Erbil 16°C شەممە 23 تشرینی دووەم 09:59

مەسرور بارزانی سەلمێنەری دیموکراتێکی راستەقینە و بەهێزە لە ڕوژهەڵاتی ناوەراست

نزیکەی ٤٥۰ پرسیاریان ئاراستەی سەروکی حوکومەت کرد،
100%


 له‌ سیسته‌می دیموکراتیدا خەڵک لە ڕێگەی هەڵبژاردنی ئازاده‌وه‌ نوێنه‌ره‌کانیان دیاری ده‌که‌ن بۆ په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌یان. زۆرجار ئه‌و نوینه‌رانه‌ ئه‌ندامانی پارتە سیاسەیەکانن.
دوای ئەوەی هەلبژاردن کران لە کوردستان بو حکومەت و دەسهەڵاتداری، خەڵکی کوردستان بە شێوەیێکی دیموکراسی بەشداریان کرد لە دەنگدان بو ئەوەی نوێنەریان و ئەو پارتە سیاسیە هەلبژێرن کە دەتوانن دیموکراسی بەرقەرار بکەن و شەفاف بن و خزمەتی گەڵ و وڵات بکەن ، لە ئەنجامی هەلبژاردن دا پارتی دیموکراتی کوردستان زورینەی دەنگی گەڵی بەدەستهێنا بو حوکمڕانی و خزمەتکردنی میللەت لە هەموو ڕویێکەوە.


"مەسرور بارزانی" راسپێردراوی سەرۆکی کوردستان و حزبی پارتی دیموکراتی کوردستان بو کە حکومەت پێک بهێنێت و ببێت بە سەروک وەزیران ، چونکە خاوەنی تایبەتمەندی دەسهەڵاتداری شەفاف و دیموکراسی راستەقینەبوو.
"مەسرور بارزانی" دوای پێکهێنانی کابینەکەی هەر زوو تیمێکی توکمەو شارەزاو لێهاتوی دروستکردن بو بەڕێوەبردنی وڵات لە گشت بوارەکاندا، ئەوە بو لە نێو بینای پەڕلەمانی کوردستان کارنامەی حکومەتی نوێی ئاشکەرا کرد کە چاکسازی و ڕوبەڕوبونەوەی گەندەلی و گەندەلکاران دروشمی کارنامەکەی بوو، دوای دستبەکاربوونی وەک سەروک وەزیران هەر زوو بریاری گرنگ و چارەنوسازیدان بو خزمەتکردنی هاوڵاتیان لە هەموو رویێکەوە، یەکێک لە بریاره هەره گرنگەکانی ئەوەبو کە دە بێت "چاکسازی" لەگشت کەرتەکان و جومگەو پایەکانی وڵات و حکومەتدا بکرێت و "گەندەلی" بنبربکرێت و گەندەلکاران بدرێنە دادگا ، هەروەها بریاری ئەوەی دا هەموو ئەو کەس و بەرپرسانەی مولک و زەوی حکومەتیان داگیرکردووە دەبێت ئەو مولک و زەویانە بگەرێنەوە بو حکومەت و ئیجرائەتی یاساییان لەگەل بکرێت و ئەوانەی پارەی حکومەتیان ڵایه دەبێت بگەرێننەوە.


"مەسرور بارزانی" کە هەلگری ئاڵای چاکسازی بوو دەستیکرد بە خزمەتکردنی گەل و وەڵات لە هەموو ڕویێکەوە وەک: ئاوەدانکردنەوە،پەڕوەڕدە،کارەبا،تەندروستی،گەشتوگوزار،ئاو ئاودێری،کشتوکاڵ،رێگاوبان.
ئێستا لەماوەی زیاتر لە سالێک بێ جیاوازی چەندین پروژەی خزمەتگوزاری دروستیکردون لەگشت شارو شاروچکەکانی هەرێمی کوردستان و تائێستاش بەردەوامە کە بەرنامەی کاری حکومەت سودی بو هەموو وڵات هەبێت لەگشت ڕویێکەوە.
"مەسرور بارزانی" ئەوکەسه دیموکرات و بەهێزەبوو کە دوای زیاتر لە ساڵێک بریاری دا لەسەر ویستی خوی بەشدار بێت لە پەڕلەمان و لە بەردەم ڕای گەل ئامادەبێت بو لێپرسینەوە و پرسیارکردنی گشت ئەندام پەڕلەمانان و لەبەرچاوگرتنی تێبینی ئەندام پەڕلەمانان کە نوێنەری راستەوخۆی  هاوڵاتیانن، ئەم بریاره لە حوکمڕانی وڵاتانی پێشکەۆتو بە کەمی دەبینڕێت و ئەمە تایبەتمەندی ڕاستگوی کارکردنە بو حوکمی دەولەتداری راستەقینە .
لەکاتی بەشداربوونی جەنابیان و تیمی حوکمەت وێڕای خستنەڕوی و جێبەجێکردنی هەموو ئەو کارو بریار و  پڕوژانەی خستنە بەرباس کە لەماوەی  ساڵێکی دەسهەڵاتداری چیان کردوە و چیدەکەن لەداهاتوودا.


"مەسرور بارزانی" تاکە سەروک وەزیرانە لە روژهەڵاتی ناوەڕاست بە بوێڕانە و باوەڕی تەواو بەخوی لەسەر ویستی خوی بەشداری لە پەڕلەمان بکات و ماوەی دەهــ کاتژمێر وەڵامی پرسیاری هەموو ئەندام پەڕلەمانان بداتەوە کە ۹٨ئەندام پەڕلەمانبون نزیکەی ٤٥۰ پرسیاریان ئاراستەی سەروکی حوکومەت کرد،جەنابیان توانی هەموو پرسیارەکانی بەشێوەیێکی پڕاو پر ڵە زانیاری و داتای دروست و مەنتق جوابدەتەوە ، هەموو ئەو پرسیارانەی جوابدا کە لەڵای خەڵک بێ وەڵام بوون ، ئاماژەش بە زوور شتی گرنگ کردن کە یەکڕێزی و تەبای گەلی کوردستان دەبێتە هەوێنی گەیشت بەهەموو خەونەکانی گەلی کوردوکوردستان ،هەروەها گوتی 


شانازی به‌ پارتیبوونی خۆمه‌وه‌ ده‌که‌م، به‌ڵام له‌و ڕۆژه‌وه‌ی سوێندی یاساییم خواردووه‌، وه‌ک به‌رپرسێکی حکومی کارده‌که‌م، نه‌ک فه‌رمانبه‌ر یان به‌رپرسێکی پارتی.
دواتریش بە شێوەیێکی دیموکراسی و رێزگرتن و راستگویانە وەڵامی ئوپزسیونی دایەوە کە گوتیان بووچی دەست لەکار ناکشێنەوە و ئەو حکومەتە ناڕوخێنن؟
ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیه وڵامی دایەوە:
ھەلبژاردنێک کراوە خەلک ئێمەی دیوە و ئێوەشی دیوە، زۆرینەی خەڵك دەنگی بە ئێمە داوە بە ئێوەی نەداوە ،  زۆرینەی خەلک ئێمەی ویستووە ئێوەی نەویستووە، بەڵام مەجالتان لە بەردەمە ئەو حکومەتە بروخێنن لە ھەلبژاردنەکانی داھاتوو ھەموو ھەولێکی خۆتان بدەن متمانەی خەلک وەربگرن ، پێویست بە روخان و گۆڕانی حکومەت ناکات ،خۆتان ئەو کاتە دەبن بە حکومەت ، ئەگەر پێویستیتان بە دیموکراسیەتە، ئەو پرۆسە دیموکراسیە بگرنە بەر ، واز لەوە بێنن یاری بە عاتیفەی خەلک بکەن و ئەوکات سندوقی دەنگدان بریار دەدات کە زیاتر لەگەڵ کێیە!!
ئەم وتانەی جەنابیان سەلمێنەری ئەو راستیەن کە مەسرور بارزانی دیموکراتێکی راستەقینە و بەهێزە لە روژهەڵاتی ناوەراست کە باوەری بەپروسەی دیموکراسی و جیاوازی نێوان دەسهەڵاتەکان هەیە.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.