په‌رله‌مانى كوردستان له رێككه‌وتى 27/7/2020 خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى بۆ پرۆژه یاساى رێكخستنى میدیاى ئه‌لیكترۆنى له كوردستان كرد، كه ئه‌مه خۆى له خۆیدا هه‌نگاوێكى گرنگه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت چوارچێوه‌یه‌ك بۆ كارى میدیاى ئه‌لیكترۆنى به گشتى و میدیاى كۆمه‌ڵایه‌تى به تایبه‌تى دابنرێت.
ئه‌گه‌ر باس له ته‌مه‌نى جددى میدیاى ئه‌لیكترۆنى بكه‌ین له سه‌ر ئاستى جیهان له ساڵى 1991 ده‌ستى پێكردووه و له كوردستانیش له دواى دووهه‌زاره‌كانه‌وه گه‌شه‌ى كردووه، له‌وكاته‌وه تا ده‌گات به ئه‌مرۆ، له ڕووى چه‌ندایه‌تیه‌وه میدیاى ئه‌لیكترۆنى گه‌شه‌یه‌كى بێشومارى كردووه، به‌ڵام له ڕووى ناوه‌رۆك یاخود چۆنایه‌تییه‌وه، خاوه‌نى كۆمه‌ڵێك كێشه‌یه و نه‌یتوانیوه به‌كاربه‌رى كوردى ئاسوده بكات.
بۆیه دۆخى چه‌قبه‌ستووى میدیاى كوردى و به تایبه‌ت بوارى میدیاى دیجیتالى پێویستى به هه‌ڵوه‌سته له سه‌ر كردنه و فۆرمى ئه‌و میدیایه پێویستى به كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوى به‌جێیه و ده‌ركردنى یاساى رێكخستنى میدیاى ئه‌لیكترۆنى بۆ تاك به تاكى كۆمه‌ڵگا گرنگى خۆى هه‌بێت و لهوچوارچێوهیهش لایه‌نه‌كانى ناو ده‌سه‌ڵات له لایه‌ك و له له لایه‌كى دیكه پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كان موماره‌سه‌ى ئه‌جندا و به‌رنامه‌ى خۆیان بكه‌ن.
له‌م نێوه‌نده‌شدا ده‌توانین ئاماژه‌یه به گه‌وره‌ترین پارتى سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق بده‌ین كه ئه‌ویش پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه، كه هه‌ر وه‌ك چۆن له رابردوو پارێزه‌رى ده‌ستكه‌وته‌كانى كوردستان بووه و ده‌سه‌ڵاتدارى یه‌كه‌مى هه‌رێمى كوردستانه، هه‌رگیز له به‌رپرسیاره‌تى ڕاى نه‌كردووه و برواى ته‌واویشى به پرنسیبهكانى دیموكراسى و مافى مرۆڤ و ئازادى ڕاده‌ربرین هه‌بووه و له‌و پێناوه‌شدا ئه‌وه‌ى له سه‌ر شانى بووبێت ئه‌نجامیداوه، بۆ پاڵپشتى كردن له‌م تێروانینهى پارتى ده‌توانین ئاماژه به په‌سندكراوى پرۆگرام و په‌یره‌وى ناوخۆى كۆنگره‌ى سێزدهههمى بده‌ین كه له ده‌روازه‌ى سێیه‌م به‌شى پرنسیب و ستراتیجهكانى پارتى باس له بوارى په‌ره‌پێدانى سیسته‌مى سیاسى و بنه‌ماكانى حوكمرانى له هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.
له‌م نێوهدهشدا له به‌شى نۆزده‌هه‌مى ئه‌و ده‌روازه‌یه، له بوارى راگه‌یاندن و وه‌شاندندا، له مادده‌ى 195 باس له‌وه ده‌كات" رێكخستنى كه‌رتى راگه‌یاندنى بینراو، بیستراو، نوسراو و ئه‌لیكترۆنى به شێوه‌یه‌ك، كه له‌گه‌ڵ پرنسیبهكانى دیموكراسى و مافه‌كانى مرۆڤ و ئازادى ڕادهربریندا گونجاو بێ"بده‌ین و ده‌توانرێت وه‌ك بنه‌مایه‌كى گرنگ بۆ رێكخستنه‌وه‌ى میدیاى ئه‌لیكترۆنى له كوردستان سوودى لێ وه‌ربگرین.
ده‌ركردنى یاساى رێكخستنى میدیاى ئه‌لیكترۆنى له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌توانێت سنوورێك بۆ ئه‌و پێشێلكارى و ته‌شهیر و ناوزراندانه بنێت، كه له لایه‌ن به‌كاربه‌رانى میدیاى ئه‌لیكترۆنى و به تایبه‌ت تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه رووبه‌رووى ده‌بێته‌وه.
هاوكات ده‌توانرێت له رێگاى ده‌ركردنى ئه‌و پرۆژه یاسایه، جۆرێك له متمانه بۆ تاكى كوردى بگه‌رێنێته‌وه و زامنى ئاشتى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى له كوردستان بكات.له جیهاندا میدیاى ئه‌لیكترۆنى زیاتر بۆ بوارى زانستى، ریكلام و بازرگانى و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان سوودى لێوه‌رده‌گیرێت و زۆر به كه‌مى بۆ ملمڵانێ سیاسیه‌كانى كهلكى لێ وه‌رده‌گیرێت.
ڕاسته كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان په‌یام و بۆچوون و بانگه‌شه‌كانیان لهرێگاى سۆشیال میدیا و به تایبه‌ت تویته‌ر و فه‌یسبوك به شێوه‌یه‌كى لۆژیكیانه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام به داخه‌وه به‌شێكى زۆر له سایت و په‌یج و ئه‌كاونته‌كانى باشوورى كوردستان بۆ مه‌به‌ستى نه‌هێشتنى متمانه و بێرێزى كردن به به‌ها پیرۆزه‌كان و تانه و ته‌شهیر و ناوزراندن و تێكدانى شیرازه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و یه‌كریزى نیشتمانى به‌كار ده‌هێنن.
له كوردستان سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى یاساى ژماره 35ى ساڵى 2007 رۆژنامه‌گه‌رى كوردى و یاساى مافى به ده‌ستخستنى زانیارى ژماره 11ى ساڵى 2013 و یاساى ژماره 6ى ساڵى 2008 قه‌ده‌غه‌كردنى خراپ به‌كارهێنانى ئامێره‌كانى په‌یوه‌ندیكردن و یاساى ژماره 3ى ساڵى 2006 به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تیرۆر(تۆقاندن) هه‌یه، كه چه‌ند بڕگه و مادده‌یه‌كى بۆ پرۆژه یاساى رێكخستنى میدیاى ئه‌لیكترۆنى سوودى لێوه‌رگیراوه و ئه‌مه‌ش ره‌خنه‌ى ژماره‌یه‌ك له كه‌سانى ئه‌كادیمى و رۆژنامه‌نووسانى لێكه‌وتۆته‌وه.
ده‌ركردنى ئه‌و یاسایانه‌ى كه له پێشه‌وه باسم لێوه كرد، له كاتى خۆیدا پێنگاڤێكى گرنگ بوو، به‌ڵام كهموكورى زۆرى پێوه دیاره، هۆكاره‌كه‌شى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه سوود له كه‌سانى به توانا و خاوه‌ن ئه‌زمون و ئه‌كادیمى وه‌رنه‌گیراوه و ده‌كرا به‌ر له ده‌ركردنى ئه‌و یاسایانه، راوێژ به كه‌سانى پسپۆر له‌و بواره‌دا كرابایه و له رێگاى كۆر و كۆبونه‌وه و كۆنفرانس و وۆرك شوپهوه ئه‌و پرۆژه یاسایه ده‌وڵه‌مه‌ند بكرابایه.ئه‌وه‌ى كه له كوردستان ده‌بینرێت زۆر جیاوازتره له هه‌موو شوێنه‌كانى دونیا.
به‌شێك له پارته سیاسییه‌كان كه له ناو ده‌سه‌ڵاتدان و پشكى شێریان له گهڵالهكردنى ئه‌و پرۆژه یاسایه بینیوه، هه‌ر دواى خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م و ره‌خنه‌ى لایه‌نه ئه‌كادیمییه‌كان كه‌وتنه سه‌نگه‌ر ره‌خنه‌گرتن له‌و پرۆژه یاسایه و پۆپۆلیست ئاسا كه‌وتنه ره‌خنه‌گرتن و پارتیش هه‌روه‌ك چۆن له رابردوو راستگۆ بووه له به‌رامبه‌ر په‌یامه‌كانى، لهبهرپرسیاریهتیش ڕاى نه‌كردووه و هه‌ر ئه‌و فاكتهش بۆته هۆكارى ئه‌وه‌ى پارتى هێزى یه‌كه‌م و جێگه‌ى متمانه‌ى ده‌نگده‌رانى و خه‌ڵكى كوردستان بێت.
هه‌رێمى كوردستان پێتیڤى به ده‌ركردنى یاسایه‌كى له‌و چه‌شنه هه‌یه، كه سه‌رده‌مى پێشكه‌وتنه‌كانى ته‌كنۆلۆجیا و كرانه‌وه و جیهانگه‌راییه و زۆربه‌ى وڵاتانیش كاریان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كراوه، ده‌ركردنى هه‌ر یاسایه‌كیش جه‌ده‌لێكى له نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن به‌رپا كردووه، ئه‌گه‌ر توركیاش وه‌ك نمونه بێنینه‌وه ده‌توانین ئاماژه به پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كانى توركیا (ئه‌كه‌په و مه‌هه‌په) بكه‌ین كه پرۆژه یاسایه‌كیان بۆ سنووردار كردنى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان تهقدیمى په‌رله‌مان كرد و له 27ى ته‌مموزى ئه‌مساڵدا پرۆژه یاسایه‌كه په‌سه‌ند كرا، كه له 11 مادده پێكهاتبوو و كۆمپانیاكانى به‌وه مولزه‌م كردووه كه نوێنه‌رایه‌تیان له توركیا بكه‌نه‌وه و له‌به‌رامبه‌ر پابه‌ندنه‌بونیان سزایه‌كى بۆ دیاریكردون. له‌به‌رامبه‌ریشدا پارته‌كانى ئۆپۆزسیۆن (جه‌هه‌په و هه‌ده‌په) پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كانیان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرد، كه گوایه تا تویته‌ر 7340 ئه‌كاونتى ساخته‌ى دانه‌خست، كه كاریان بۆ ئاكه‌په ده‌كرد، ئه‌ردۆغان په‌ناى بۆ ده‌ركردنى ئه‌و پرۆژه یاسایه نه‌برد.
له‌به‌رامبه‌ریشدا پارته‌كانى ده‌سه‌ڵاتدار پێیانوایه كه رێژه‌ى ته‌شهیر و ناوزراندن له توركیا گه‌یشتۆته لوتكه و تا ئه‌و ڕادده‌یه‌ى په‌نا بۆ ژیانى شه‌خسى ببڕدرێت و تا له دواجار په‌لامارى ژیانى خێزانى وه‌زیرى دارایى توركیا درا. ئه‌گه‌ر ئاماژه به به‌ریتانیاش بده‌ین بۆ سایته ئه‌لیكترۆنییه‌كان و په‌خش، مه‌ركه‌زێكى په‌یوه‌ندییه‌كانیان به ناوى OFCOM كردۆته‌وه، كه ئه‌ركى ئه‌م جه‌سته‌یه چاودێرى كردنى میدیاى ئه‌لیكترۆنى و په‌خشه. ده‌ركردنى یاساى رێكخستنى میدیاى ئه‌لیكترۆنى ده‌توانێت كۆتایى به‌و ته‌شهیر و ناوزراندن و نادیارى سه‌رچاوه‌كان بهێنێت و زامنى ئازادى ڕاده‌ربرین بكات.
هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچونه‌ش پێویسته ڕا و سه‌رنجى كه‌سانى ئه‌كادیمى و پرۆفیشنال له‌به‌رچاوو بگیرێت و یاساكه به شێوه‌یه‌ك دابرێژرێته‌وه كه وێراى زامنكردنى ئازادى ڕاده‌ربرین پێداچوونه‌وه به چه‌مك و پێناسه‌كان بكرێته‌وه و بڕگه و مادده‌كانى شه‌فاف و ڕوون بن، كه چه‌ند ته‌فسیرێكى جیاواز له‌خۆ نهگڕن.هاوكات پێویستیشه یاساى ژماره 35ى ساڵى 2007ى رۆژنامه‌گه‌رى كوردى هه‌موار بكرێته‌وه و میدیاى بینراو و بیستراو و ئه‌لیكترۆنى تێدا جێ بكرێته‌وه و سهندیكایهكى تایبه‌ت به میدیاى ئه‌لیكترۆنى دابمه‌زرێت و به‌مه‌ش ده‌كرێت هاوێرى نێوان میدیاى ته‌قلیدى و میدیاى نوێ بكرێت.
له كۆتاییدا ده‌توانم بڵێم هه‌رێمى كوردستان پێویستى به یاساى رێكخستنى میدیاى ئه‌لیكترۆنى هه‌یه و ئه‌گه‌ر هه‌نگاوێكى له‌و چه‌شنه نه‌نرێت رۆژ به رۆژ قه‌یرانى متمانه له نێوان هاووڵاتى و ده‌سه‌ڵات ڕوو له هه‌ڵكشان ده‌كات و رێگه له به‌رده‌م چه‌واشه‌كارى و دروستكردنى پاڵه‌وانى ساخته دروست ده‌كات و ئاشتى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئاسایشى نیشتمانى ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه و ده‌بێت چاورێى روحمى ئه‌و كه‌سانه بین كه له سایه‌ى خراپ به‌كارهێنانى تۆڕه‌كانى كۆمه‌ڵایه‌تى به ئاشكرا و به ناو و وێنه‌ى خۆی یان نه‌خوازراوه‌وه، كار له سه‌ر ناشیرینكردنى هه‌موو شتێك به گه‌وره و بچوكه‌وه بكات و هه‌ر به ته‌نیا له سه‌ر سوكایه‌تى و لێدان له كه‌سایه‌تییه‌كان ناوه‌ستن، به‌ڵكو په‌لامارى مێژوو و سه‌روه‌رییه‌كان و تێكۆشه‌ر و شه‌هیدانى رێگاى ئازادى كورد و كوردستان و خاك و نیشتمانه‌كه‌مان ده‌ده‌ن و به‌مه‌ش هیچ به‌هایه‌ك نامێنێت كه شانازى پێوه بكه‌ین.