Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 18:27

یاد و مێژوویەکی سەروەی

تێکۆشەر و خەباتگێران و دڵسۆزانی میللەتەکەمان شانازی بەو رۆژە دەکەن
شێركۆ حه‌بیب
100%

لە ٢٥ی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٧ ئیرادەی کەلێک بوو کەوا زۆرینەی کوردستانیان روویان لە سەندوقی دەنگ دان کرد و بەڵێیان ھەڵبژارد بۆ سەربەخۆی، ھەڵبەتە ئەمەش مافێکی سروشتی و یاسایی ھەر نەتەوەیەکە بۆ دیاریکردنی مافی چارەنووس، و راستکردنەوەی ئەو ھەڵە مێژووییەی و ناداپەروەرییەی دەرھەق بە کوردستان کرا بە لکاندنی بە عێراق و دامەزراندنی دەولەتێکی عەرەبی دوای دابەشکردنی کوردستان بۆ بەرژەوەند و خواستی زل ھێزەکانی ئەو سەردەمە.
ھەڵبەتە گشتپرسی دوای سەدان ساڵ لە خەبات و تێکۆشان و قوربانی کوردستانیان  بوارێکیان بۆ رەخسا کە بە ئازادی بریار لە چارەنووسی خۆیان بدەن، و ئەو رۆژە بوو بە رۆژێکی پرشەنگدار و سەروەری لە مێژووی کوردستان، ئەو رۆژەش بە ھەوڵی دڵسۆز انی گەلەکەمان بوو، کە بەردەوام لە خەباتی نەپساو و تێکۆشان دان بۆ گەیشتن بە ئاوات و ئامانجەکان، و جێگای شانازییە ئەو ھەلمەتە بەرابەرایەتی پێشمەرگەو سەرۆک بارزانی بوو، ئەمرۆش کە یادی ئەو رۆژە پیرۆزە دەکەینەوە بە بایەخ و گرنگەوە ئاماژە بە رۆلی جەنابی سەرۆک بارزانی بکەین کەوا تەنیا گوێ رایەڵی میللەتەکەی بوو کە دەنگیان بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی بوو، ئەوەش ئەوەی بە جیھان گەیاند کە کورد و سەرۆک بارزانی خاوەی بریاری خۆیانن و خۆیان بریار لە چارەنووسی خۆیان دەدەن، و ئاکامەکەشی سەرکەتوو بوو، ئەگەر ھەمدیس کورد رووبەرووی خیانەتی نێوخۆ نەبوایەوە.
پەلاماردانی کەرکوک لەو کات وساتە و ئەوانەی رادەستیان کرد کە دەیان گوت نابێت پێشمەرگە لە کەرکوک بێت و کەرکوک گەرایەوە باوەشی عێراق، نەک ھەر ئەسەش بەڵکو لە ھەوڵی ھاوکاری نەیاران بوون بۆ داگیرکردنی ھەولێر و ھەڵوەشانەوەی ھەرێمێکی دەستووری، بەڵام قارەمانیەتی پێشمەرگە لە پردێ و سحێلا خەونەکانی زیندە بەچاڵ کردن و روورەشی دونیاو قیامەتی کردن، ئەگەر ھەندێک ھۆکاری داگیرکردنی کەرکوک بۆ گشتپرسی دەگەرێنەوە خۆیان باش دەزانن کەوا ئەو بۆ چوونە خۆ ھەڵخەلاتاندن بوو لە راستییەکان، جونگە پلان  ونەخشەی ئەوکردەوە پێش ئەو ساتە دانرابوو، و تەنانەت بۆ چەند چرکریەکیش بەرگریان نەکرد و نەشیان ھێلا ھاووڵاتیان بەرگری لە شارەکەیان بکەن بەڵگە و دۆکیمەنتەکان ماون.
ئەگەر  سەرانی ١٦ ئۆکتۆبەر نەبووایە چاو ساغی نەیارانی ناوخۆ و دەرەکی نەبوایە ئیستا ئاکامێکی دیکەی دەبوو، و کوردستان لە قۆناغێکی دیکە دا دەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا بۆ ناحەزانی کوردستان ئەوە روون بۆوە کە کورد خاوەن بریاری خۆیەتی و ئەو رۆژە دادێت کە سەربەخۆ دەبێت نەک ھۆکاری ئەوە بێت لە عێراق جیا بێتەوە بەڵکو مافی خۆیەتی سەربەخۆ بێت چونگە کوردستان بەشێک نەبووە لە عێراق تا جیا ببێتەوە بەڵکو بە زۆری لکێنراوە بە عێراق بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێک بۆ راگرتنی بەرژەوەندییەکانی زڵ ھێزەکانی ئەو سەردەم.
ئەمرۆ ساتێک یادی ئەو رۆژە مێژوویە دەکەینەوە دەبێ شانازی بکەین کەوا کورد لە مێژوو توانی بەرپەجدانەوەی نەیاران و ناحەزان بداتەوە بەشێوازێکی دیموکراسی و بنەماکانی یاساکانی نێودەلەتی کەھەردەم ئارەزوومەند بووە گرفتەکان بەشێوازی دیموکراسی چارەسەر بکات، ھەروەھا دەبێ بەرێزەوە بروانینە ھەوڵەکانی جەنابی سەرۆک بارزانی کە میللەتی بەرەو کەناری ئارامی و سەربەخۆی برد و مێژوویەکی دیکەی سەروەری تۆمار کرد لە پاڵ مێژوو و خەباتی بێ وچانی زیاتر لە نیو سەدە لە پێناو گەلەکەی.
ئەوەی جێگای سەرسوورمانە تا ئێستا ھەندێک نەیان توانیوە رۆژی گشتپرسی  بە مێژوویەکی سەروەری بۆ کورد ھەژمار بکەن کە تا ئستا ھزری خۆ بە بچووک و نۆکەری زاڵە بەسەریاندا، ئەگەر چی مەبەست ئەوە نییە کەوا لە عێراق جیا بینەوە بەڵکو مەبەست راستکردنەوەی ھەڵەیەکی مێژووی چەواشە و زولم بوو کە کرا دەرھەق بەکورد ساتێ لە سەرەتای سەدەی رابردوو کوردستان لکێنرا بە عێراق، کە رووداوەکان لە ماوەی یەک سەدا ئەوەیان سەلماند کەوا مەحاڵە پێگەوە ژیان لە گەڵ ھەندێ ھزر و بیری شۆفیەنی و بەتایبەتی دوای روخانی رژێم ئەو ھزرە ھەر بەردەوام بوو سەرەڕای ئەوەی کورد لە ھەوڵی بونتادنانی دەولەتێکی دیموکراسی و فرەیی و فیدراڵی بوو لەسەر بنەماکانی دەستوور ، بەڵام ئەو عەقلیەتە گۆرانکاری بەسەر دا نەھاتبوو ھەمان تێروانینی پێشوو پیادە دەکرا،.
تێکۆشەر و خەباتگێران و دڵسۆزانی میللەتەکەمان شانازی بەو رۆژە دەکەن و بێگومان ئەو ئاواتە ھەردێتە دی، کە لە ٢٠١٧ تەنتا ھەنگاوێک مابوو بەڵام بەداخەوە خیانەتی نێوخۆ ھەردەم ھۆکاری شکەستی بووە، مێژوو شایەدە.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.