ئامادەکردنی / یونس حه‌مه‌د - ئۆسلۆ
له جیهانی حکومڕانیدا به تایبەت له مێژووی هاوچەرخدا ، چەندین سیستەم وەك بنچینەیەکی بنەڕەتی بۆ حکومڕانی قەوارە و دەوڵەت هاتنه دامەزراندن ، له هەموو ئەو ڕێڕەوە حکومڕانیانه که له زۆر قەوارەی یاسایی دا پەێرەو دەکرێن هەردوو سیستەمی فیدڕاڵی و کۆنفیدڕاڵی یه که له ڕووی یاسادا زۆر باس هەڵدەگرێت ..
فیدڕاڵی سیسته‌مێکی حکومڕانییه ئێستا له‌زۆر وڵاتاندا پهیڕەو دەکرێت بۆته سیستهمێی به‌ربڵاو له‌دونیا و نه‌خشه‌ی سیاسی دەوڵەتاندا ، بەڵام هەر یەك به جیاوازتر لەوانی دیکە سیستەمەکەی پەیڕەو دەکات ،له‌م ڕهوانگهیهدا بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوازێی زانستی ویاسایانه باسی لێوە بکەین وه‌ك پێناسه‌یه‌ك ده‌یخه‌مه به‌رچاوی خوێنه‌ر ..
فیدڕاڵی ڕاستەقینە به‌واتای حوکمرانی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی نێوان ده‌وڵه‌ت و هه‌رێم یان نێوان چەندین گڕووپە جیاجیاکان له نه‌ته‌وه‌و ڕه‌گه‌ز و ئایین ، ئه‌مه‌ش سیستهمێیکی یاسایی بۆ سیسته‌می سیاسی ده‌گوازێته‌وه له‌گه‌ڵ پارێزراوی هه‌ندێك له‌ناسنامه‌ی نێوان هه‌ر یەك له سه‌ربه‌خۆیی خۆجێتی دواتر بۆ هه‌رێم و دەوڵەت
ده‌سه‌لاتی سیستەمی فیدڕاڵی:
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له‌سه‌ر چه‌ند تەوەر و بناخه‌یه‌ك پێكدێت :
1- ده‌ستوور و یاسای بهنهڕهتیی، به‌م پێیه‌ش هه‌رێم و یان ولایەت لەگەڵ دەوڵەت به سیستەم ڕێکدەخرێن .
2- دانانی قه‌واره‌یی سیاسی دیمۆگرافی و مێژوویی سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت ، دواتریش حاڵەڵەتەکه بەرەو ته‌واوی ده‌وڵه‌تی یه‌گرتوو ده‌چێت.
3- دانانی میکانیزمێکی تایبهتمهندیانەی نێوان ده‌سه‌ڵاتی فیدڕالی و ناوه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی وتایبه‌تمه‌ندیی ئابووری له چەند حاڵەتێکدا لەیەکتر جیا .
4- ده‌سه‌ڵاتی جێ به‌جێی یاسا ویاسادانان له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووری فیدڕالی ده‌بێت.
5- ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی یان ولایەت له‌سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیران و وهزیرەکانی نێوخۆیی پێکدێت.
6- په‌رڵه‌مان سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆکایەتی بۆ به‌شه ئیدارییەکان دەکات.
7- دانانی پایته‌ختێك بۆ هه‌رێم یان ولایه‌ت ده‌بێ شارێکی گرنگی ئه‌م هه‌رێمه یا ولایه‌ت بێت.
8- هه‌رێم سوود له سامانه مرۆیی و ئابووری وبهرههمێنانی خۆی وه‌رده‌گرێت.
8- هێزی پۆلیس وسوپا بۆ به‌رگری له سنووری هه‌رێم دابیێت.
10 هه‌ڵبژاردنی په‌رڵه‌مانی به‌شێوه‌یی دیموکراسی و بێگه‌رد ئه‌نجام ده‌درێت .
11- هه‌رێم یان ولایەت ئه‌و مافه‌ی نییه ئاڵووگۆڕی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ وڵاتاندا هەبێت بۆ ئه‌مەش پێوویسته ڕه‌زامه‌ندیی ناوه‌ند ( سه‌نته‌ر )وه‌ربگرێت.
بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م سیسته‌مه هه‌نگاو بنێین ئه‌وه چه‌ند نموونه‌یه‌ك له‌و وڵاتانه‌ی سیسته‌می فیدڕالی پهیڕەو دەکرێن.
ئه‌ڵمانیا و هیندستان و به‌ریتانیا و ئه‌رژه‌نتین و ئوسترالیا و ئیماڕات و وێڕای ئەمریکا ،بەڵام سیستەمەکه پێشکەوتووترە، له‌م چه‌ند ساڵای دوایشدا ئه‌م سیسته‌مه له ئێڕاقیشدا پهیڕەو دەکرێت ،بەڵام بەجۆرێکی جیاوازتر .
سیستەمی فیدڕاڵی له خوارەوەش چەند بەڕگە و حکومڕانییەکی دیکه دەگرێتەوە ، بۆ نموونه سیستەمی ئۆتۆنۆمی ، کانتۆن ، یان شارەوانییەکان که ئەمانه زیاتر به سیستەمی خزمەتگووزاری ناسراون ، هەروەها له زۆر وڵاتاندا پەیڕەو دەکرێن لەو وڵاتانەی که زۆر بایەخ بەو سیستەمه دەدرێت دەوڵەتانی ئەسکەندەنافیە و سویسڕا و بەلژیکا.
پێناسه‌ی کۆنفیدڕاڵی :
کۆنفیدڕاڵی به‌واتای یەکیێتی نێوان دوو ده‌وڵه‌تی خاوەن سەروەری به پێی ڕێکەوتنی نێوانیان و دیاریکردنی سیستەم ویاساییەکی پڕۆتۆکۆڵی نێوان هەردوولادا بۆ ئەوەی دهستهیهیەکی سیاسی و ئابووری بەمەبەستی دیاریکردنی تایبهتدمهندییەکان له‌وانه سیاسی وئابووری وئاینی و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ر ده‌وڵه‌تێك تایبه‌تمه‌ندی خۆی له‌سیاسه‌تدا هه‌بێ ، سیستەمی کۆنفیدڕاڵی ئه‌ندامانی له ده‌وڵه‌تانی سه‌ربه‌خۆ وخاوه‌ن سه‌روه‌ری پێكدێن ،به‌م پێیه‌ش ئه‌و دەسەڵاتانەی پێشوو له نێوانیان دا هه‌یه ئه‌وه هه‌ندێک له دەسەڵاتەکان ده‌درێته ئه‌و ده‌سته‌یه یان ئه‌و ده‌سته تێکەڵاوە وهەماهەنگی یه که بۆ چه‌ند بوارێك دانراوه له‌نێوان ئه‌و وڵاتانه‌دا یان ئه‌و چه‌ند وڵاته‌ی پێیان ده‌گوترێ کۆنفیدراڵی.
ده‌سه‌ڵاتی کۆنفیدڕاڵی :
1- بوونێکی هاوبه‌ش نێوان ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی خاوه‌ن سه‌روه‌رین .
2- دانانی ڕێگاو سیستەمێك له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه بێتە ئاراوه و هەردوو لایەنی خاوەن سەروەری دهستوورێیان ده‌بێ .
کۆنفیدڕاڵی ڕێز له سه‌روه‌ری ئه‌ندامانی دەگرێت به‌پێی ئه‌و یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌ی بەگوێرەی ده‌نگی ئه‌ندامان.
کۆنفیدڕاڵی پەیوەستە له زۆر حاڵەتدا به سیستەمی به‌رگریی ده‌ره‌وه و یه‌ك دارایی.
کۆنفیدڕاڵی پشتگیری له‌هه‌موو ئه‌ندامانی یەکێتیەکان دەکات.
-بۆچوونی جیا له سرووشتی په‌یوه‌ندی نێوان ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام له نەتەوە یەکگرتووەکان ونا ئەندام به‌دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاتی نێوانیان هەیه .
نموونه‌ی ده‌وڵه‌تانی کۆنفیدڕاڵی له‌جیهاندا :
- نمونه‌ی ئێستای یەکێتی ئه‌وروپا
- ده‌وڵه‌تانی پێشووی سۆفیه‌ت ،نیمچە کۆنفیدڕاڵی.
-وڵاتانی ئه‌مریکای ناوه‌ڕاست وه‌ك (سلفادۆر کۆستاریکا وهندۆراس وجاماییکا ودۆمهنیکا) یەکێتیەکی کۆنفیدڕاڵیان ساڵی 1825 دامه‌زراند ئه‌م دوو وڵاته‌ی دوایی واتا (دۆمه‌نیکا وجامیکا ) یەکێتیان له‌نێواندا هه‌یه وساڵی 1967 دایان مەزراند ئێستا به‌وڵاتانی هیندی ڕۆژئاوا ده‌ناسرێن
- یۆگۆسلافیای پێشوو له‌و وڵاتانه پێکهاتبوو نیمچە کۆنفیدڕاڵی واتا سیستەمی کۆماری(کڕواتیا، بۆسنه ، سلۆڤینیا، ومۆنتنیگرۆ ).
- دواتر بوونی شێوەیەك له کۆنفیدڕالی نێوان سه‌ربیا ومۆنتنیگرۆ نێوان سالانی 1982 و 2006
- هه‌روه‌ها ئه‌و یەکێتیەی ساڵانی 1958 تا 1961 نێوان میسر وسوریا ڕاگەیانرا.
له 1979 هەوڵێک درا که یەکێتیەك نێوان عێڕاق و سوریا پێکبهێنریت ،بەڵام هەر زوو شکستیهێنا و سەری نەگرت ، لێرەدا چەندین کەسایەتیش بوونه قوربانی وله سیدارەدران.
- سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نێوان کوردستان وعێڕاق دوای 1991 ئه‌وه زیاتر له کۆنفیدڕاڵی ده‌چێت نه‌وه‌ك قاڵبی فیدڕاڵی ،به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کوردستان به فەرمی خاوه‌ن سه‌روه‌ری خۆی نییه ئه‌وه ناتوانرێت بچێته قاڵبی کۆنفیدڕاڵی، ئەمەش ناشاردرێتەوە بەوەی کوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌نگاو ده‌نێت باشترین بەڵگەی یاسایی وفەرمی له ریفڕاندۆمی سەربەخۆیی 25/9/2017 دیار کەوت که زۆرینەی ڕەهای خەڵکی ئەو ناوچانەی زۆرینەی کوردن دەنگیان بۆ سەربەخۆیی داوە ، هەروەها له‌ڕووی دیپلۆماسیدا ئەو ڕێگاو ودەرفەتەی هەیه تاڕادەیەك بەبێ ڕەزامەندی ئێڕاق په‌یوه‌ندی سیاسی ودیپلۆماسی هەبێت ، هه‌روه‌ها له‌ڕووی ده‌زگای فه‌رمییدا خۆی قەوارە فەرمییەکەی بهڕێوهدەبات که دەستوور ئەو مافەی پێداوە .