پارتی دیموکراتی کوردستان ھەر لەسەرەتای دروست بوونی تاکوو ئێستا بەمە ناسراوە کە گوتارەکانی دەکات بە کردار، لەو چەند ساڵە قەیراناوییەدا، پارتیمان سەرباری ھەموو ئاستەنگ و گرفتەکان، وەک خەسڵەتە ھەمیشەییەکەی، شانی داوەتە بەر بەرپرسیاریەتی و ڕووبەڕووی قەیرانەکان بۆتەوەو بە ھەموو توانایەکییەوە یٔەرکی خۆی لە حکومەتدا بەرێوە بردووە. بەرگەی ڕۆژگارە سەختەکان دەگرێت و کۆڵنادات تا چارەسەر کردنی قەیرانەکان.
پارتیمان پارتی ڕۆژە سەختەکان بووە، لە بەرپرسیارەتی رای نەکردووە بەڵكو ھەمیشە خۆی بە پەرپرسی یەکەم داناوە لەڕووی خزمەت، داکۆکی کردن لە مافە نەتەوەییەکان و لەڕووی ئەرکەکانی سەر شانی و بەدیھێنانی بەڵێنەکانی لە کاتی ھەڵبژاردنەکان بە جەماوەری کوردستان کەمتەرخەمی نەنواندووە. لەھەمان کاتدا بەچاوێکی واقعبینانە لە کۆی کەموکورتی وناڕێکیەکان دەڕوانێ، کە لە کۆی پرۆسەی سیاسی وحوکمرانی و کارگێری وئابووریدا ھەن وچارەسەر کردنیان لە قۆناغی داھاتوودا وەک ھەمیشە بە ئەرکی سەر شانی دەزانێت.
دەستپێشخەری بەڕێز جەنابی سەرۆک وەزیران بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان، و وەلامدانەوەی پرسیاری (٩٨)پەرلەمانتار کە (٤٥٠) پرسیار ئاراستەی بەڕێزیان کران، و وەڵامدانەوەیان بەشێوەیەکی ڕاشکاوانە بەلگەن بۆ ڕاستی و جێ بە جێ کردنی دروشمی کارنامەی پارتیمان لە پڕۆسەی ھەلبژاردنەکان کە بریتی بوو لە (بنیاتنانی کوردستانێکی بەھێز)کە نەخشە ڕێی چاکسازییەکی سەرتاسەری وبەدیھێنانی عەدالەتی کۆمەڵایەتیە، لەڕووی بەھێزکردنی ژێر خان وپەرەپێدانی کۆی سێکتەرەکان.
ھەر لەوەڵامدانەوەی پرسیاری چەند پەرلەمانتارێکی ئۆپۆزسیۆن بە نەفەسێکی ئارام وەڵامێکی واقیعیانەی دایەوە کە پێویستە ئۆپۆزسیۆن ھەوڵبدات خۆی لەبەرچاوی خەلکی شیرین بکات وکاری باش ئەنجام بدات تا بتوانێت لە ھەلبژاردنی داھاتوو جەماوەر لەخۆی کۆ بکاتەوە وبتوانێت حکومەت پێک بێنێت نەک ھەولی روخاندنی حکومەتێکی شەرعی بدەن کە ھەلبژێردراوی خەلک و جێی متمانەی خەلکە...
ھەموو لایەکمان دەزانین ئۆپۆزسیۆنی پۆپۆلیستی بە تێپەربونی کات پێگە جەماوەرییەکەی لاواز دەبێت، ڕێژەی کورسییەکانیان لە ھەلبژاردنەکان کەمتر دەبنەوە، ھەبوون خەیالیان دەچنی کە گوایە سەرۆک وەزیران ئامادە نیە بێتە بەردەم پەرلەمان وبڕوای بە دەسەلاتی یاسادانان نیە، بەڵام بە دەستپێشخەری جەنابی مسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێم و پێشکەش کردنی وتارێکی تێروتەسەل و پڕ ڕاستی ودروستی وئاراستە گۆرینی دانیشتن لە کارنامەی پەرلەمانی بۆشێوازی گفتوگۆی کراوە، لەڕێگای ئاراستە کردنی پرسیار لەتەواوی سێکتەرەکان یٔەم ((ڕیســـەی ئۆپۆزســـیـۆنی کرد بەخوری)) وپەردە لەسەر بێکرداری ئهوان و خۆ دەرخستنیان لادرا بۆ تەواوی خەلکی کوردستان.
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان