Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 22:23

١٦ ئەکتۆبەر  رۆژێکی رەش لە مێژووی بزاڤی رزگاری خوازی کوردستان 

وا مەزندەیان دەکرد دوای کەرکوک ، ھەولێر و دھۆک چارەنووسی ناوچە دابراوەکانى دەبێت
شێركۆ حه‌بیب
100%

لە داوی خەبات و تێکۆشانی سەدان ساڵ و ھەزاران قوربانی و گیان بەخشی لە پێناوی ئازادی و ژیانێکی سەربەست ئاسوودە بۆ گەلی کوردستان ھەر لە شۆڕشەکانی بارزان و شێخی نەمر و پیشەوای  نەمر و شۆڕشی ئەیلول و گوڵان بەرابەرایەتی باوکی رۆحی کورد مەلا مستەفا بارزانی نەمر و ھەوڵەکانی سەرکردەی ھەر دەم لە یاد ئیدریس  بارزانی  نەمر، و رابەرایەتی جەنابی سەرۆک بارزانی بۆ بزاڤی رزگاریخوازی کورد و ھەولەکانی بۆ دابین کردنی ئایندەیەکی گەش بۆ گەلی کوردستان لە میانەی زیاتر لە نیو سەدە لە خەبات و تیکۆشان وەک پێشمەرگەیەکی دڵسۆزی گەل و نیشتمان ھەموو خەباتی بەردەوامە لە گەیاندنی کوردستان بە ماف و ئاواتەکانی. 


لە دوای روخانی رژێمی دیکتاتۆری عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ ھەموو ھەولەکان بۆ ئەوە بوو کەوا عێراقێکی دیموکراسی فیدراڵی فرەیی دابمەزرێت و سەرجەم پێکھاتەنای ئەو دەولەتەی کە لە سەرەتای سەدەی بیستەم دامەزرا دور لە خواستی ئەوان پێگھات بەشدار بن لە دەسەڵاتێکی دیموکراسی،  بەڵام بەداخەوە ئەو ئاواتە تاوەکو ئیستاشی لەگەڵدابێ نەھاتە دی، بەھۆکاری بوونی بۆ چوونی شوفێنی رەگەز پەرستی لای ھەندێ ئەوانەی لە دەسەڵات دان، و چەندین ھۆکاری دیکە وای لە دڵسۆزانی میللەتەکەمان کرد کەوا بەشێوەیەکی دیموکراسی و ئاشتیانە و لێک تیگەیشتن گشتپرسی ئەنجام بدرێت و لەگەڵ عێراق وەک دوو ھاوسێی دۆستانە وتەبا، بەڵام ھزر و بۆ چوونی شوفێنی دەسەڵاتداران ئەو بیرۆکە سەردەمیانەیان لا نامۆ نەبوو، ئەوە بوو گەلی کورد بە زۆرینەی ھەرە زۆر پرۆسەی گشتپرسی پەسند کرد ودەنگی لەسەر درا، کە ئەمەش بووە جێگای نیگەرانی ناحەزانی میللەتەکەمان لە سەرکەوتنی و یەک دەنگی زۆرینەی گەلی کوردستان، ھەر ئەوەش ھۆکار بوو دەسەڵاتدارانی ئەو کاتی عێراق لەگەڵ وڵاتێکی ناوچەکە و خۆفرۆشانی گەلەکەمان ھێرشیان کردە سەر ناوچە کوردستانییەکان و ھۆکارەکەشیان بۆ ریفراندەم گەراندەوە، کەئەم ھۆکارەش دوور بوو لە راستی جونگە دەسەڵات ئەو  بریارەی ماوەیەک بەر لە گشتپرسی دابوو،بەڵام ھۆکاری جێ بەجێ نەکردنی دەگەرێتەوە بۆنەبوونی توانا و ھێز بەرامبەر ھێز و ئێرادەی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان تا تاقمێکی نەفام دوور لە ھزرو بۆ چوونی کوردایەتی بوون بە کەوا سووری پێش لەشکر و پلانە چەپەلەکەیان ئەنجام دا

لە کات و ساتێک کوردستان ھەنگاوی گرنگی بەرەو سەربەخۆی سازکردبوو، وا مەزندەیان دەکرد کەوا دوای کەرکوک ھەولێر و دھۆک چارەنووسی ناوچە دابراوەکان دەبێت، لەو باوەر دابوون کەوا کەرکوک بارودۆخی باشتر دەبێت و خۆیان دەبن بە دەسەڵاتدار و گەورەی ئەو شارە، بەڵام ھەموو بۆ  چوونەکانیان بە پێچەوانە بوو و روورەش و شەرمەزاری ھیچی تر نەبوو دەسکەوتیان، و ئەگەر شارەزای و لێھاتووی جەنابی سەرۆک بارزانی و قارەمانییەتی پێشمەرگە قارەمانەکان نەبووایە لە پردێ و سحێلا ئیستا شتێک نەمابوو بە ناوی ھەرێمی کوردستان. رفراندەم چییەکان سەربەرز و سەرفرازیان بۆ ماوەتەوە و سەربەرزن بە دەنگ دانی بەڵێ بۆ سەربەخۆی و خۆفرۆشان ھەردەم سەرشۆر و شەرمەزارن، بێگومان پرۆسەی رفراندەم ھۆکار بوو بۆ زیاتر بایەخ دان بە دۆزی رەوای کورد و ھەوڵدان بۆ دابینکردنی مافەکانی بەگوێرەی دەستور کە ئەوەش مەبەست بوو لە میانەی عێراقێکی دیموکراسی و گشتپرسی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کەوا دەستوورپێشیل کرا و جێ بەجێ  نەکرا، و ئەوانەی لە ١٦ ئۆکتۆبەر خیانەتیان لە میللەتەکەیان کرد ھەردەم شەرمەزار و ریسوانە و ئەو رۆژە پەلەیەکی رەشی لە مێژووی رەشیان

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.