16ی ئۆكتۆبەری 2017 ئەم بەروارەیەبەیەکێک لە رۆژە رەش وشوومەكانی مێژوویی گەلی كوردستان دادەنرێت كەبەداخەوە بە هاوكاری چەند كەسێك لەناو لایەنێكی سیاسی رێكەوتنێكی ژێربەژێر كراوخیانەت لە كوردستان كراو لەپێناوبەرژەوەندی گیرفانی چەندكەسێك شاری كەركووك وچەند شوێنێكی ترھەرزان فرۆش كرابەبیانووی ئەنجامدانی پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی،ھەرچەندە ریفراندۆم بڕیارودەستكەوتێكی گرانبەها بوو بۆ هەموو كوردستانیان وەبوەمایەی شانازییش بۆ هەموو ئەو لایەنانەی كە بەشدار بوون لە دەركردنی ئەو بڕیارە و لێشی پەشێمان نەبوونەوە.
بەلام بەم خیانەتەیەش دەركەوت كەگەلی كوردستان لەسەرریفراندۆم سزانادرێت و مووچەو بودجەی نابردرێت بەلكولەسەركوردبوونە چونكەلەسەرەتای سالی ٢٠١٤بووكەموچەوبودجەی كوردستان بردراكەئەوكات ریفراندۆم ئەنجام نەدرابوو،ئەمەش دەریخست ریفراندۆم سەركێشی وشكست نییە بەلام ویستیان بەم بیانووەكیانی سیاسی ھەرێمی كوردستان لەناوبەرن
بۆیەش خیانەتەكەی 16ی ئۆكتۆبەر سەركێشی وشكستی عەسكەری بوو وای کرد ئەوەی زیاترلەسەدەیەک بەخوێن وخەبات بەدەست ھاتبوو بە چەند کاتژمێرێک لەدەستی بدەین ،بەلام لەگەل ئەمەشدانەیانتوانی كارلەسەررووخاندنی ئیرادەی گەلی كوردستان بكەن سوپاس بۆ خوای گەورە کەئیرادەی کوردستانیان زۆر بەهێز تر بوو
بۆیەش لەسایەیی حیكمەتی سەرۆک مسعودبارزانی وقارەمانیەتی هێزی پێشمەرگە وخوێنی ئالای شەھیدان بەرپەرچی پیلانەكان درایەوەو لە ھەریەک لە داستانەکانی پردێ و سحێلا ومحمودیە وتلسقۆف سنور بۆ خائین وخاكفۆرشان دانرا ومێژووێكی تری بەرگری وخۆنەچەماندن دروست بوەوەو ھەرەسی بەپیلانی لەناوبردنی قەوارەی سیاسی ھەرێمی كوردستان ھات
كە بووە رۆژی گەرانەوەی شكۆمەندی بۆكوردستانیان كەهاوكێشەكانی گۆری ئەم خیانەتەش نەی توانی چۆک بەپێشمەرگەبدات بەلام بۆ مێژوو 16ی ئۆكتۆبەر وەك خیانەتێك تۆمار كرا وکەپەلەیەکی رەش وکەلینێکی گەورەی دروست کرد کەئەستەمەمێژوولەیادی بکات کەخائین وخاكفرۆشەكانیش مێژووێكی رەشیان بۆخۆیان تۆمار كردبۆھەتاھەتایەناویان لەمێژوودابەرەشی دەمێنێتەوە ،چونكەگەرئەم بەرگریانەنەبان جگەلەخوای گەورەكەس نەی دەزانی چارەنوسی گەلی كوردستان چی لێ دەھات .كە ھەمووئەونەھامەتیانەی بەسەرکەرکوک وناوچەکوردستانیەکان داھاتووەئۆبالەكەی لەئەستۆی ئەنجام دەرەكانی خیانەتەكەدایەكە بەدڵنیایەوە هیچ كات ئەم رۆژە شوومە لە یاد ناكرێت ..