Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 06:37

ریفراندۆم سەرکەوتنی ئیرادەی گەلی کوردستان

لەیادمانە لە سەرەتای مانگی شوباتی سالی ٢٠١٤ بوو کە مووچەو بودجەی کوردستان لە بەغدا بردرا
100%

سێ سال بەرلەئێستا سال بۆیەکەم جارلەمێژوودا گەلی کوردستان لە بێ وێنەترین كەرنەڤالی مێژووی ودیموكراتی دا گوزارشتی لەرای خۆی كردوبریارێكی راست ودروستی داوبۆجیھانی سەلماند كەگەلی كوردستانیش نەتەوەیەونایەوێت ژێردەستەی ھیچ وولاتێك بێت چونکەسەربەخۆیی ودەولەت بوون شتێکی تازەونامۆوتاوان وحەرام نیەوپێچەوانەی ھیچ یاساوریسایەكی ئاسمانی وزەمینی نیەبەلکۆھیواوئاواتی گەلی کوردستانە بەدرێژای مێژووش دیارترین ئامانج وستراتیژیەتی ھەمووشۆرش وراپەرینەكانی گەلی كوردستانەبەمەش دەردەكەوێت 

 پرسی ریفراندۆم وسەربەخۆیی مافێکی دەستووری و یاسایی و شەرعیە ، کە لەم  پێناویەداقوربانێکی زۆرمان داوە، تا بە ھۆیەوە ببین بە خاوەن دەولەت و کیان،  بۆیەش بریاری ئەنجامدانی ریفراندۆم یەكێكەلەبریارەھەرەگرنگ ومێژووییەكانی سەرۆک مسعودبارزانی بوولەگەل چەند لایەنێكی سیاسی دا كە بریاری ئەنجام دانی ریفراندۆمی دابەمەش سەروەرێكی تری مێژووی تۆماركرالەخەبات وتێكۆشانی گەلەكەمان وەك دۆكیومێنتێك بەزیندووی دەمێنێتەوەچونكەدوای  دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەھاباد، ریفراندۆم بووەمایەی نوێكردنەوەی ناسنامەی نەتەوەیمان کە بۆ ھەتا ھەتایە دەبێتە سەنەدێکی مێژوویی و نەتەوەیی وەک تاپۆی رەشی عوسمانی، كەخەونی سەدان سالەبووبۆسەربەخۆیی چونکە گەر ئەم دەرفەتەیەمان لە دەست دابا زۆر ئەستەم بوو جارێکی تر ریفراندۆمێکی لەم شێوەیەدا لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان ئەنجام دراباكە دلنیام بەم كارەیەش روحی ھەمیشە زیندووی شەھیدان ئاسودەبووكە لەسایەی خوێنی ئەوانداوەك یەكەم وێستگەی سەركەوتنی گەلی كوردستان بۆسەربەخۆیی ریفراندۆم ئەنجام درا ...

 گرنگە ھەموولایەكیش ئەوراستیەیان لە یاد بمێنێتەوەئەگەر دوای چەندین سەدەی تریش ببینە خاوەن دەولەت شانازیەكەی ھەربۆسەرۆك مسعودبارزانی دەگەرێتەوە كەدەنگی زولالی گەلەكەمانەبۆسەربەخۆیی ھیچ كات بەفیرۆناچیت ورۆژێك دێت ھەموولایەك بەرھەمەكەی ببینن ھەر چەندەدوای رووداوەكانی  ١٦ئۆکتۆبەررووبەروی قۆناغێكی سەخت بووینەوەكەخیانەت نەیھێشت لەم قۆناغەدابەھیواوئاواتی خۆمان بگەین بەلام ھەمووئەمانەش نەیانتوانی كاریگەری لەسەرئیرادەی كوردستانیان دروست بكات  چونکەلەرابردوودا پیلانی گەورەترودۆخی سەخترمان بینیوە  بەمەش  دەرکەوت کە گەلی کوردستان لەسەر ریفراندۆم سزا نادرێت و مووچەو بودجەی نابردرێت بەلکو لەسەر کوردبوونە ، لەیادمانە لە سەرەتای مانگی شوباتی سالی ٢٠١٤ بوو کە مووچەو بودجەی کوردستان لە بەغدا بردرا، کە ئەوکات ریفراندۆمیش نەکرابوو، ئەوەی لە دوای ریفراندۆمیش ھاتە ئاراوە بەھۆی پیلانی تاقمێک بوو کە تەنھا راچاوی بەرژەوەندی خۆیان و گیرفانیان کرد ، كەسوپاس بۆخوای گەورەلەسایەی حیكمەتی سەرۆك بارزانی وقارەمانیەتی شێرەكورانی رێبازی بارزانی ھیچ 

 کات ناكرێت گرەو لەسەرشکاندنی ئیرادەی كوردستانیان بكرێت كەتوانیان ھەمووگەلەكۆمەكان بەتال بكەنەوە کەداستانەکانی (پردێ وسحێلاومحمودیەوتلسقۆف )مێژووێکی تری بەرگری وخۆنەچەماندنی دروست کردوەوھەرەسی بەپیلانی لەناوبردنی قەوارەی سیاسی کوردستان ھێناگەرنا جگەلەخوای گەورەکەس نەی دەزانی دوای ئەورووداوانەچارەنوسمان چی لێ دەھات بەمەش لەم دۆخەیەدا توانیان لەشکست وبێ ئومێدی داھیواوئومێدونەخشەرێگای سەرکەوتن دروست بکەنەوەو بەسەرپیلانەکاندا سەربکەون.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.