Erbil 12°C شەممە 23 تشرینی دووەم 00:11

شۆڕشی ئەیلول شۆڕشێک بۆ ئازادی و سەروەری و پاراستنی کەرامەتی کورد

لە میانه‌ی ماوەی شۆڕش تواندرا لە ناوچە ئازادکراوەکان کۆمەڵێک داموو دەزگا دابمەزرێنن
شێركۆ حه‌بیب
100%

ساتێک میللەت پەنا دەباتە بەر شوۆڕشی چەکداری بێگومان مەبەست بەرگری لە خاک و زێد و دابینکردنی مافەکانیەتی، نەخاسمە ساتێک مافەکانی لێ زەوت کرابێ و دژایەیی نکرێت بەهەموو شیوازیک و بەکارهێنانی هەموو جۆرە هێز و چەکێک تەنانەت ئەوانەی قەدەغەکراون، ، هەڵگیرساندنی شۆڕش لە کات و ساتێکدایە کەوا هەستی نەتەوایەتی قەبووڵی زوڵم و زۆرداری ناکات.

میللەتی کورد هەر لە دێر زمانەوە تا ئەمرۆشی لەگەڵ دابی لە هەوڵی دابینکرد مافەکانییەتی لە رێگای دیالۆگ و چارەسەری ئاشتیانە و لیک تێگەیشتن، بۆ ئەم مەبەستەش چەندین شۆڕشی جیا جیا سەری هەڵداوە بەڵام لەبەر نەرەخسانی هەڵومەرج و ژینگەی دروست و نەبوونی یەک هەڵوێستی شۆڕشەکان شکەستیان هێناوە.

لە دوای دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی باوکی رۆحی میللەتی کورد جەنابی مەلا مستەفا بارزانی، کە مەبەستی ئەو حزبە دابینکردنی مافە رەواکان و ژیانێکی ئاسوودە سەربەرز بۆ گەلی کوردستان کە ئەورۆش لەخەبات بەشێوەیەکی دیکە بەرابەرایەتی جەنابی سەرۆک بارزانی بەردەوامە، کە ئەمرۆ ئەو دەسکەوتانە لە ئارا دانە دەتوانین بەسەر بەرزی ئەوە بڵێین کەوا پارتی دیموکراتی کوردستان هۆکاری سەرەکیە بۆ سەرجەم ئەو دەسکەوتانە لە میانەی خەباتی نەپساوی زیاتر لە ٧٠ ساڵ.

جەنابی بارزانی نەمر بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان هەوڵی دا کەوا لە رێگای گفتوگۆ و دانوستاندن چارەسەر بکرێت، بەڵام شوفێنی و عەرەبی رەگەز پەرستی ئەو کاتی دەسەڵاتی بەغدا، بە پێچەوانە جەگ و هەرەشە و بۆمبارانی کوردستانیان کرد، ئەمەش وای لە بارزانی نەمر کرد هەر چەندە لەگەڵ شەڕ و کوشتار نەبوو بەڵام بۆ بەرگری کردن لە خاک و میللەتی کورد ناچار بوو کە شۆڕش رابگەیەنی لە ١١ ئەیلولی ساڵی ١٩٦١ هەر بۆیەش نانرا شۆڕشی ئەیلول، ئەگەر ئەو شۆڕشە لە کوردستان هەڵگیرسا بەڵام بوو بە شورشێکی سەرتاپای عێراق کە جین و توێژەکانی عیراقی بەجیاوازی نەیەوە و ئاین و بۆ جوون پەیوەندیان پیوە کرد، کە ئەمەش دەگەریتەوە بۆ کاریزمای خودی بارزانی نەمر و روونی ئامانجەکانی بۆ دابینکردنی دیموکراسی و دادپەروەری.

شۆڕشی ئەیلول یەکێک بوو لەشۆڕشە گرنگ و بەناوبانکەکانی جیهان چ لە رووی داواکارییەکان یا پلان و بۆ چوونە سەربازییەکان کە لە ماوەی هەڵگیرساندنی چەندین داستانی بێ وینەی تۆمار کرد، و حکومەتی یەک لە داوی یەکەکانی عێراقی ناچار کرد کە چەندین چار شاندی باڵا و پلە دار بنیرنە خزمەت جەنابی بارزانی نەمر، بەڵام بێ بەڵێن بوو هیچ کاتێک بەڵێنەکانیان جێ بەجێ نەکرد، شۆڕشی ئەیلول توانی حکومەتی بەعس لە ساڵی ١٩٧٠ ناجار بکات دان بە مافەکانی رەوای میللەتی کورد دابنێ لە چوارچیوەی رێککەوتنامەی ١١ی ئاداری سالی ١٩٧٠ سەرەڕای بەهێز و پڕ جەگ و تەقەمەنی حکومەت و پاڵپشتی شارەزایانی سەربازی جیهانی و بوونی کۆمەڵێک کورد کە لە بەرەی دژایەتی کوردتان دابوون شان بەشانی حکومەتی عێراق هێرشیان دەکرد، بەڵام راستگۆی و دادپەروەری شۆڕش و لێهاتووتی بارزانی نەمر و هەستی نەتەوایەتی میللەتی کورد و باوەری پێشمەرگە قارەمانەکان وای کرد کە شۆڕش سەرکەوێت، بەڵام حەیف و مخابن خیانەت و بەرژەوەندی هەندێ وڵات وایان کرد کەوا شۆڕش دوجاری نسکۆیەکی کاتی بیت تا ٢٦ی گوڵانی ١٩٧٦ کە دووبارە شۆڕش هەڵگیرساوە بەناوی شۆڕشی گوڵانی پێشەکەتوو خواز.

لە میانه‌ی ماوەی شۆڕش تواندرا لە ناوچە ئازادکراوەکان کۆمەڵێک داموو دەزگا دابمەزرێنن بۆ هەڵسورانی ئیش و کاری رۆژانە وەک دادگاکان و دامەزراندنی دادگای باڵای شۆرس و بەرێوبەرایەتی پەروەردە و ئەەقاف .....هتد.

شۆڕشی ئەیلول نەک هەر شۆڕشیکی چەکداری بوو بەڵکو شورشێکی رۆشنبیری و هزری و قوتابخانەیەکی نەتەوەی بوو، کە تا ئەورۆش کاریگەری ئەو شۆڕشە بوونی هەیە، شورشێک بوو کوردی بەجیهان ناساند لە رێگای نامەکانی جەنابی بارزانی نەمر بۆ سکرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان سەرۆکی فەرنسا و سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، و دیداری لەگەڵ سەدان رۆژنامە نووسی بیانی و عەرەبی.

ئەمرۆ لەسەرو بەندی یادی ٥٩ ساڵەی ئەو شۆڕشە و لە بارودۆخی کوردستان و رووبەرووبوونەوەی قەیرانەکان و گرفتەکان لە گەڵ حکومەتی ناوەند و پەیوەندییەکانی ناوچەی و جیهانی، پێویستە بە هەست و هزری ئەو شۆڕشە کە هەوێنی سەرکەوتنی کوردە مامەڵە لەگەڵ ئەو ئەگەرانە بکەین و بە گیانێکی تەبایی و پیکەوە ژیان هەڵسوکەوت بکەین و پاراستنی دەسکەوتەکان و دابینکردنی زیاتری مافەکان کۆمان بکاتەوە، جونگە ئەرکی پاراستنی کوردستان ئەرکێکی نیشتمانییە.

سڵاو و رێز بۆ سەرجەم شەهیدانی شۆڕشی ئەیلوول و سەروەریان بارزانی نەمر و کاکە ئیدریسی هەردەم لە یاد.  

 

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.