یونس حەمەد - ئۆسلۆ کاتژمێر
10:15 خولەک به کاتی هەولێری پایتەخت به ئامادەبوونی دەوڵەتی سەرۆك وەزیران بەڕێز مەسروور بارزانی وجێگیرەکەی و وەزیرە پەیوەندییەدارەکان له تەلاری پەڕلەمانی کوردستان باس له چەندین تەوەری گرینگ سەبارەت به ڕەوشی ئەمڕۆی کوردستان و ناوچەکه له ئاستی سیاسی و ئابووری چاکسازی وکەرتی تەندرووستی و خزمەتگووزاری زۆر لایەنی دیکەدا کرا ، دەوڵەتی سەرۆک وەزیران زۆر به ووردی ئاماژەی به خاڵە گرینگ و پڕ بەها وبایەخەکانی ئەم پرسانە کرد ، له ڕووی سیاسیەوە زۆر به بایەخەوە هەڵوەستەی لەسەر پەیوەندی نێوان حکومەتی کوردستان و فیدڕاڵ بەشێوەیەکی زانستی و تێرووتەسەڵ بۆ پەرلەمانتارانی شیکردەوە ، ئەو خاڵانەی که هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانیان دەکرد زۆر به جدی و ڕاشکاوی و ڕاستگۆییەوە وڵام دارانەوە .
دانیشتینی پەڕڵەمان لەو کات وساتدا یەکجار گونجاوبوو بۆ ئەوەی هاوڵاتیانی هەڕێم له پرسە گرینگەکانی ئەو ڕەوش وباروودۆخەدا وەک پرسی مووچە و بوودجە و قەرزەکانی سەر حکومەت که پرسێکی یەکجار پڕ به بایەخە و سەرۆک وەزیران به زانیاری وورد ئەم پرسەی شیکردەوە که به پێوەری داتە و زانستیە ئابوورییەکان خستیە بەرچاو که لەم سوونگەوە حکومەتی بەغدا به هۆی ئەو کێشانەی که تێکەوتوون ناتووانن بەڵێنەکانیان جێ به جێ بکەن ئەمەش بەگوێرەی ووتەکانی دەوڵەتی سەرۆک وەزیران کێشەیەکه دەبێت بەپێی دەستوور چارەسەر بکرێت به تایبەتی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ،لەم میانەدا وێڕای ئەم ئەستەنگانه گەشبینی خۆی دەربڕی به کێشەکان لەگەڵ بەغدا ،هەروەها پرسی مووچە و بوودجە پرسەکانی گفتووگۆی هەردوو لایەن کوردستان و عێڕاق تەوەرێکی سەرەکی بوون که شاندی کوردستان زۆر به پەرۆشەوە بۆ نیەت پاکی سەردانی بەغدایان کرد ئەمەش بەشێوەی سەرەکی بۆ بەرژەوەندی خەڵکی هەرێمی کوردستانه.
ئەوەی لەم تەوەرانەدا پێوویستە ئاماژەی پێ بکرێت خەمخۆری حکومەتی کوردستانە بۆ هاوڵاتیان که سەرۆک وەزیران زۆر جدیانه بۆ پرسەکان چوو ، ئەمەش له وڵامی پرسیارەکانی ئەندامانی پەڕڵەمان دەرکەوت که خەمخۆرانه حکومەت له خەمی هاوڵاتیانەوەیە هەیه که ئەمەش به ڕوونی بەرچاو و بەدی دەکرێت ، ئەو وڵامانەی بارزانی زۆر دڵسۆزانه خۆی وێنا کرد به تایبەت که گووتی : (چاکسازی بۆ ئەوەم نیە ئێوە رازی بکەم بۆ ئەوەمە ویژدانی خۆم رازی بکەم ، خوای خۆم رازی بکەم) ئەمەش خۆی له خۆیدا متمانە بەخۆ بوونی سەرۆك وەزیرانه بەرانبەر بەو بەڵێنانەی که له کاتی سوێند دان وەك سەرۆک وەزیران دایه هاوڵاتیانەوە . ڕوونکردنەوەی ئاستی وەبەرهمهێنانی نەوت و قەرزەکانی سەر حکومەت خاڵێك بوو که بە ڕوونی بەرچاوی خست که هاوڵاتیان تا ڕادەیەك پێشتر بەم شێوەیە لێی تێنگەیشتبوون .
هەندێک دیفاکتۆ لەم دانیشتنەدا باسکران که جێگای ئەوەیه بەشێوەیەکی ئەرێنی هەڵوەستەی لەسەردا بکرێت ئەمانەش سازش نەکردن لەسەر مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان وەک مکوڕ بوون لەسەر ئەم پرسەدا که جگه له ڕووی دارایی مافە سیاسیەکان خاك و هاوڵاتیان بۆ هەرێمی کوردستان بەرجەستە دەبێت .. ئەوەی پەیوەست به خاڵە سنوورییەکان به جدییەکی زۆر پۆزەتیفانه جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە که پێوویستە چاودێریەکی پتەو لەسەر هەموو جۆرە ( قاچاخجی) یەک بکرێت وئەم دیاردەیە نمێنیت وبنبڕبکرێت لە خاڵە سنوورییەکاندا که سەرچاوەیەکی گرینگی ئابوورییە بۆ هەرێم ، هەروەها ئەم پرسە واتا خاڵه گومرگییەکان له چوارچێوەی پرسی گەندڵی دێت که هەوڵی بنبڕکردنی دەدرێت ئەمەش دەبێتە هۆی متمانه بوونی زیاتر هاوڵاتیان به حکومەت ، کۆڕۆنا که ئێستا بۆتە پەتایەکی سەرتاسەری جیهان و کوردستانیش لەم پەتایه بەدەر نیه ، سەرۆك وەزیران لەم پرسەشدا زۆر ڕاشکاوانه هەنگاوی بۆ بەرپابوونی ئەم پەتایه که سەرەتا هەرێمی کوردستان هەنگاوەکانی زۆر به باشی نا ، بەڵام به هۆی هەندێک هەڵسووکەوت و موزایەدانەوە ئێستا بەداخەوە ئەم پەتایه جیهانیه له کوردستان زۆر بووە و که گیان له دەستدانی هاوڵاتیانی لێکەوتەوە .
پێکەوە ژیان لەلایەن پێکهاتەکان که کوردستان هەمیشە شانازی پێوە دەکات لەمەشیان زۆر به گرینگیەوە هەڵوەستەی لەسەر کرا .. ووتە و وڵامەکانی دەولەتی سەرۆك وەزیران مەسروور بارزانی بۆ نوێنەرانی گەل وڵامێکی پڕ له ڕاستی و ڕاشکاوی بوو که ئەوەی سەلماندا که پرسی دیموکراتی له کوردستان پرسێکی رووحی یه که هاوڵاتیانی کوردستان لەسەری لێڕاهاتوون .