رۆژی چوارشه‌ممه 2-9-2020 ، رۆژی سه‌ردانی ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا بۆ عێراق به رۆژی هه‌ولێرو پاریس داده‌نرێت له به‌غدا .
له‌به‌غدا ئه‌و رۆژه سه‌رۆك ماكرۆن ، به به‌رچاوی تاران وئه‌نقه‌ره‌ودیمه‌شق ،به به‌رچاوی ته‌واوی وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهانه‌وه به ئاماده‌یی و شه‌كاوه‌یی ئاڵای كوردستانه‌وه ، دووجار له‌گه‌ڵ دۆستی دێرینی خۆی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبوویه‌وه .
ئه‌وه‌یان كه له دیمه‌نه هه‌ر به‌رچاوه‌كانی رۆژه‌ڤی میدیاكانی ناوخۆوجیهانی بوون، له باگڕاوندی كۆبوونه‌وه‌كاندا ، هه‌رچییه‌ك باسكرابێ به‌تایبه‌تیش له كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌مدا كه‌واده‌ی كاژێرێكی خه‌یاندووه ودیداری تایبه‌تی بووه .
له‌كاتێكدا كاتی مانه‌وه‌ی سه‌رۆك ماكرۆن دوای به‌یروت له عێراق دیاریكراوبوو، ته‌رخانكردنی پشكی شێری كاته‌كه‌ی بۆ نێجیرڤان بارزانی به ئاڵای كوردستانه‌وه له‌مانایێك زیاتر ده‌گه‌ینێ ، زۆربه‌ی ماناكانیش له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه‌وا فه‌ره‌نسا له پشتگیری و پشتیوانی هه‌رێمی كوردستان و پێگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی هه‌ولێردا به‌رده‌وامه و خودی ئه‌م گوته‌یه‌ی خۆشی كه‌ده‌ڵێ :
فه‌ره‌نسا وكوردستانی عێراق له‌رێگای په‌یوه‌ندی مێژووییه‌وه به‌یه‌كه‌وه گرێدراون و جه‌نگی هاوبه‌شی شه‌ری دژی داعش ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌ی پته‌وتر كرد .
فه‌ره‌نسا وه‌ك چۆن له‌ساته ته‌نگه تاو و قه‌یرانه‌كاندا پشتیوان بووه،ئێستایش رۆژی چوارشه‌ممه‌ی 2-9-2020 سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له به‌غداوه، نه‌ك هه‌ربه‌به‌غداییه‌كان ده‌ڵێت، به‌ڵكو به‌تاران وئه‌نقه‌ره‌ش ده‌ڵێ : پاریس ، هه‌میشه پشتیوانی هه‌ولێره .
ئاخر دۆستایه‌تی و ئاشنایه‌تی وڵاتی فه‌ره‌نسای مه‌ڵبه‌ندی شۆرش و ئازادی ورۆشنبیری وهزرو یاسا و جوانی وئه‌فراندنی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری ، له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردستان و شۆرشه نیشتیمانییه ئازادیخوازییه‌كه‌ی دا ، بۆسه‌ره‌تاكانی شۆرشی ئه‌یلول وهزری ئازادی و پێكه‌وه‌ژیانی دیموكراتیانه و رزگاریخوازیانه‌ی مسته‌فا بارزانی رابه‌رو باوكی كورد وپزیشك و رۆژنامه نووسه فه‌ره‌نساییه دۆسته‌كانی شۆرش و بارزانی ده‌گه‌رێته‌وه . ئه‌وسا ئه‌وان له‌نزیكه‌وه په‌یامی راسته‌قینه‌ی شۆرش و به‌رخودانی كوردستانیان ده‌گه‌یانده ناوه‌نده سیاسیی وكاریگه‌ره‌كانی فه‌ره‌نسا . هه‌مدیس ئاشنایه‌تی فه‌ره‌نسییه‌كان بۆ ئه‌وكه‌ناڵ وناوه‌ندانه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه كه رۆشنبیران وقوتابیان وكه‌سایه‌تییه نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كانی كوردستان له پاریس له كۆتایی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردوو به‌ره‌وه‌سه‌ره وه له‌وێ بنیاتیان نابوو .
ئه‌م دۆستایه‌تی و به‌ده‌نگه‌وه هاتنه‌ی پاریس بۆپرسی كورد دوای شۆرشی ئه‌یلولیش هه‌ربه‌رده‌وام بوو.
له سه‌رده‌م و قۆناغه‌كانی كیماباران وئه‌نفالدا، له دوای ڕاپه‌ڕین وپرۆسه‌ی یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و دامه‌زراندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 1992 و سه‌رده‌می سه‌رۆك دانیاڵ میته‌ران و خاتوونه‌كه‌ی خاتوو دانیاڵ كه به‌دایكی كورد ناوزه‌دكرا ، تاشه‌ری رێكخراوه‌یی تیرۆرستانی داعش وپشتیوانی فه‌ره‌نسییه‌كان له هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و سه‌ردانی مێژوویی و بوێرانه‌ی فرانسوا هۆلاند سه‌رۆك كۆماری پێشووبۆ به‌ره‌كانی جه‌نگ شان به‌شانی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و پێشمه‌رگه قاره‌مانه ته‌لیسم شكێنه‌كانی داعش و پاشان سه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانی وه‌زیرانی به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا بۆ كوردستان وهه‌ولێر شایه‌تی ئه‌و راستییه‌ن .
ئه‌ی له‌دوای 16 ی ئۆكتۆبه‌روجه‌نگی قاره‌مانانه‌ی پردێ و سحێلا.. ؟
هه‌ر سه‌رۆك ئیمانوێل ماكرۆن نه‌بوو بوێر‌و ئازایانه به به‌رچاوی دونیای ویژان تۆپیوو له‌به‌رامبه‌ر هه‌ولێرو پرس وپرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیدا به به‌رچاوی ئه‌وسای به‌غدای عه‌بادی تێكشكاو له پردێ و سحێلادا ، به‌ربه‌رچاوی تاران و ئه‌نقه‌ره‌ی دراوسێیانی موسلمان به پێشوازی كردنی شاهانه‌ی له نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ئه‌وسای حكومه‌تی هه‌رێم و ئه‌ندازریاری دیبلۆماسی كوردستان ، فه‌ره‌نسا گه‌مارۆی سیاسی و دبلۆماسی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا تێك‌شكاند ..؟ به‌ڵێ ، ئه‌و رۆژه سه‌رۆك ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا له كۆشكی ئێلیزێ له‌ته‌ك نێجیرڤان بارزانی، به ئاڵای كوردستان وفه‌ره‌نساو یه‌كێتی ئه‌وروپاوه به‌جیهانی راگه‌یاند :
هه‌رێمی كوردستان و هه‌ولێر، ته‌نیا نین وهه‌رچیاكان دۆستی كورد نین .
ئه‌ورۆژه 2-9-2020 گه‌رسه‌رۆك ماكرۆن له به‌غدا په‌یامی زه‌به‌لاحی ئابوری وبازرگانی فه‌ره‌نسای له‌بواری وزه و گواستنه‌وه به‌به‌غداییه‌كان راگه‌یاندبێ
ئه‌وا هه‌ر ئه‌و رۆژه ، چوارشه‌ممه 2-9-2020 هه‌رێمی كوردستان وهه‌ولێر، شاندی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك و هه‌ردوو جێگره به‌رێزه‌كه‌ی شێخ جه‌عفه‌رمسته‌فا و مسته‌فای سه‌ید قادر ، پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان ، به‌نوێنه‌راتی گه‌لی كوردستان ، له‌به‌غدای سه‌رده‌می د.به‌رهه‌م ومسته‌فا كازمیدا، مه‌زن ویه‌كگرتوو، خاوه‌ن پێگه‌و شان وشه‌وكه‌تی كوردستانییانه بوون .
ئه‌وه ئه‌و دیمه‌نه مه‌زنه جوانه یه‌كگرتووه كوردستانییه بوو، نێجیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له به‌غداوه پێشانی هه‌موو جیهانی دا به تاران و ئه‌نقه‌ره‌وه‌ش .
بۆ ئه‌و پرس و بابه‌ته دیار‌و نادیارانه‌ی له كۆبوونه‌وه یه‌ك كاژێره‌كه‌ی نێوان ماكرۆن و نێچیرڤان بارزانیش باسكراون ، بابه‌ته‌كان هه‌ر ده‌رژێنه خانه‌ی په‌یوه‌ندی دیبلۆماسییانه‌ی پاریس هه‌ولێرو ئاسۆكه‌یشی په‌یوه‌ندی و پشتیوانی پته‌وترو توندوتۆڵترو به‌ره‌وه چوونی زیاتری لێ ده‌خوێندرێته‌وه .