Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 21:51

ئامادە بوونی سەرۆک وەزیران پشتگیری پرۆسەی دیموکراسییە

دانیشتنەکەی پەرلەمان ئەوەی روون کردەوە کەوا میللەت خاوەن بڕیارە و کێی پێ شایستەیە دەنگ بەو دەدات
شێركۆ حه‌بیب
100%

لە پەرلەمان چی رویدا؟! شێرکۆ حەبیب لەسەر خواستی رێزدار مسرور بارزانی سەرۆک حکومەت، بەیاوەری جێگرەکەی و تیمێکی ئەنجوومەنی وەزیران دانیشتنێکی پەرلەمان سازکرا، بۆ دەرخستنی رووی راستییەکان و خاڵ خستنە سەر بابەتەکان کە ماویەکە ھەندێ لایەن بۆ مەرامی تایبەتی لە ھەوڵی چەواشەکاری ئەدای حکومەتن سەرەڕای بوونی پەتای گۆرۆنا و قەیرانەکان کە لە کابینەی پێشوو ماوەتەوە ئەویش لەئاکامی شەری داعش و برینی بوودجەی ھەرێم دوو جاری ھاتبوو، بۆیە ئەرکی ئەم کابینەیە زێدە گران وقورس ترە کە ماوەی چەند ساڵی دەوێت بۆ ئاسایکردنەوەی بارودۆخەکە.

پەرلەمان شوێنێکی پیرۆزە لە سیستەمی دیموکراسی ئەمرۆش کە رێزدار مسرور بارزانی لەسەر داوای خودی بەرێزیان ئەو دانیشتنە سازکرا، لە روانگەی بەرێزیانە بۆ چەسپاندنی دیموکراسی و گوێ رایەڵی بۆ چوونەکانی نوێنەرانی میللەت بێت، و بابەتەکان بەشێوازێکی لێگ تیگەیشتن و شێکردنەوەی زانستیانە روون کاتەوە، لەگەڵ رێزم بۆ ئەندامانی پەرلەمان وەک مرۆڤ نەک وەک خاوەن پۆست، ھەندێکیان وێستیان بابەتەکە بەلا رێ داببەن و موزایەدە بکەن بەو ھیوایەی سۆز و سەرنجی ھاووڵاتیان بۆ خۆیان رابکێشن کە ھاووڵاتی راستەوخۆ لە رێگای گەناڵەکانی راگەیاندن کە بەخشی راستەو خۆ بوو چاودێر و بینەری بوون. بێگومان ھەر دانیشتن و دیدارێک سەنگ و رێ و شوێنی خۆی ھەیە، ئاخافتنی کافتریا و دانیشتنی تایبەت و دیدار و کۆبوونەوە جیاوازن، و بۆ ھەر یەک لە مانە داب و نەریەتێک ھەیە، بەڵام بەداخەوە دووبارە بەداخەوە ھەندێ ئەندام پەرلەمان نە رێزی خۆیان زانی و نەشکۆی پەرلەمان لەھەوڵی ئەوە دابوون بارودۆخەکە بشێوێنن و ناکۆکی و دووبەرەگی دروست بکەن، بەڵام لێھاتووی و شارەزای و زیرەکی سەرۆک وەزیران ھاوکێشەکانی پێچەوانەوە کردوە، لە میانەی وەڵامەکان بۆ نوێنەرانی میللەت و ێەمەش ئەوەی بۆ سەرجەم ھاووڵاتیان روون کردەوە کە ھەندێ لایەن لە ھەوڵی ئاژاوەن حکومەت بە بنەمای بێ بەڵگە تومەت بار دەکەن نەک ھەر ئەوە بەڵکو حکومەت بەمولک و سەر بەو حزب و ئەو حزب بەژمار دەکەن، و وانیشانیان دا کە ئەوان دوور لە روانگەی تەسکی حزبایەتی بۆ چوونەکانیان پیادە دەکەن، لەسەر تاپای دوونیا حزبی براوەی یەکەم حکومەت پێک دێنێت بەڵام حکومەتی ھەمووانە ھەر وەک رێزدار بارزانی ئاماژەی پێکرد کە ئەو سەرەڕای شانازی بە پارتی بوونی دەکات بەڵام پارتایەتی ناکات بەڵکو خزمەتی سەرجەم کوردستانیان دەکات. بەڵێ ئەوە پەروەردەی راستقینەی کوردایەتی و رێبازی پیرۆزی بارزانی نەمر و بۆ چوونەکانی جەنابی سەرۆک و لەگەڵ کارامەو شارەزای و لێھاتووی خودی بەرێزیان.

دانیشتنەکەی پەرلەمان ئەوەی روون کردەوە کەوا میللەت خاوەن بڕیارە وکێ پێ شایستەیە بێ دەنگ بەو دەدات، نەک کەسانێک دەیانەوێت بەئاخاڤاتن میللەت چەواشە بکەن دوور لە کردار، ئایا میللەت لەو ئاستەدایە کەسێک حکومەتی گۆربرگۆڕی سەدامی پێ باشتر بێت و بڵێت مووچەی فەرمانبەرانی نەبریوە، دەنگی پێ بدات بێگومان ئەو جۆرە کەسانە بۆ ساتێکیش ھەڵوێستی کوردایەتیان نەبوو نەک لۆپێک خۆین بۆ کورد برێژن،ئەگەر رژێمەکانی پێشوو مووچەیان نەبریبێت بەڵام سەدان ھەزاران ھاووڵاتی کورستانتان شەھید کردوە و لەگەڵ ئەوەش مووچەی بریون، ئەگەر ئەو جۆرە کەسانە ئەوە بیرو بۆ چوون و ھەڵوێستیانە بۆ لەو پەرلەمانەن کە زۆرینەی ئەندامی حزبی دەسەڵاتن، بێگومان ئەم ھاش و ھوشەیان بۆ سەر نەکەوتنیانە لە میانەی ئەو دانیشتنە کە بەھەموو پێوەرەکان سەرکەوتوو بوو سەرۆک وەزیران بەو پەری شەفافیەت ولە خۆ بردەی وەڵامی پرسیار وبۆ چوونەکانی دایەوە. خاڵێکی دیکەی جێگای پرسیار بوو پەرلەمانتارێکی بەشدار لە حکومەت باسی لە داھاتی نەوت دەکرد لە کایێک کەسی دووەم لە حکومەت لە لیستی ئەوانە و سەرۆک وەزیران و یا جێگر لە ھەمان لیست بووەئایا تا ئیستا ئەو پرسیارە رووبەرووی ئەوان نەکراوە. جێگای داخە ھەندێ لایەن ویستیان خۆیان وەک فریشتە نیشان بدەن نازان کەوا ئەوانیش بەشدارن لەو گەندڵییەی باسی دەکەن. ئەوەی گرنگە لەم ساتەوەختەدا یەکریزی و تەباییە لە نێوان سەرجەم پێگھاتەکان بۆ رووبەروو بوونەوەی ئەو قەیرانانەی لە ئارادانە، نەک لە کوردستان خۆیان بکەن بە خەم خۆر و تێکۆشەر و لەبەغداش دژایەتی ھەرێم بکەن و ھەوڵ بدەن ئەو قەوارە ھەڵوەشێنەوە ، خۆشیان باش دەزانن ئەوە خەونی حوشترە.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.