بڕیاری سه‌رۆكوه‌زیری عێراق مسته‌فا كازمی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له حوزه‌یرانی 2021، بڕیارێكی سیاسییه بۆ خۆ دزینه‌وه له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ كێشه گه‌وره هه‌ڵپسێردراوه‌كانی عێراق.
له سه‌رانسه‌ری جیهاندا بڕیاری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له هه‌ر دوو سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانیدا، كاتێك ده‌درێت كه حكوومه‌ت توانای جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی خۆی نه‌بێت، یا به هۆی كێشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێك له نێو حكوومه‌ت، ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت به‌بێ وه‌زیر بمێنن یاخۆ وڵات رووبه‌رووی قه‌یران و رووداوێكی دیكه‌ی نه‌خوازراو وه‌كو مردنی سه‌رۆكوه‌زیر، ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره، كاره‌ساتی مه‌رگبار ببێته‌وه یا گه‌نده‌ڵی گه‌وره‌ی به‌رپرسان ئاشكرا بكرێت. یا جارجاریش سه‌رۆكی وڵات به هۆی ناكارامه‌ییه‌وه بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت بدات. له حاڵه‌تی له‌مجۆره‌دا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته چاره‌سه‌ره. به‌ڵام بۆ دۆخی عێراق نه هه‌ڵبژاردنی ئاسایی و نه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته چاره‌سه‌ر نین. چونكه كێشه‌ی عێراق كێشه‌ی هه‌ڵبژاردن نییه. به‌ڵكو كێشه‌ی عێراق زۆر گه‌وره‌تره له هه‌ڵبژاردن. كێشه له عێراق كێشه‌ی كارنه‌كردن به ده‌ستوور، جێبه‌جێ نه‌كردنی یاسا و عه‌قڵیه‌تی حكومڕانییه.
له 2003یه‌وه تا ئه‌مڕۆ كێشه‌ی پاوانخوازی لایه‌نه‌كان ( مه‌زهه‌بی و ئه‌تنیكی) و هه‌روه‌ها ده‌ستوه‌ردانه ده‌ره‌كییه‌كان بوونه هۆكاری ئه‌وه‌ی كه جێبه‌جێ نه‌كردنی ده‌ستوور، رێز نه‌گرتن له یاسا و سه‌روه‌ری یاسا و جێبه‌جێ نه‌كردنی یاسا و عه‌قڵیه‌تی حكومڕانی وه‌كو سێ كێشه‌ی هه‌ره بنه‌ڕه‌تی عێراق به‌رۆكی ئه‌م وڵاته بگرن. تا ئه‌م كێشانه كه سه‌رچاوه‌ی ناسه‌قامگیری سیاسی، ئابووری، ئه‌منی و نه‌بوونی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تین چاره‌سه‌ر نه‌كرێن، ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن هیچ سوودێكی بۆ عێراق و عێراقییه‌كان نابێت. به تایبه‌ت به‌و پڕۆژه قانوونه نوێیه‌ی كه بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده كراوه و لایه‌نه‌كان به تایبه‌تی كورد له دژی ده‌وه‌ستێته‌وه. ئه‌نجامدانی هه‌ر جۆره هه‌ڵبژاردنێك به پێ یاسای نوێ هه‌ڵبژاردن له عێراق، ده‌بێته هۆی قووڵتر كردنی كێشه‌كان و دروستبوونی كێشه‌ی نوێ.
له عێراق كه زۆرینه‌ی داهاتی خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ مه‌رام و مه‌به‌ستی حزبایه‌تی، تایفی و ئاینی و ملیتاریزمی لۆكاڵی به‌كار ده‌هێنرێت، گه‌نده‌ڵی دارایی، یاسایی و سیاسی له لووتكه‌دایه. هه‌بوونی ئه‌م گه‌نده‌ڵییه لایه‌نه‌كانی ناچار كردووه كه سازانێكی زاره‌كی له نێوان خۆیاندا بۆ به تاڵان بردنی عێراق و سه‌رچاوه‌كانی عێراق دروست بكه‌ن و له به‌رامبه‌ر كریاره گه‌نده‌ڵكارانه‌كانی یه‌كتر بێده‌ن بن. بێگۆمان یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ئه‌مه‌یش نه‌بوونی سه‌روه‌ری یاسا، جێبه‌جێ نه‌كردنی یاسا و ده‌ستووره.
عه‌قڵیه‌تی حكومڕأنی له عێراق، عه‌قڵیه‌تێكی پاوانخوازی لۆكاڵییه كه له ژێر هه‌ژموون و كاریگه‌ری هێزی هه‌رێمی ، ده‌ره‌كی و مه‌رجه‌عییه‌تی ئاینی و كه‌لتووری عه‌شیره‌تگه‌رایی دایه. ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران هانی شیعه ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر به‌رنامه و به‌ره‌ژوه‌ندییه‌كانی ئێران سوور بێت و هه‌نگاو له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بنێت. ده‌ستوه‌ردانی وڵاتانی سوننه‌ی ناوچه‌كه‌ی به هه‌مان شێوه سوننه‌كانی ناچار كردووه كه مل بۆ به‌رنامه و به‌ره‌ژوه‌ندییه‌كانی ئه‌وان شۆڕ بكات. كوردیش كه داوای فیدراڵییه‌ت له عێراق ده‌كات به داخه‌وه به هۆی پارچه بوونی نێو ماڵی خۆی، تا راده‌یه‌كی باش سه‌نگ و پێگه‌ی خۆی له به‌غدا له ده‌ست داوه. هه‌ر بۆیه ئه‌وه‌ی ئێستا له عێراق له ئارادایه، شه‌ڕی به‌ره‌ژوه‌ندی و به‌رنامه‌ی وڵاته بیانییه‌كانه و ئه‌وه‌یش تێیادا زه‌ره‌رمه‌نده هاووڵاتییانی عێراقین. ئه‌وه‌ی له عێراق ده‌بێته حكومڕان هه‌ر زوو ناچاره به‌یعه‌ت به‌لایه‌نێكی ده‌ره‌كی له به‌رامبه‌ر لایه‌نێكی دیكه بدات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت. كاتێكیش كه هه‌ست به به‌هێزبوون و هه‌بوونی پشتگیری ده‌ره‌كی بۆ خۆی ده‌كات، ده‌ست به په‌یڕه‌و كردنی مه‌رام و مه‌به‌ستی تایفی و په‌راوێزخستنی پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراق ده‌كات. مێژووی 17 ساڵه‌ی رابردووی عێراق ئه‌مه‌ی زۆر به روونی خستووته روو.
ئه‌گه‌ر كه‌سێكی لیبراڵ یا كه‌سێك كه ئیمانی به دیموكراسیه‌ت و شه‌راكه‌تی راسته‌قینه هه‌بێت ببێته حكومڕان، ئه‌مجاره لایه‌نه ناوخۆییه‌كانی عێراق به گوشار ئه‌و لایه‌نه ده‌ره‌كییانه‌ی كه هانیان ده‌ده‌ن، گوشار ده‌خه‌نه سه‌ر حكومڕانی لیبراڵ یا دیموكرات تا به‌رنامه و ویسته‌كانی ئه‌وان جێبه‌جێ بكات و ئه‌گه‌ر حكومڕان ئه‌م داواكارییانه‌ی جێبه‌جێ نه‌كات ئه‌وا به پاساوی جیاجیا ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی تێك ده‌درێت. نموونه‌ی ئه‌مه له سه‌رده‌می عادل عه‌بدولمه‌هدیدا به‌ده‌ر كه‌وت. عه‌بدولمه‌هدی كه‌سێكی لیبراڵ بوو و ئیمانی به گفتوگۆ و وه‌كو تاقه رێگه‌ی چاره‌سه‌ر هه‌بوو. ناوبراو كه له‌سه‌ره‌تای كاندید كردنیدا بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیری هه‌موو لایه‌نه‌كان پشتگیری‌یان لێوه ده‌كرد، كاتێك چه‌ند هه‌نگاوێكی نا به‌ره‌و جێبه‌جێنه‌كردنی به‌رنامه‌كانی ئێران له عێراق، له شاره جیاجیاكانی عێراق له ژێر ناوی دژی گه‌نده‌ڵی، ده‌ست به خۆپیشاندان كرا و داوای رۆخاندنی حكوومه‌ت كرا. ئه‌مریكایش له‌و كاته ساتانه‌دا وه‌كو لایه‌نێك كه له عێراق سه‌نگ و پێگه‌ی هه‌یه، وه‌كو پێویست نه‌یتوانی پشتیوانی عادل عه‌بدولمه‌هدی بكات. دواجار كاتێك عادل عه‌بدولمه‌هدی چه‌ند سۆز و به‌ڵێنێكی به خۆپیشانده‌راندا و دۆخه‌كه‌ی تۆزێك هێوه‌ر كرده‌وه، سه‌ردانی چینی كرد و له‌گه‌ڵ چین كه ركه‌به‌ری جیهانی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانی ئێرانه، رێككه‌وتنی ئیمزا كرد. دوای ئیمزا كردنی ئه‌م رێككه‌وتنه ئه‌مریكا دووباره خۆپیشاندانه‌كانی زیندوو كرده‌وه و داوای رۆخاندنی حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی كرا و دواجاریش كۆتایی به سه‌رده‌می عه‌بدولمه‌هدی هات. عه‌بدولمه‌هدی و حكوومه‌ته‌كه‌یشی به هۆی هه‌ڵبژاردنه‌وه هاتبوونه سه‌ركار، به‌ڵام كه‌س گرنگی به هه‌ڵبژاردن و ده‌نگی خه‌ڵك نه‌دا، چونكه له ده‌نگ و بڕیاری خه‌ڵك گرنگتر، به‌ره‌ژوه‌ندی لایه‌نه ده‌ره‌كییه‌كانه.
ئێستایش مسته‌فا كازمی و حكوومه‌ته‌كه‌ی كه هاوشێوه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌ڵێنی ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری و رێفۆرمی داوه، نه‌ته‌نیا رووبه‌رووی ئاسته‌نگی زۆرگه‌وره بووه‌ته‌وه به‌ڵكو هه‌ندێ له‌لایه‌نه‌كانیش هه‌ڕه‌شه‌ی رۆخاندنی حكوومه‌ته‌كه‌ی ده‌كه‌ن. یا پێویسته كازمی سه‌ر بۆ داواكارییه‌كانی ئێران شۆڕ بكات و پشت له ئه‌مریكا بكات، یا به پێچه‌وانه‌وه. له‌هه‌ر دوو حاڵه‌تدا شه‌ڕی به‌ره‌ژوه‌ندییه‌كان كازمی ده‌پڕووكێنێت و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یش ناتوانێت رزگاری بكات.
به‌م دۆخه ئابووری، سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی ئێستا عێراق، ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته به مانای لێدانی بزمارێكی دیكه‌یه له تابووتی جسته‌ی سازان له عێراق، چونكه نه‌ته‌نیا به‌شێك له لایه‌ن و پێكهاته‌كان له یاسای نوێ هه‌ڵبژاردن ناڕازین به‌ڵكو، ده‌ستووریش پێشێل كراوه، چونكه به گوێره‌ی ده‌ستوور سه‌رۆكوه‌زیر بۆی نییه بڕیاری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بدات. له عێراق یا سه‌رۆككۆمار ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه یا په‌رله‌مان، به‌ڵام كازمی به‌بێ راوێژكردن له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان و سه‌رۆككۆمار ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌ركردووه كه ئه‌مه‌یش نیشانه‌یه‌كی گرنگی دیكه‌ی ره‌چاو نه‌كردنی ده‌ستوور و یاساكانه له عێراق كه سه‌رچاوه‌ی هه‌موو كێشه‌كانی دیكه‌ی عێراقه.
كێ له ده‌سه‌ڵات بێت له عێراق با بێت، سه‌ركه‌وتنی زۆر ئه‌سته‌مه، ره‌نگه بتوانێت چاره‌سه‌رێكی كاتی بۆ كێشه‌كان بدۆزێته‌وه به‌ڵام چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كان له عێراق تا ئه‌و كاته‌ی ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی خاڵ به خاڵ و ماده به ماده‌ی جێبه‌جێ نه‌كرێت، یاساكان وه‌كو خۆیان جێبه‌جێ نه‌كرێن و رێز له سه‌روه‌ری یاسا نه‌گیردرێت، له زه‌حمه‌ت زه‌حمه‌تتره.
بۆیه عێراق دوو بژارده‌ی له به‌رده‌مدایه. بژراده‌ی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، سوپا( گرووپه ملیشیاكانیش) ، لایه‌نه‌كان ( ئاینی و ئه‌تنیكی) له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان، حكوومه‌ت و دادوه‌ری كار بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و یاساكان بكات تا به‌مجۆره زه‌مینه بۆ چاره‌سه‌ر كێشه‌كان خۆش بكرێت. بژراده‌ی دووه‌میش دابه‌ش كردنی عێراقه له‌سه‌ر سێ به‌ش، شیعه، سوننه و كورد، كه ئه‌مه باشترین بژراده‌یه بۆ عێراق و سیسته‌می جیهانیش كار له‌سه‌ر ئه‌م بژارده‌یه ده‌كات.
ئه‌رده‌لان گۆران