عه‌ره‌ب خۆیان په‌ندێكیان هه‌یه‌وده‌ڵێن (ئه‌وكه‌له‌پووشه‌ی پشتی حوشتره‌كه‌ی شكاند) ، په‌ندێكه حوشتره‌وانه‌كانی عێراق و ده‌رودراوسێی له‌خه‌ڵكی تر باشتر له مانا و ئاماژه شاراوه‌كانی تێده‌گه‌ن .
له‌و چه‌ند شه‌وه‌ی رابردوو ئه‌وچه‌ند مووشه‌كه‌ی هێرشی هێنایه سه‌ر هه‌ولێرو فرۆكه‌خانه‌و هێزی هاوپه‌یمانانیان به‌ئامانج گرتبوو، با هه‌رته‌نیا پووش وپه‌ڵاشی ئاقاری گوندی گه‌زنه‌ی سوتاندبێ وئامانجی مه‌به‌ستداری نه پێكابێ، خۆئامانجی ماناداری خۆی پێكاوه كه مه‌به‌ست لێی گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه بوو به‌تایبه‌تی به هێزی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان بڵێ ، هه‌روا به جیهان بڵێ هه‌ولێروكوردستانیش شوێنی ئارامی ئێوه نییه .
ئه‌و په‌یامه ناوه‌رۆك روون وره‌وانه گه‌یشت وله‌كاتێكدا بوو بۆهه‌ولێر چاوه‌روان نكراو ونه‌كرا نه‌بوو، هه‌روه‌ك ئه‌وپه‌نده كوردییه‌شی ڵێ هات :
( شه‌ڕله بادینان تۆزله‌ده‌ركێ مه) .
ئاخر ..به‌ر له شه‌وی 30-9-2020 شه‌وی هێرشه مووشه‌كییه ترسنۆكه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر،چه‌ند شه‌وورۆژێك بوو به‌غدا له‌ژێر فشار‌و هه‌ژموونی ئه‌مریكییه‌كان و داخستن وگواستنه‌وه‌ی بالیۆزخانه‌كه‌یان و دیداری به‌رێز مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری وڵاتانی بیانی له‌به‌غدا و ناره‌زایی پارت و لایه‌نه عێراقییه‌كان له هێرش و په‌لاماریان بۆ سه‌رهێزو لایه‌نی بیانی و هاوپه‌یمانان . به‌غدا له‌بارودۆخێكی سیاسی نائارام و نیگه‌رانی پڕ له‌مه‌ترسی و ترسانك ده‌ژیا ، هه‌ولێرش شه‌وی پێش هێرشه‌كه وه‌زیری به‌رگری ئیتالیا مێوانی بوو. لۆرێنزۆ گۆیڕۆنی به( به‌رۆژ له به‌غدا بوون و به به‌شه‌ویش له هه‌ولێر بوون ) په‌یامێكی ماناداری گه‌یانده دۆست و نه‌یارانی هه‌ولێر.
به‌ر له‌و شه‌وه و له‌سه‌ره‌تای ساڵه‌وه ودوای شه‌وی 3-1-2020 و شه‌وی كوشتنی قاسم سلێمانی وئه‌بومه‌هدی موهه‌ندس و دواتر شه‌وی هێرشی مووشه‌كی ئێران بۆسه‌رفرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری و شه‌وی پێكان و خستنه‌خواره‌وه‌ی فرۆكه ئوكراینه‌كه له تاران ، ناوچه‌كه به‌گشتی و به‌غدا به‌تایبه‌تی له‌نێوهه‌ڵایسان و چه‌كه‌ره‌كردنی گرفت له‌دوای گرفت و ئاریشه و هێرشی مووشه‌كی داده‌ژێت .
هه‌ولێریش له دوای ئه‌م به‌رواره‌ی سه‌ره‌وه ، له‌نێو سه‌رده‌می په‌تای كرۆناكۆڤید 19 وقه‌یرانی دارایی وته‌ندروستی وهاتن ونه‌هاتنی مووچه له‌به‌غداوه ، حه‌شد مووشه‌كی بۆ ده‌نێرێ .
ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه‌ی ئه‌وجاره‌یان له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوور نه‌بوو، له نێو سنوور له نێوان هه‌ولێرو نه‌ینه‌وا ، له به‌رتله بوو.
له‌سه‌رده‌مانێكدا به‌غدا بۆته باغی – داد و باخچه‌ی ململانێی تاران وواشنتۆن
تۆ بڵێی لێیگه‌ڕێن له نێو ئه‌م هاوكێشه ئالۆزوپاڵۆزه‌دا هه‌میشه‌و ئارام بێ وجارو بار پڕووشكی ئه‌و ململانێیه‌ی به‌رنه‌كه‌وێ..؟
ئێره هه‌ولێره. هه‌میشه گوتراوه به‌سه‌ركه‌وتن فێره . سه‌ركه‌وتنی هه‌ولێر به‌سه‌ر ئاسته‌نگ و ئاریشه‌كان ، به‌سه‌رگرفت وقه‌یرانه‌كان هێزو توانا و خۆراگرییه‌كه‌ی وێرای ئه‌وه‌ی له ره‌وایی پرسه‌كه‌ی سه‌رچاوه‌ی گرتووه، له پشوو درێژی وسه‌برو به‌رگه گرتنیه‌تیه‌شی ، له‌وه‌دا ته‌مه‌ن وسه‌بری ئه‌یوبی هه‌یه وده‌یه‌وێ ئه‌وبێ دواجار پێ بكه‌نێ ودوا گاڵته و سوحبه‌تی خۆی بكات .
سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كوردستان وحوكمه‌تی هه‌رێمی كوردستان،له‌مێژه فرچكیان به‌قه‌یران و ئاسته‌نگ وئاریشه و گرفته‌كان گرتووه‌و وله‌گه‌ڵ ئاگری ته‌قاندنی یه‌كه‌م فیشه‌كی تفه‌نگی بڕنۆی شۆرشی ئه‌یلووله‌وه، ئه‌زموون له‌دوای ئه‌زموونیان بۆ كاری سیاسیی ودبلۆماسی ومانۆره‌كان ده‌كه‌نه تێشووی سه‌فه‌ری سه‌خت و بۆ رۆژانێك دواپیت له‌سه‌ر وشه‌ی سه‌ركه‌وتن و سه‌ربه‌خۆیی دابنێ .
ئێستا هه‌ولێرو وهه‌ولێریه‌كان ، كوردستان وكوردستانییان ، گاڵته‌یان به‌و هێرشه مووشه‌كییه‌ی شه‌وی 30-9 نێو ئاقاری گوندی گه‌زنه دێ و وایان بینی فیشه‌كه
شێته‌ن ، تۆنتراقه‌ن ، یاری ئاگرینی شه‌وانی جه‌ژن و هه‌ینی منداڵانی نێوكۆڵان و گه‌ره‌كان .
ئه‌وێ شه‌وێی مووشه‌ك بارانه‌كه‌ی هه‌ولێر وای لێده‌خوێندرێته‌وه:
ئه‌و ومووشه‌كانه‌ی ئاراسته‌ی هه‌ولێركران،مووشه‌ك نین ، ئه‌و كه‌له‌پووشه‌ن گه‌ر به‌غدا به‌خۆی ڕانه‌گا پشتی حوشتره‌كه‌ی ده‌شكێنێ .