Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 02:05

ترەمپ دەبێتە قوربانی ڤایرۆسی کۆرۆنا

سەرپەرشتیاری دیبەیتەکە پێی گوت كه‌ دڵنیایی لە چەند‌ هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌كه‌وێته‌ بازاڕ، ئه‌و له‌ وه‌ڵامدا گوتی (نه‌خێر)
یاد سرێشمه‌یى
100%

کۆرۆنا رەنگە ئەستێرەی ترەمپ لەکایەی سیاسی ئاوا بکات، تووشبوونی ترەمپ بە کۆرۆنا و چاکبوونەوەی خێراتر لە پێشبینیەکان، گومانی گەورەی لەسەر راستی تووشبوونی ترەمپ بە کۆرۆنا جێهێشتوو، رەنگە جۆرێک لە چاو بەستن و فێلکردن بێت لە هەموو ئەوانەی چاوەڕوانی ڤاکسینی دژ بەکۆرۆنا بوون لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتی ترەمپ، چونکە تا ئێستاش کە تەنها چەند رۆژێک ماوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا چاودێرانی سیاسی و پرۆسەکە، بەرهەمهێنانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا یەکسان دەکەن بە سەرکەوتنەوەی ترەمپ.

کە دەڵێین تووشبوونی ترەمپ گوماناوی بوو رەنگە پەیوەندی بەبێ ئومێدی ترەمپ بووبێت لەوەی کە هیچ کام لە کۆمپانیاکانی سەرقاڵ بە بەرهەمهێنانی ڤاکسین لە ئەمریکا نەتوانن لەوکاتەی کە فریادرەس و هاوکار و پێویستە بۆ سەرکەوتنی ترەمپ ڤاکسینەکە ئامادە بکات، بۆیە راگەیاندنی تووشبوونێکی گوماناوی ترەمپ و چاککردنەوەی لەکاتێکی خێرادا وەک شوێنگرەوەی ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا بە خەلکی نیشان بدەن. بینیشتان ترەمپ لە یەکەم لێدوانی دوای چاکبوونەوەی گوتی ئەگەر دەربچمەوە هەمان ئەو چارەسەریەی کە بۆ من بە کارهاتووە پێشکەش بە هەموو تووشبوویەکی کۆرۆنا دەکەم، دەی پێشتر دەیگوت ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لە کۆتاییەکان ساڵ بەرهەمدەهێنین.

ئەگەر سەیری دیبەیتی سێیەم و کۆتا دیبەیتی کێبڕکێی سەرۆکایەتی نێوان دۆنالد ترەمپ و جۆبایدنمان کردبێت
کە لە ‌زانكۆی بلمۆند له‌ ناشفێڵد لەلایه‌ن خاتوو كریستن ویلكه‌ر (په‌یامنێری ئێن بی سی نیوز) ترەمپ لەو تەوەرەی پەیوەست بوو بە پرسی ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID-19 بەتۆنێکی نزم کەوتە بەرگری کردن لەخۆی، کەئەمەش جۆرێک لە بێ ئومێد بوون بوو لەسەر زاری ئەو سەرۆکەی کە ئومێدی بەرهەمهێنانی کۆرۆنای بەجیهان دەبەخشیەوە و ئاماژەیەک بوون کە تەسلیم بە واقعێک بووە خۆشی پێشبینی نەدەکرد.

سه‌رۆك تره‌مپ ئەگەرچی لە قسەکانیدا گه‌شبینی به‌وه‌ دایه‌وه‌ كه‌ ڤاكسینه‌كه‌ له‌ چەند هه‌فته‌ی داهاتوو بەردەست دەبێت ، به‌ڵام كاتێك سەرپەرشتیاری دیبەیتەکە پێی گوت كه‌ دڵنیایی لە چەند‌ هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌كه‌وێته‌ بازاڕ، ئه‌و له‌ وه‌ڵامدا گوتی (نه‌خێر) به‌ڵام كۆمپانیاكانی جۆنسن و مۆدێرنه‌ كاری باشیان كردووه‌. ئەم شێوە قسە فرەدانە ئەگەرچی سروشتی سیاسی و ناجێگیری ترەمپە، بەڵام وەڵامەکەی هەقیقەتێکی تاڵی تێدابوو کە ترەمپ لەهەموو کەس زیاتر لە دەرهاویشتەکەی دەترسێت ئەویش ڤاکسین لە ئێستادا بەردەست نیەو ئاسۆیەکی روونیش نیە کە کەی بەردەست دەبێت.

وە ئەگەر لە قسەکانی بایدنیش وردبووبینەوە رەخنەی ئەوەی لە ترەمپ گرت و‌ تاوانباری كرد كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ بازرگانی پشكه‌كانیه‌وه‌ كردووه‌ و پێی گوتوون كه‌ قازانج ئه‌كه‌ن له‌ كه‌وتنی بازار به‌هۆی كۆرۆناوه‌، ئەو قسەیەی ترەمپ ئەگەر رەهەندێکی ئابووریشی هەبێت، ئەوا لە لایەکی دیکە بێ هیوا بوونە لە بەرهەمهێنانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بە کورتیەکەی بە بازرگانانی گوتووە لەو فەزایەی کە کۆرۆنا خولقاندوویەتی بازرگانیەکانتان بەردەوامی پێبدەن رەنگە درێژەی بکێشێت بەو پێودانگەش بێت ئەستێرەی ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا دەکوژێتەوە، لەنێو سیاسەت کۆرۆنا ترەمپ دەکوژێت.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.