Erbil 10°C شەممە 23 تشرینی دووەم 00:48

بروخێ حکومەت!!!

لەو باوەرەدان بە چەند کورسییەک دەتوانن جلەوی دەسەڵات وەربگرن و حوکمرانی ئەم وڵاتە بکەن وەک دەڵێن بیکەن بە شامی شەریف
شێركۆ حه‌بیب
100%

شێرکۆ حەبیب 
ماوەیەکە بەناو ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەمانی کوردستان دروشمی برۆخێ حکومەتیان بەرزکردۆتەوە، لەو باوەرەدان بە چەند کورسییەک دەتوانن جلەوی دەسەڵات وەربگرن و حوکمرانی ئەم وڵاتە بکەن وەک دەڵێن بیکەن بە شامی شەریف، تۆمەتی بێ بنەما و دور لە راستییەکان بۆ حکومەت ھەڵدەبەستن ھەروەک ئەوان لە دونیایەکی تر دا بژیەن، و موزادەیەکی بێ بنەما لەسەر ئەم میللەتە دەکەن، تەنیا بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان وھەوڵ دەدەن رووی راستییەکان بشێوێنن خۆیان وەک فریشتە نیشان بدەن، زوو زوو ئەو قەوانە سواوە لێدەن بیست و نۆ ساڵی حوکمران چی کراوە؟ و ھیچ نەکراوە! ھەڵبەتە راست دەکەن ٢٩ ساڵە چی کراوە؟ ئەوان لە روانگای دیدو بۆ چوونی خۆیان دەروانە بابەتەکە جونگە دلۆپە خوێنێکیان بۆ ئەم وڵاتە نەرشتووە، بەڵکو ھەردەم لە ھەوڵی رێگری بوون لە چاکسازی و تەبایی و یەکریزی بەمەبەست و مەرامی تایبەت بە خۆیان و ئەجندای بیانی.
ئێمەش دەڵێین حکومەت برۆخێ ئەگەر  لە خزمەتی میللەت دا نەبێ و کەسانێک بن دەستیان بە خوێنی میللەت سور بێ، ئەگەر کەسانێک بن رۆژێک خەباتیان نەکردبێ و گیانی خۆیان پێشکەش بە خاک وەڵات نەکردبێ، وەک پێشمەرکەیەکی قارەمان گیانی خۆیان فیدای وڵات و نیشتمان نەکردبێ، ئێمەش دەڵێین ئەو حکومەتە  بروخێ ئەگەر ئەجندای بێگانە پیادە دەکات و دەیەوێت قەوارەی ئەو ھەرێمە دەستوریە ھەڵوشێنتەوە و بیگاتە پاشکۆی  بێگانە و نەھەماتی وگۆیلەی قەبووڵ بکات، ئێمەش دەڵێین نەخێر بۆ حکومەتێک ئەگەر زۆرینەی  میللەت دەنگی پێنەدابێ، ئێمەش دەڵێن ئەو حکومەتە برۆخێ کاتێک بۆ  بێگانە و دوژمن دلێن لبیک یا ..... .، ئێمەش حکومەتێکمان  ناوێت کەلە ماوەی ئەو ٢٩ساڵە کوردستانی ئەوەدان نەکردبێ، سەدان پرۆژەو رێگاوبان و باڵا خانە و کاری خزمەتگوزاری نەکردبێ.
بیست و نۆ ساڵە حوکمرانی سەرەڕای چەندین گرفت و نەھامەتی بەر لە دوو ئابلوقە و شەری ناوخۆ و بڕینی  بودجە و ھێرشی داعش و دواتر پەتای کۆرۆنا، کاتێک ئەم حکومەتە دەست بەکار کوردستانێکی وێران تەنانەت شوێنێکی نەبوو وێران نەبووبێت، لە ماوەی ئەم ٢٩ ساڵە دوو فرۆکەخانە دروستکران کە کوردستانیان بە جیھان گرێدا، ئایا بەر لە ٢٩ ساڵ شارەکانی کوردستان سیمای ئیستایان ھەبوو، با بەراوردێکی بکەین لە گەڵ عێراقی سەد ساڵەی دەوڵەت با لە گەڵ  بەغدا و بەسرە بەراوردیان بکەین ئەو کات بڵێن حکومەت بروخێ.
کاتێک ئەم شێوازە دروشم تێروانیانە بەرز دەکەنەوە ئەمە ھەڵاتنە لەبەرپرسیارەتی و ناتوانن رووبەرووی گرفتەمان ببنەوە لەگەڵ حکومەت شێوازە چارەسەری بۆ بدۆزنەوە و میللەت لە نەھامەتی و قەیران رزگار بکەن، بێگومان ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ نەبوونی ھەستی نەتەوایەتیان و نا شارەزای لە بەرێوەبردنی وڵات. 
ئێمەش رەخنەمان لە حکومەت ھەیە بەڵکو حکومەت خودی خۆشی رەخنەی ھەیە، بەڵام رەخنەی بونیادنەر لە بەرژەوەندی وڵات و میللەت.
ئایا ئەوانە پرسیاریان لە خۆیان نەکردوە ئەگەر حکومەت بروخێ کێ وڵات بەرێوە دەبات، ئایا میللەت دەنگ بە کێ دەدات؟ لەو  باوەرن ئەوان زۆرینەی دەنگ بێنن؟ ئەگەر وا تیگەیشتوون ئەوا لە سەراب دا دەژیەن!

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.