بێلارووس یا رووسیای سپی (بێلا ، بێڵی .. به‌زمانی رووسی به كوردییه‌كه‌ی واتهرهنگی سپی ) یه‌كێكه له‌وڵاته هه‌ره له‌پێشه‌كانی وڵاتانی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران و له‌رووی بایه‌خی ئابووری و سیاسییه‌وه ، بۆئهوسای مۆسكۆتا ساڵی 1991 له‌دوای ئوكرایناو ئۆزبه‌كستان وكازاغستان ده‌هات وبهچوارهمین گه‌وره وڵاتی سۆڤیه‌تی جاران داندراوه .
بۆ ئێستای مۆسكۆی پوتین ، بێلارووسیا پێگه‌ی ستراتیژی وسیاسیی وجیۆسیاسی له‌جاران به‌هێزترو ناسكتره،چونكه له‌دوای لێك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سۆڤیه‌ت ،بێلاروس ده‌بێته دراوسێی رۆژئاوای مۆسكۆ و وڵاتی جیاكردنه‌وه‌ی نێوان ئه‌وروپای ناتۆ و بازاری هاوبه‌ش ورووسیای كرملین .
به‌واتایه‌كی دی بێلاروسههرههمان پێگه‌ی ستراتیژی ئوكراینای بۆكرملین هه‌یه. ئۆكراینا له باشووره‌وه له ده‌ریای ره‌ش و دوورگه‌ی زێرینی كریماوه تا ناوه‌راستی رۆژئاوا،بێلاروس له ناوه‌ره‌ستی رۆژئاواوه تا وڵاتی لاتفیای شووره‌وی جاران ڵه
باكور، ته‌واوی سنووری رۆژئاوای رووسیای ئێستا له ئه‌وروپای ناتۆ دا ده‌برێت بۆ كرملین ، ئه‌ووڵاتانه وبهتایبهتیش بێلاروس وه‌ك په‌رژین ودیواری ناوبڕوخاڵی دوورخسته‌وه وان ، له نێوان هاوپه‌یمانی ناتۆوئهوروپا،وكرملین ورووسیای ئێستا‌و هاوپه‌یمانیه‌تی جارانی وارشۆی به‌سه‌رچوودا .
ئه‌وه‌ی ئێستا له بێلاروسیا ده‌گوزه‌رێ ، له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ئه‌لێكسه‌نده‌ر لۆكاشینكۆیه به سه‌رۆكی وڵات .
لۆكاشینكۆ ، ئه‌وپیاوه‌ی له‌دوای لێك ههڵوهشانهوهیهوهی یه‌كێتی شوورهوهیی ، سۆڤیه‌تی جاران له‌ساڵی 1991 وه تا ئه‌و وڵاته كه‌وته سهرراستهرێی حوكمڕانی ئه‌لێكسه‌نده‌ر لۆكۆشینكۆی گۆرین هه‌ر له ساڵی 1994 وه سه‌رۆكایه‌تی وڵاتی گرتۆته ده‌ست تا هه‌ڵبژاردنی مانگی ئابی ئه‌م ساڵ 2020 ، شازده ساڵه سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌یه‌و له حوكمڕانی تاكڕه‌وی وڵات‌دا سه‌رو ریشی سپی كرد‌و وا پێده‌چێ چیتر خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته و پێوه‌ره‌كانی ئه‌وروپی بۆ حوكمرانی ئه‌و ته‌رزه وڵاتانه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران قبوڵی ئه‌و جۆره حوكمرانییهیان نه‌بێ .
هه‌ربۆیه ئه‌وروپا ئه‌لێكسه‌نده‌ر لۆكۆشینكۆ به ( پیره دیكتاتۆره‌كه ) ناوزه‌د ده‌كه‌ن و لایه‌نگری خۆپێشانده‌رانی ته‌واوی شاره‌كانی بێلاروسیان .
له‌به‌رامبه‌ردا كرملینی پوتین ده‌ركیان بهوراستییه كردووه كه جه‌ماوه‌رو خه‌ڵكی بێلارووسیا لۆكۆشینكۆیان ناوێ و له هه‌ڵبژاردندا ده‌نگی پێویستی سهركهوتیان پێ نه‌داوه ،ركابه‌ره‌كانی سه‌ركه‌وتووی پرۆسه‌كه بوون ، به‌ڵام سیاسه‌تی فرتوفێل كردن له‌سندوقی ده‌نگدان وده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆرانه‌ی ئاگرو ئاسن ئه‌وانی ركابهرو ئۆپۆزیسیۆنی به‌ناچاری و به‌سوپاوه به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات وه‌ده‌ر نا .
ئه‌ی ده‌بێ پوتین ، ئاشقی چی منیسك و لۆكاشینكۆ بێت ..؟
سیسته‌می سیاسی وحوكمڕانی بێلاروسیا و لۆكاشینكۆ ئه‌وه حاڵی بێ وهه‌ڵبژاردنی بهههمووسیستهم وپێوهرێكی هه‌ڵبژاردنی دیموكراتیانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی قبوڵكراو نه‌بێ
ئه‌ی ده‌بێ مه‌ترسی پوتین و كرملین له‌چی دابێ ، تا ئه‌و ئاسته‌ی خودی پوتین له ئاماده‌باشی دابێ بۆ ناردنی هێزی كۆماندۆی تایبه‌تی به‌مه‌به‌ستی رزگاری كردنی لۆكاشینكۆو له‌ده‌ست نه‌دانی بێلاروسیا .
واپێده‌چێ خودی پوتین نه‌یه‌وێ ئه‌و هه‌ڵه‌یه دووباره‌بكاته‌وه ، له‌وه‌ی كه‌له ئوكراینا لێی قه‌وماو نه‌ویست ، یا نه‌یتوانی به‌هانای فیكتۆر یانیكۆفیجی سه‌رۆكی ئوكراینای دۆست ولایهنگیرو دراوسێ مه‌زنه پله نایابهكهیهوهبچێ .
ئاخرلهماوهی ده‌رۆژی مانگی به‌هاری ساڵی 2014 دایانیكۆفیج لهوساكه ده‌شت و دۆڵ ونشێوهی نێوان كییف وخاركهف ولۆگانسك ودانێسك و ماریپۆڵ وكریمدا سه‌ر
لێ‌شێوا وسه‌رگه‌ردان بوو لهخۆدهربازكردنی له‌ده‌ست مانگرتوانی گۆڕه‌پانی مه‌یدان و خرێشیاتی كییف جێی پێ جێ نه‌بوو ، ئاسان بوو گه‌ر كرملین بریاری به‌رگری له‌مانه‌وه‌ی یانیكۆفیجی هاورێی بكات .
بۆ نه‌یكرد ..؟ ئه‌ی دواتر بۆ رۆژهه‌ڵاتی دۆڵی ده‌مباس و كریم جوله‌ی كرد..؟ ئه‌وانه هه‌موو پرسیارن له‌نێو دۆسییه‌كانی به‌رده‌ستی پوتینن و له‌نێو دۆڵابه‌كانی كرملین دان .
له ئێستادا وا دوو حه‌فته‌یه ده‌نگی نارازی شه‌قام و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به‌تووندی و شێلگێرانه وڵاتی ته‌نیووه .. ده‌بێ ئایندهی بێلاروسیاو ئه‌لێكسه‌نده‌ر لۆكاشینكۆ ، به‌چی بگات ..؟
له‌كاتێكدا خودی پوتین ،كه‌یفێكی زۆریشی بهسهروسكوتی لۆكاشینكۆ دیكتاتۆره سمێڵ ره‌شه قهترانییهكهی منیسك نایێ وله‌به‌رامبه‌ردا، ئه‌ویش زۆر كه‌یفی به سهروسوكوتی پوتین نایێ .
ئه‌وی دیكتاتۆر ، ئه‌وی قه‌یسه‌ر ئێستاكێ له‌به‌رده‌م ئه‌و یارییه‌دان :
ناتۆوئهوروپا یاری دووه‌میانه له دوای ئوكراینا ، وا له بێلاروسه‌وه ، له منێسكهوه تۆپه‌كه هه‌ڵده‌ده‌نه نێو گۆڕه‌پانی كرملین .
واپێده‌چێ یارییه‌كه ، له‌سه‌رده‌می فایرۆسی كوشنده‌ی كرۆنا كۆڤید 19دا درێژه‌ی ده‌بێ و به دوو گێمیش ته‌واو نه‌بێ .