Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 07:19

ھەڵبژاردنەکانی یٔەمریکا و کاریگەری لەسەر رۆژھەڵاتی ناوەراست

بایدن و دیموکراتییەکان لەگەڵ ئەو شێوازە سزادانەی ئێران  نین و لەگەڵ نوێکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمین
شێركۆ حه‌بیب
100%

ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا کاریگەری گرنگ و بایەخداری ھەیە لەسەر ناوچەی رۆژھەڵاتی ناوەراست، لەسەر جەم بوارەکانی سیاسی و ئابووری و پەیوەندییەکان، لەو سەروبەندەدا وڵاتانی رۆژھەڵات بەتایبەتی دابەش دەبن بەسەر دوو لایەن، لایەنێک لەگەڵ کۆمارییەکانە و ئەوی تر پشتگیری لە دیموکراتەکان دەکات، کە ئەمەش بەھۆی ھەڵسەگاندنی بەرژەوەندییەکان رەچاو دەکرێت کە لەماوەی حکومرانی ھەریەک لەو دوو حزبە پەیرەویان کردوە، بەڵام دەبێ ئاماژە بەو بکەین کەوا سیاسەتی ئەمریکا پابەندە بە بەرژەوەندی ئەمریکا و ئاسایشی نەتەوەیی، کە ھەردوو حزب کۆکن لەسەر ئەو بنەمایە و ھێلی سوورە ناتوانن بیبەزێنن، بەڵام دەکرێت بۆ چوونی جیاواز ھەبێت لە جێ بەجێکردنی بەڵام نابێت  لە دەرەوەی ئەو بازنەیە بێت، وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەراست کە بەسەر دوو لایەن دابەش بوون ھەندێکیان لەگەڵ مانەوەی ترامب بۆ ماوەی چوار ساڵی ئایندە وەک ئیسرائیل و سعودیە و قەتەر  سەبارەت بەئیسرائیل بینیمان لە ماوەی چوار ساڵی رابردووی حوکمرانی ترامب دانپێدانی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل، ھەروەھا پەیوەندی دیبلۆماتی سێ وڵاتی عەرەبی لەگەڵ ئیسرائیل، و لە ئارادایە وڵاتانی دیکەش ھەمان رێچگە بکرێت ھەروەک سعودیە کە رێگای داوە ئاسمانەکەی بۆ فرۆکەکانی ئیسرائیل کراوە بێت، عێراق لەسەر زاری بەها ئەلئەعرەجی سیاستمەداری رەوتی سەدر کە پێش ماوەیەک ئەوەی راگەیاند بریاری پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل لە نەجەفەوە دەرەچێت ، ئەمەش ئەوە دەکەینێ کەوا حکومەتی عێراق گلۆپی سەوز لە  مەرجەعیەت وەردەکرێ، ئەمەش وا دەکات لۆبی ئیسرائیلی بەھێز بکات  بۆ دەنگ دان بە ترەمب بەمەبەستی زیاتر کرانەوەی  ئیسرائیل بەوڵاتانی عەرەبی، ھەروەھا پشگیری ترامب دەکەن بۆ دژایەتی کردنی ئێران بە پێچەوانەی بایدن کە دەیەوێت بارودۆخەکە ھێور بکاتەوە لەگەڵ ئێران کە بێگومان ئەمە دژی بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل و وڵاتانی کەنداوە، ھەر  بۆیەش ئیران خۆشحاڵ دەبێت بە دەرچوونی بایدن، جونگە بایدن و دیموکراتییەکان لەگەڵ ئەو شێوازە سزادانەی ئێران  نین و لەگەڵ نوێکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمین.
سەبارەت بەعێراق ئەگەری گۆران کاری ھەیەلە سیاسەتی ئەمریکا لەگەڵ دەرچوونی بایدن بەتایبەتی نزیک بوونەوە لەگەڵ ئێران کە کاریگەری دەبێت لەسەر عێراق، سەبارەت بە کورد لەباوەرە دانیم گۆرانکارییەکی ئەوتۆ ئەنجام بدرێت جونگە لەو ماوەیەدا ھەردوو حزب لە دەسەڵات دابوون و ھەمان سیاسەت و بۆ چوونیان بەرامبەر کورد رەفتار کرد، بە بۆ چۆنی  من ئەوە دەگەرێتەوە  یەکەم بۆ  بەرژەوندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران و تورکیا و وڵاتانی عەرەبی کە  بۆ ئەمریکا گرنگترە و تا ئیستاش ئەمریکا لە روانگەیەکی سۆز و دۆستانە دەروانێتە دۆزی کورد نەک وەک کێشەیەکی سیاسی و نەتەوەیەی و میلکەتێکی  بێ دەوڵەت، بەڵام لە ھەمووی گرنگ تر نەبوونی یەک گوتار و بۆ چوونی سیاسی کورد و ھەروەھا پەرت و بڵاوی بۆ  چوونەکان، نەبوونی یەک ریزی لە نێوان کورد،  بۆیە تاوەکو  ناوماڵی خۆمان ریگ نەخەین و یەک ھەڵویست نەبین نابێت بە بایەخەوە بروانینە بەڵێنەکان ھەروەک جۆ بایدن پێش چەند ساڵ ئاماژەی بە دابەش بوونی عێراق و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی کرد بەڵام کە دەسەڵاتی گرتە دەست ھەموو بلێنەکانی لە یاد کرد.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.