Erbil 12°C شەممە 23 تشرینی دووەم 00:12

له‌ پێناو کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆدا ..

74ساڵ خه‌بات وبه‌رخودان .. 59 ساڵ شۆرش و تێكۆشان    
100%

كه‌ ده‌گوترێت 16 ی ئابی 1946 رۆژێكی مێژووی پرشنگداره‌ له‌ بنه‌ما و ڕه‌وت وپێشهاته‌كانی نێوبزاڤی نیشتیمانی كوردستاندا،خودی وشه ‌وده‌سته‌واژه‌كان (رۆژی مێژووی پرشنگدار، بنه‌ما وڕه‌وت وپێشهاته‌كانی نێوبزاڤی رزگاریخوازی نیشتیمانی كوردستان ) له‌وساوه‌ له‌ 74 ساڵ به‌رله‌ئێستاوه‌ بۆ ئێستا وئاینده‌ له‌ماناو واتایێك زیاتریان گه‌یاندوه‌ .

ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ له‌نێو ره‌هه‌نده‌كانی هزری نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانی وئازادی تاكی كوردا رووچوونه‌ته‌  نێوقوڵایی مێژووی تێكۆشان وخه‌بات بۆرزگاربوونی  كورد و كۆمه‌ڵگای كوردستانی له‌لایه‌ك و له‌لاكه‌ی تریش دا بۆسه‌ربه‌خۆبوونی تاك وكۆ

له‌هزری پاشكۆ بوونی ( ئه‌م و ئه‌و وئه‌ویتر) ی هه‌رسێ  نه‌ته‌وه‌ ی داگیركاری باڵاده‌ست و زڵ و زه‌به‌لاحی  دراوسێیانی كورد، له نێو‌سێگۆشه‌ی هه‌ره‌ ترسناك ومه‌رگی نه‌ته‌وه‌یی  به‌ره‌نگ و بۆی ئاینی وئاینگه‌رایی و پێفرۆشتنه‌وه‌ی دین و ئیمان و ئیماندارییه‌تیان به تاك وكۆی كوردی غه‌فڵه‌تگیری نێو( ته‌عریب ،ته‌فریس و ته‌تریك) دا .

سات و شوێنی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان وهه‌ڵگری ئه‌م ناونیشانه‌   (پارتی  دیموكراتی كوردستان) به‌ (- عێراق) ه‌كه‌یه‌وه‌ش، دیسان كۆمه‌ڵێك ئاماژه‌و مانای ره‌هه‌ندی هزرین ، بۆمێژووی دامه‌زراندنی  رێكخراو و پارت و ده‌سته‌ و كۆمه‌ڵه‌ی رێكخراوه‌یی شۆرشگێری خودان فكرو هزری تایبه‌ت ، چ بۆ ناوچه‌كه‌ وهه‌رێمه‌كه‌ چ  بۆ كوردستانیش ناوه‌كان ، ئه‌وئاماژه‌و هێمایانه‌، دال و مه‌دلوولن و له‌مانایێ زیاترده‌گه‌یێن بۆیه‌ ره‌هه‌ندی خه‌باتی نیشتیمانی و به‌م جۆره‌یه‌ خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ین  :  

شوێن : مه‌هاباد ، سه‌رده‌می كۆماری كوردستان وپێشه‌وا قازی وحكومه‌ته‌كه‌ی .

كات : 1946  له ‌سه‌روبه‌ندی ته‌واوبوونی جه‌نگی دووه‌می جیهان وسه‌رهه‌ڵدانی به‌رژه‌وه‌ندی تازه‌ی وڵاتانی سه‌ركه‌وتووی جه‌نگ ، به‌ تێپه‌ڕ بوونی خێرای كاتی سه‌ربه‌خۆیی كوردوپلانگێڕی له كۆماری كوردستاندا له‌دوایی یارییه‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خوازییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت وسازشكردنی به‌كوردومه‌هابادوكۆماره‌

ساواكه‌ی كوردستان و ئاینده‌ی ناوچه‌كه‌دا .

رووداو: ته‌نگه‌تاوكردنی مسته‌فا بارزانی وپێشمه‌رگه‌‌كانی وخسته‌ به‌رده‌م دیفاكتۆی

یا خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی ( تاران - به‌غدا) كه‌ خۆكوشتنی سیاسییه‌ یا به‌رخودان وخۆ

نه‌ چه‌ماندنه‌وه‌و په‌ڕینه‌وه‌ له‌ (ئاراس ) به‌ره‌و سه‌رفرازی ...

مسته‌فا بارزانی ،رابه‌رو دامه‌زێنه‌ر،هه‌رئه‌وسا ، ئه‌وسه‌رۆكه‌ خاوه‌ن دال ومه‌دلول وناونیشانه‌ سه‌رنج راكێشه‌ سه‌ركه‌شه‌ یاخییه ، بێ باك له‌ ڕه‌وتی باووهێزی بێ سنووری دوژمنان ویست وئیراده‌ وتوانای خۆی ونه‌ته‌وه‌كه‌ی هه‌ڵبژارد.

 مسته‌فا بارزانی ، ئه‌و پیاوه‌ی  وڵاتانی جیهانی رۆژهه‌ڵات ورۆژئاوای به‌پرسی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی سه‌رقاڵ و سه‌رسام كرد . جواهیری شاعیری گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب گوته‌نی:

ئه‌و( جبل الاشم ) ه‌ ، ئه‌وئه‌وپیاوه‌ مه‌زنه‌یه‌ (تتحطم الدنیا ولایتحطم ) .نه‌چه‌مایه‌وه‌

 و خۆی به‌ده‌سته‌وه‌نه‌دا ، رێگای سه‌رفرازی و په‌ڕینه‌وه‌ی بۆ ئاینده‌ی پڕشنگداری گرته‌به‌ر.

( ئاراس ) واهاتین  ، هێمن و له‌سه‌ره‌ خۆبه‌ ،  ( ئاراس ) ده‌چین و دێینه‌وه‌ ، ( ئاراس )  دێمه‌وه‌  بۆ نیشتیمان . بۆ خه‌بات و تێكۆشان .

له‌وساوه‌ ، له‌ په‌ڕینه‌وه‌ له‌ روباری (ئاراس ) ه‌وه‌ ، هه‌موو كورد، بۆسه‌ربه‌خۆیی  چاوی له‌ بارزانی بوو . هه‌ژاری شاعیریش هه‌روای گوت :

هه‌موو كورد چاوی له‌تۆیه‌

ئه‌ تۆی هه‌بێ سه‌ربه‌خۆیه‌

له‌  باس و بابه‌تی  پارتی دیموكراتی كوردستانعێراق وهه‌ڵگیرسانی شۆرشی 11 ئه‌یلولی 1961یشدا ، هه‌ندێ له‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ مسته‌فا بارزانی ، له‌ده‌سته‌ی دامه‌زراندنی پارتی بوون هه‌ڵگری هه‌رناوێك ونازناوێك بووبن  تا جیابوونه‌وه‌ و ئینشیقاقی (1966-1964 ) ده‌ركه‌وت له‌سه‌ره‌تاوه‌ ، له‌گه‌ڵ میتۆدورێبازوخه‌باتی مسته‌فا بارزانی وشۆرشی ئه‌یلول دا هاوكوف وهاوڕا نه‌بوون   .

كه‌ ئه‌م چه‌ند رسته‌یه‌ی سه‌ره‌ومان به‌م ‌جۆره‌یه‌ گوزارشت لێكردوه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا له‌ نێوان ساڵانی  (1946-1961) له‌ مه‌هاباده‌وه‌ تا مۆسكۆ هه‌مووباردۆخێكی ناوخۆی  پارتێكی تازه‌ له‌دایك بووی دوورله‌سه‌رۆك دامه‌زرێنه‌ری له‌به‌ر چاوگیراوگیراوه‌  ،هه‌روا له‌و ماوه‌یه‌ و تا هاتنه‌وه‌ی سه‌رفرازی بارزانی و یاوه‌ره‌كانی له‌سۆڤیه‌تی جاران ، باری پارتی و پارتایه‌تی خه‌بات و تێكۆشانی به‌هه‌ند وه‌رگیراوه‌ وتا سه‌رهه‌ڵدانی شۆرشی ئه‌یلول وسه‌ره‌تای چه‌كه‌ره ‌كردنی جیابوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی له‌ 1964 به‌ره‌وسه‌ره‌وه‌ و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئه‌و په‌تایه‌ تاساڵی 1970.

شۆرشی ئه‌یلول به‌نازناوه‌ مه‌زنێتییه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ 11-9-1961 هه‌ڵگیرسا ، له‌ زاخۆوه‌  نه‌ك هه‌ر تا خانه‌قین ،به‌لكوتا به‌دره‌و جه‌سانیشی له‌گه‌ڵدا بووله‌ رۆژهه‌ڵات ،هه‌رله‌ مه‌هاباد و شنۆوه‌ ، تا كه‌رمه‌شانی له‌گه‌ڵدا بوو، له‌ رۆژاڤاوه‌ و باكووریش  هه‌موو شارو شارۆچكه‌كانی له‌گه‌ڵدا بوو .  

ئه‌وه‌یان راستییه‌كه‌، دیفاكتۆی ئه‌وسای  بارزانی یه‌  به‌ر له‌ تورك و عه‌ره‌ب و فارس ، به‌ریتانییه‌كان ده‌ركیان به‌و راستییه‌ كردبوو و، لێی ده‌ترسان . زه‌نده‌قیان لێ چوو بوو . ترسێكی ئه‌ستوور دایانی گرتووبوو .

ئاخر به‌ریتانییه‌كان وسوپاكه‌ی له‌گه‌ڵ سوپا وله‌شكری  ده‌وڵه‌تی تازه‌ دامه‌زراوی  عێراقی به‌گوێره‌ی هه‌موو پره‌نسیپه‌ نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان یه‌كه‌مین جینۆسایكردیان له‌ ناوچه‌ی بارزان له‌ساڵانی 1932 به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ ئه‌نجام دا وه‌ . ئه‌وه‌ تۆماری مێژووه‌ .

ترس له‌ شۆرش ، ترس له‌ پارتی ، ترس له‌ مسته‌فا بارزانی ، ترس له‌ هزری ناسۆنالیستی كوردی له‌ نێو جوگرافیایه‌كی ته‌ژی له‌ شۆڤینیه‌ت و دیكتاتۆریه‌تی هه‌ڵتۆقیوی نێو كه‌لتوری سه‌فه‌ی و عوسمانلی و عوربه‌ی ئیسلامی ، به‌ پاڵپشت و باگراوندی  به‌ریتانییه‌كان وبێده‌نگی سۆڤیه‌تی ماركسی لینینی و ده‌ستی به‌هێزی سوپای فارس و تورك و عه‌ره‌ب دژی شۆڕش و پێشمه‌رگه‌ ،دژی پارتی و بارزانی له‌جوله‌و بزاوتی ئاشكراو راسته‌خۆ  نادیارو ناسته‌وخۆو دیاردابوون .

ئێستا ساڵ ، ساڵی 2020 ه‌ ، بارودۆخه‌ سیاسییه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌ دوێنێی دوای 59 ساڵ له‌ته‌مه‌نی هه‌ڵگیرساندنی شۆرشی ئه‌یلوولدا  بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان وسه‌رۆك  مه‌سعود بارزانی ،به‌ ئه‌ركتروناسكتروهه‌ستیارتره‌ .

 ئه‌وسا، به‌رله‌ 74 ساڵ پێش ئێستا ، مسته‌ فا بارزانی سه‌رۆك ورابه‌رخۆی وهه‌ڤاڵ وپێشمه‌رگه‌كانی دوای په‌ڕینه‌وه‌ی سه‌رفرازی له‌ (ئاراس ) ه‌وه‌ ، له‌وێ گه‌ر هه‌ر (جه‌عفه‌ر باقیرۆف) ێكی لێ په‌یدابووبێ و ، وه‌ك ئاسته‌نگ وله‌مپه‌رێكی تووند  كه‌له(ستالین ستالینتر) بووبێ و قه‌یران وگرفت له‌دوای گرفتی بۆ بارزانی باوك خوڵقاندبێ ..؟

ئێستا دوای 74 ساڵ خه‌بات و به‌رخودان ، دوای 59 ساڵ شۆڕش وتێكۆشان له‌ پێناو كوردستانێكی به‌هێزو سه‌ربه‌خۆدا ، نه‌ك هه‌ر باقیرۆفێك ، چه‌ندین باغیرۆف و بارگینۆفیش ئاسته‌نگ و له‌مپه‌ری به‌رده‌م ئه‌سپه‌ كه‌حێله‌كه‌ی بارزانین .

به‌ڵام وا له‌ ئاسۆی روونه‌وه‌ وه‌ك رۆژی رووناك دیاره‌،  ئه‌سپه‌كه ناگلێ و ناسڵه‌مێته‌وه‌ ، ڕكێفیشی چیایه‌ ، سه‌وڵی پۆڵایه‌ بۆ كوردستان ونیشتیمانێكی یه‌كگرتووی فره‌ڕه‌نگی  ته‌با وئارام وئازادی سه‌ربه‌خۆ سره‌وتنی نییه‌ .

سه‌رنج :

- میر جه‌عفه‌رعه‌باسۆفیچ باغیرۆف یا باقیرۆف ، ئه‌وساته‌ی بارزانی ده‌گاته‌ سۆڤیه‌ت ، چه‌ندین پله‌و پۆستی باڵای هه‌بوو ، دیارترینیان سه‌رۆكی كه‌چی پی وسكرتێری یه‌كه‌می لیژنه‌ی مه‌ركه‌زی  حزبی شیوعی بوو له‌ باكۆ.

له‌باره‌ی ناوه‌كه‌ی ،هه‌ردوو پیتی( غ و ق) ،له‌زمانی رووسیدا هه‌ندێجار به‌(گ) یش گۆده‌كرێ،بۆیه‌ (باقیرۆف یا باغیرۆف)، به‌(بارگینۆف) یش ناوی هاتووه‌.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.