وئەژمارنەكردنی ھەركوردێك بەكورد كە ناكۆك بێت لەگەل سیاسەتی ئەوان   و زۆركاری  تریان دەرخەری ئەوراستیەیە پەكەكە ئەجێندای دوژمنانی گەلەكەمان پەیرەوەدەكات دژی ھەرێمی كوردستان .

بەتایبەت ھەوڵەكانی بۆدروست كردنی پەشێووی وئاژاوە لە ھەرێمی كوردستان كەلە راگەیاندراوەكەی  ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەڕێمی كوردستان دەركەوتوە كە ھەوڵی  تیرورستیان داوەتا چەند دبیلۆمات وخاوەنكاروكەسایەتییەسیاسی وئیدارییەكان بكەنەئامانج بەلام بەشەونخوونی دامەزراوەئەمنییەكان پیلانەكانیان پووچەل كرایەوە.

ھەروەھا لەدوایین کردەوەی تێرۆریستیانە شیاندا بۆڕی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستانیان كردۆتەئامانجی خۆیان بەم كارەیان پالپشتی سیاسەتی برسی كردنی   خەلَكی كوردستان دەكەن چونكە دەیانەوێت پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بوەستێت. كە دەمێكەدووژمنان كاری لەسەردەكەن كەئەمەش  راستەوخۆ هەڕەشە یە بۆسەرژیان وقوتی خەڵکی کوردستان .

بۆیەش گرنگە سەرانی  پەکەکە بەسیاسەتی چەوتی خۆیان دابچنەوەو چیترشەری بەوەكالەت نەكەن وكێشەی خۆیان وخەڵكی ترنە ھێنە ناوكوردستان مەترسی لەسەرژیان وبەرژەورندیەكانی ھەرێمی كوردستان دروست نەكەن  وازیش  لەداگیركردنی ناوچەسنورییەكان بھێنن لەپەرۆشی خەڵکەکە دابن و ورێگاچارەیەک بدۆزنەوە تاچیترخاکی کوردستان نەبێتە شوێنی یەكلاكردنەوەی ململانێكان ...

مافی خۆمانە ئەوپرسیاریەش لەسەرانی پەكەكەبكەین ئەرێ بەراست لەپێناوی بەرژەوەندی كێ وادەكەن.

 

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.