ئه‌گه‌ر ته‌ماشاى دۆخى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ین، رووبه‌رووى چه‌ندین قه‌یرانى سیاسیى و ئابوورى و ته‌ندروستى بۆته‌وه و ئه‌وه‌ش زه‌مینه‌ى خۆش كردووه كه به‌شێك له سه‌ركرده پۆپۆلیستهكانیان به پێى به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانیان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه بكه‌ن و هه‌وڵى بهلارێدابرینى هه‌موو فاكته‌كان بده‌ن.
به‌ر له‌وه‌ى بێینه كرۆكى بابه‌ته‌كه، پێویسته ئاماژه به پێناسه‌ى چه‌مكى پۆپۆلیزم بكه‌ین كه له لایه‌ن (ژان ڤارنه‌ر میوله‌ر)ئاماژه‌ى بۆ كراوه و ده‌ڵێت"جۆرێكه له تێگه‌یشتنى سیاسیى كه تێیدا كۆمهلًگه دابه‌ش ده‌بێت به سه‌ر دوو به‌ره‌ى دژ به یه‌ك، به‌شێكیان پاك و بێگه‌ردن و به‌شه‌كه‌ى دیكه گه‌نده‌ڵ و لاده‌ر و دژى به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌وى دیكه ره‌فتار ده‌كات، كه خۆیان به پاك و بێگه‌رد پێناسه ده‌كه‌ن"، تا ئێره ئه‌و پێناسه‌یه ره‌وایه و ئه‌و وڵاتانه‌ى كه له سیسته‌مى دیموكراسیدان پێیان وانییه كه هه‌ر كه‌سێك ره‌خنه له ده‌سه‌ڵات و ده‌سته‌بژێرى سیاسى بگرێت پۆپۆلیسته، بهلًكو به هه‌موو توانایه‌كه‌وه یارمه‌تیده‌رن بۆ رزگاربوونى وڵاته‌كه‌یان له‌و ته‌نگژه سیاسى و ئابووریانه‌ى كه وڵاته‌كه‌یان تێیكه‌وتووه، ره‌خنه‌ى بونیادنه‌ر له ده‌سه‌ڵات ده‌گرن و به پرۆژه و راسپارده كار بۆ چاككردنى گه‌نده‌ڵى و هێنانه‌كایه‌ى شه‌فافیه‌ت و چاكسازى ده‌ده‌ن.
له‌م نێوه‌نده‌شدا كه هه‌رێمى كوردستان له قۆناغى سه‌رهه‌ڵدانى دیموكراسیدایه، مودێلێكى نوێى پۆپۆلیزم سه‌رى هه‌ڵداوه، كه له هیچ شوێنێكى ئه‌م گیتییه بوونى نییه، ته‌نها له عێراق و كوردستان بوونى هه‌یه، ئه‌ویش پۆپۆلیزمى ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن بوونه له یه‌ك كاتدا، پێیه‌كیان له حكوومه‌ته و پێیه‌كه‌ى دیكه‌شیان له ناو ئۆپۆزسیۆنه، ئه‌م شێوازه مامه‌ڵه‌كردن زیان به ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن و ته‌واوى كایه‌ى سیاسیی و حوكمرانى وڵات ده‌گه‌یه‌نێت.
له كوردستان به‌شێك له پارته سیاسییه‌كان پابه‌ندیان به په‌یام و به‌ڵێنه‌كانیان هه‌یه و له به‌رپرسیارییه‌تى ڕاناكه‌ن، به‌ڵام ههندى پارتى سیاسى كه به‌شدارى كاراى ده‌سه‌ڵاتن، له رێگاى هه‌ندێ له سه‌ركرده‌كانیانه‌وه پۆپۆلیست ئاسا ده‌كه‌ونه ره‌خنه‌گرتن له حكوومه‌ت، وه‌ك ئه‌وه وایه به‌شدار نه‌بن له حكوومه‌ت، له كاتێكدا رۆڵێكى كارایان له ئه‌داى حكوومه‌ت و پڕكردنه‌وه‌ى ته‌واوى جومگه‌كانى حوكمرانى هه‌یه. پێویسته ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه‌ى كه په‌یره‌وى ئه‌و جۆره مۆدێله ده‌كه‌ن، راستگۆ بن به‌رانبه‌ر ئه‌و به‌ڵێن و په‌یمانانه‌ى به ده‌نگده‌رانیان داوه و ههڵبژاردنهكهكانى ئه‌و دواییه‌ش له كوردستان ئه‌وه‌ى سه‌لماندووه كه ئه‌و لایه‌ن و ده‌ستانه‌ى ئه‌و شێوازه په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن باجی زۆریان داوه و لایه‌نگرانیان به‌رێژه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زیوه و متمانه‌ى جه‌ماوه‌ریان له ده‌ست داوه.