Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 02:49

داسـتانی پـردێ رەمـزی پاراسـتنی قەوارەی دەستوری هەرێمی کـوردسـتان بوو

پێشمەرگە خۆنەچەمێنەکان دوای ۱۰کاتژمێری شەرکردن و بەرگری کردن لە خاک و وەڵات توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بینن
100%

لەداستانی پردێ دا پێشمەرگە خونەچەمێنەکانی کوردستان قەوارەی دەستوری هەرێمیان پاراست و دەرسێکی مێژووییان بە دۆژمناندا کە تاکوتای ژیان لەبیری نەکەن.
لەدوای خیانەتی ۱٦ی ئوکتوبەر و داگیرکردنی شاری کەرکوک لەڵایەن سوپای حەشدی شەعبی عێراقی بەهاوکاری خیانەتکارانی نێوخوی،  لەنێو سوپای داگیرکەری حەشدی شەعبی غروڕێکی تەواویان بویان دروستبو کە پێیان وابو ئیتر لە هەموو ڕۆیێکەۆە لە هێرشەکانیان سەرکەوتودەبن بو داگیرکردنی کوردستان و نەهێلانی قەوارەی دەستوری هەرێم.


کە پێشمەرگە و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان درکیان بەوەکرد حەیدەر عەبادی و سوپای عێراق نیازی داگیرکردنی کوردستانیان لەسەردایە، لەڵایەن سەروکایەتی کوردستان بڕیاری مقاومەی سەرتاسەری و خونە چەماندنی دا،  بەردەامی هێرشەکانی سوپای عێراقی و پێشڕەوی و داگیرکەریەکانیان بەردەوامبون و هەتا خویان گەیاندە پردێ کە سنوری هەولێری پایتەختی کوردستان بوو، ویستیان هەولێر داگیڕ بکەن و شتێک نەمینێت بەناوی قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان و ئەو ئەزموون و دەسکەۆتەی بەخۆێن و بەرگری و خۆڕاگری سەدسالەی خەباتی کورد بەدەست هاتبوون لەناوی ببەن.


ئەوەبو لە ۲۰ی ئوکتوبەری ۲۰۱۷ بەنەفەسی خیانەتی کەرکوک و بە ڕێبەری و ڕێنیشاندەری دوژمنانی نێۆخوی حەشدی شەعبی هێرشیان هێنا بو میحوەری پردێ کە ژمارەیان ۱۲هەزار سەربازبوون کە تیمێکی لێهاتوی پاسدارانی ئێرانی سەرپەرشتیان دەکرد هێرشیان  بو سەر پێشمەرگە قارەمانەکان لەسێ قوڵەوە ل میحوەری پردێ دەسپیکر، پێشمەرگە قارەمانەکان بەهەموو تواناکانیەوە بەرگریەکی توکمەیان دەکرد و بەرپەرچی هێرشی داگیرکەران دەبوونەوە.
ئەوەبوو پێشمەرگە خونەچەمێنەکان  دوای ۱۰کاتژمێری شەرکردن و بەرگری کردن لە خاک و وەڵات توانیان چوار تانکی سوپای عێراق کە یکێکیان تانکی ئەبرامزی ئەمریکی بوو لەناوی ببەن ،کەپێشتر تانکی ئەبرامز بو بەشداری پێکردنی شەری داعش ئەمریکا بە عێراقیان دابو، کەچی حەشدی شەعبی بو شەر پێکردنی پێشمەرگە بەکاریان هێنا.


دواجار  پردێ بویه ناونیشانی گورستانی سوپای حەشدی شەعبی عێراقی بەدەست هێز و خوڕاگری پێشمەرگە قاڕەمانەکانەوە کە لە لەهەموو ڕویێکەوە لوتی دوژمنانی شکاند.
 ئەم داستانەی پردێ درێژه پێدەری داستانەکانی خواکورک و داستان و شوڕەشەکانی تربو کە سنورێکیان بو دوژمن و داگیرکەران و خیانەتکارانی دانا، بویان ئیزباتکر کە کوردستان لە دەستێکی ئەمین دایە و ئیتر دوژمنان ناتوانن وابە ئاسانی خەباتی سەد سالەی کورد له ناوبەرن و ئەزموونی پێشکەوتوی کوردستان بەرەو پاش ببەن.


ئەمەی خوارەوە ووتەیێکی جەنابی سەرۆک بارزانیە لە کتێبی بو مێژوو توماری کردوون سەبارەت بە داستانی پردێ:
"لە رۆژی بیستی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ ھێزەکانی حەشد و عەبادی چانسی خۆیان تاقیکردەوە و ویستیان بەرەو ھەولێر پێشڕەوی بکەن. کە ئێمە زانیمان ئەوان پیلانی لەناوبردن و داگیرکردنی ھەرێمیان لەسەردایە، ئیدی بڕیاری مقاوەمەی سەرتاسەریمان داو لە ڕۆژی بیستی ئۆکتۆبەر و لە پردێ ، پێشمەرگە قارەمانێتیی مەزنی تۆمارکرد و ھێڕشی حەشد و ھێزەکانی عێراقی تێکشکاند ، بۆ یەکەمین جاریش لە مێژوودا تانکی ئابڕامزی ئەمریکایی کە لەلایەن حەشدی شەعبییەوە بەکارھێنرا ، بەدەستی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان تێکشکا."

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.