Erbil 30°C یەکشەممە 15 ئەیلوول 20:34

رامانێک له‌ زنجیره‌ی درامای ته‌له‌فزیۆنی "یوسفی راستگۆ"

به‌هێزترین ئه‌ڵقه‌ دراماكه‌ ئه‌ڵقه‌ی (39) بوو كاتێ چاوه‌كانی زولێخا چاكده‌بێته‌وه‌
100%

هه‌موو داهێنانێكی درامی ده‌توانێ ببێته‌ ئامێرێكی به‌سوود بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌رده‌وام و تێكه‌ڵبوون له‌ نێوان ، بینه‌راندا. ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه‌ هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بكه‌م ، زنجیریه‌ی درامای "یوسفی راستگۆ"یه‌ كه‌له‌ زۆربه‌ی كه‌ناڵه‌ ئاسمانییه‌كان  و كه‌ناڵه‌ لۆكاڵییه‌كان نمایش كرا به‌ده‌وامیش ساڵانه‌  دووباره‌ په‌خش ده‌كرێت ، چ به‌شێوه‌ی دۆبلێر یان ژێر نووس بێت وه‌كو زانراوه‌ ئه‌وه‌ی من دركم پێكردوه‌ بینه‌رێكی زۆریشی هه‌یه‌.

بێگومان من ،باسی چیرۆكه‌كه‌ ناكام چونكه‌ له‌لای هه‌مووان ڕوون و ئاشكرایه‌ ،له‌ قورئانی پیرۆزیش باسی چیرۆك و روداوه‌كانی "یوسفی راستگۆ" كراوه‌ ،به‌ڵكو باس له‌ هه‌ندێ لایه‌نی هونه‌ری به‌گشتی ده‌كه‌ین سه‌ره‌تا باس له‌ نواندن ده‌كه‌ین زۆربه‌ی ئه‌كته‌ره‌كان توانیان رۆڵه‌كانیان به‌ جوانی به‌رجه‌سته‌ بكه‌ن ، به‌تایبه‌تی خاتوونی هونه‌رمه‌ند(كیتایۆن ریاحی)، كه‌رۆڵی زولیخای به‌رجه‌سته‌ ده‌كرد كه‌ رۆڵێكی زۆر ئاڵۆز بوو كاتێ له‌وپه‌ری ده‌سه‌ڵات و شاژنی عاشقی خزمه‌تكارو به‌نده‌ی خۆی ده‌بێت ،به‌ڵام ئه‌و عاشق بوونه‌ شێتانه‌ له‌لایه‌ن كۆیله‌كه‌ی خۆی ره‌تده‌كرێته‌وه‌، له‌و كاته‌ كه‌سایه‌تیه‌كه‌ ده‌گۆرێت بۆ كه‌سێكی سه‌رلێشێواری  هه‌ژار ، كوێر، لێقه‌وماو له‌ شه‌قامه‌كان ده‌كه‌وێت ، له‌ دوایی كه‌سایتییىكه‌ ده‌گۆرێت دووباره‌ى بینای چاوه‌كانی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و گه‌نج  و جوان ده‌بێته‌وه‌ ، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ له‌جیاتی عه‌شقی یوسف بێت عه‌شقی خه‌ڵوه‌تی خودا ده‌بێت بۆیه‌ به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌م سێ كه‌سیایه‌تییه‌ كارێكی ئاسان نییه‌ .

خاتوو "كیتایۆن ریاحی" هونه‌رمه‌ند،زۆر به‌جوانی رۆڵه‌كان هه‌رسێ رۆڵه‌كه‌ی  به‌رجه‌سته‌ كردبوو به‌ جۆرێك هه‌موو هه‌ڵسووكه‌وتی ، جوڵه‌ی ،ده‌موودووی ، هێماو ئاماژه‌كانی گوزارشته‌كانی له‌ هه‌رسێ رۆڵه‌كه‌ی زۆر به‌روونی هه‌ستی پێده‌كرا ،خۆشی "كیتایۆن ریاحی" ئه‌وه‌راستییه‌ی نه‌شاردۆته‌وه‌ كه‌ پێشتر چه‌ندین رۆڵی تری بینیوه‌ به‌ڵام له‌ رۆڵی زولیخا له‌ نواندن گه‌یشتۆته‌ لوتكه‌ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاستی هونه‌ری نواندنی دانه‌به‌زێت بڕیاری داوه‌ چیتر كاری نواندن نه‌كات بۆئه‌وه‌ی هه‌ر به‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ ، له‌ دڵ و ده‌روونی بینه‌ران بمێنێته‌وه‌.

به‌هه‌مان شێوه‌ش ئه‌وه‌ی رۆڵی پێغمبه‌ر یوسفی ده‌بینی كه‌له‌ لایه‌ن  هونه‌رمه‌ند "مسته‌فا زه‌مانی"ی به‌رجه‌سته‌كرابوو سه‌ركه‌وتوو بوو،ئه‌ویش ، رۆڵه‌كه‌ی  ئاڵۆز بوو به‌ڵام من هه‌ستم ده‌كرد ، زۆرجار له‌ هه‌ندێ  ،دیالۆگ زێده‌رۆیی له‌ نواندن تێدابوو .

نابێ رۆڵی ، كه‌سایه‌تی یعقوبیش له‌بیر بكه‌ین كه‌ له‌ نواندنه‌كه‌ له‌ لوتكه‌ بوو كه‌ هونه‌رمه‌ند (محمود ئاك نیه‌ت) رۆڵه‌كه‌ی به‌رجه‌سته‌ كردبوو به‌تایبه‌تی له‌ گۆرینی تۆنی ده‌نگ و گوزراشته‌كانی ،چونكه‌ له‌ دوو ته‌مه‌نی جیاواز نواندنی به‌رجه‌سته‌ده‌كرد، به‌تایبه‌تی له‌ كاتی هه‌ردوو چاوه‌كانی،تووشی نابینا بوون زۆربه‌ی كه‌سایته‌یكان وه‌كو (پۆتیڤار، ئاخ ناتون ،ئاخ ماهوو ،تیامینی..) له‌ بینینی رۆڵه‌كانیان ، سه‌ركه‌وتوو بوون به‌جۆرێك سه‌رنجی زۆرێك له‌ بینه‌ران  بۆخۆیان راكێشابوو.

له‌ هه‌موو كارێكی درامی سیناریۆ رۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌بینێت ، له‌ سه‌ركه‌وتنی دراماكه‌،سیناریۆی (یوسفی راستگۆ) له‌به‌رئه‌وه‌ی كارێكی مێژوویو ئایینییه‌ ،ده‌بێ زۆر به‌ووردی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت ،هه‌ربۆیه‌ له‌لایه‌ن (20) سیناریست  به‌هاوبه‌شی ،سیناریۆكه‌ نووسرابوو  بۆئه‌وه‌ی هه‌موو زانیاره‌كان له‌ هه‌موو روێكه‌وه‌ راست ودروست و ته‌واو  بن ، له‌به‌ر ئه‌م حاڵه‌ته‌ش ماوه‌ی  نووسینی  سیناریۆیه‌كه‌ ، چوارساڵی خایاندوه‌ ، زیاتر له‌ (1800) لاپه‌ره‌ی ئه‌ی فۆر بوو خاڵیكی تری ئه‌و زنجیره‌ ته‌له‌فزیۆنه‌ بوونی دیالۆگی به‌هێزی رۆمانسی كه‌ به‌شێوه‌یكی ، جوان داڕێژرا بوو به‌تایه‌تی دیالۆگییه‌كانی زولیخا.

ده‌رهێنان: ئه‌م كاره‌ له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ر (فه‌رج ڵاَ سلحشور) كاری ده‌رهێنانی بۆكرابوو سه‌ره‌تا ده‌رهێنه‌ر نیازی وابوو كار له‌سه‌ر چیرۆكی پێغه‌مبه‌ر (یونس) بكات ،دوایی بۆچوونی گۆرا بریاریدا كار له‌سه‌ر "یوسفی راستگۆ" بكات یه‌ك ساڵی ته‌واو خه‌ریكی هه‌ڵبژرادنی ئه‌كته‌ره‌كان بوو له‌هه‌مان كاتیشدا ماوه‌یه‌كی زۆر كاری له‌سه‌ر دیكۆر ، جلوبه‌رگ ،مكیاژ ، شوێن ، كه‌لوپه‌لی دراماكه‌ بووه‌ دیاركردنی لۆكیشن له‌كارێكی مێژووی زۆر ئه‌سته‌مه‌ ، بۆیه‌ ده‌رهێنه‌ر زۆر به‌ وردی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كاره‌كه‌ی كردوه‌ ، كاتێ ئێمه‌مانان سه‌یری  زنجیره‌كه‌مان ده‌كرد سه‌رجم دیمه‌نه‌كان ئاماژه‌ یان به‌وه‌ ده‌دات ، كه‌ سه‌رده‌م سه‌رده‌می فیرعۆنییه‌كانه‌ ،هه‌ر له‌ كۆشك و شه‌قامه‌كان و گالیسكه‌كان و ئیكسسواره‌ته‌كان ..سروه‌ته‌كان زۆر جوان و سه‌رنجراكێش  بوون بۆنموونه‌ له‌كاتی چاك بوونه‌وه‌و ، گه‌رانه‌وه‌ی بینای چاوه‌كانی باوكی یوسف ،كه‌بریتی بوون له‌ شاییه‌كی جوان  گوزارشتی چێژ به‌خشی خۆشی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ هه‌روه‌ها دیمه‌نه‌كانی چاوه‌رێكردن یه‌كێك بوو ،له‌ سه‌ركه‌وتنی زنجیره‌ درامایه‌كه‌ به‌تایبه‌تی ساته‌ چاوه‌روانییه‌كانی زولیخا بۆ بینی یوسف ،ده‌رهێنه‌ر زۆر، زیره‌كانه‌ كاری له‌سه‌ر كردبوو بینه‌رانی سه‌رمه‌ست ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌ په‌رۆش و تامه‌زرۆ چاوه‌ڕوانی زنجیره‌ی داهاتوو بكه‌ن .

ماكیاژ: له‌م زنجیره‌ زۆر جوان و سه‌رنجڕاكێش بوو به‌تایبه‌تی ماكیاژی كه‌ساییه‌تی زولێخا،به‌تایبه‌تی كاتی پیر ده‌بێت به‌جۆرێك بوو هه‌ستت نه‌ده‌كرد  ئه‌م روخساره‌ ماكیاژه‌ لۆچی ده‌مووچاوی، گه‌ردنی ، برژانه‌كانی ، ددانه‌كانی ،ده‌سته‌كانی  زۆر به‌وردی كاری ماكیاژی له‌سه‌ر كرابوو،به‌هه‌مان شێوه‌یش رۆڵی باوكی یوسف ماكیاژه‌كه‌ی زۆر گونجاو بوو به‌تایبه‌تی له‌ قژو ریشه‌ سپییه‌كه‌ی تا كوێریی  چاوه‌كانی.

گرافیك: زۆر جوان كاری خۆی كردبوو به‌تایبه‌تی له‌ شیكردنه‌وه‌ی و راڤكردنی خه‌ونه‌كان ،جا چ خه‌ونه‌كانی یوسف یان خه‌ونه‌كانی ئامون حوتیبی بچوك یان خه‌ونی زاندانییه‌كانی ناو به‌ندیخانه‌.

خۆشترین و به‌هێزترین ئه‌ڵقه‌دراماكه‌ ئه‌ڵقه‌ی (39) بوو كاتێ چاوه‌كانی زولێخا چاكده‌بێته‌وه‌وته‌مه‌نی گه‌نج ده‌بێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌لقه‌ی (44) كاتێ یوسف خۆی به‌براكانی ، ده‌ناسێته‌وه‌ وبینای چاوه‌كانی  باوكی له‌رێگه‌ی كراسی یوسف بۆده‌گه‌رێته‌وه‌، له‌ دوا ئه‌ڵقه‌ش به‌یه‌ك شاد بوونی باوكی له‌گه‌ڵ یوسف.

ئه‌م كاره‌ به‌یه‌كه‌م كاری درامی ئێرانی داده‌نرێت كه‌له‌مێژووی درامای ئێرانی سه‌ركه‌وتنێكی ئاوا به‌ده‌ست بهێنێت و ده‌نگۆیه‌كی باشی له‌سه‌ر ئاستی ئێران و عه‌ره‌بی نایه‌وه‌، درامایه‌كه‌ (45) ئه‌ڵقه‌ بوو بڕی تێچوی ئه‌و درامایه‌ (یه‌ك ملیار) تومه‌نی ئێرانی  بوو ، ئه‌و كات به‌رامبه‌ر (یه‌ك ملیۆن دۆلار) بوو بێگومان هیچ كارێكی هونه‌ری بێ كه‌مووكوری نابێت ،بۆنموونه‌ له‌و ئه‌ڵقه‌ی كه‌ پۆتیڤاریان دوایی مردنی له‌ لۆكیشنی شاردنه‌وه‌كه‌یدا، زولیخاش له‌ رێورسمه‌كه‌ به‌شدار بوو  له‌وكاته‌ی سوارس كه‌شتییه‌كه‌ده‌بێت له‌ گۆشه‌یه‌ك به‌له‌مێك دیار بوو ، مه‌كینه‌ی(بزوێنه‌ر) له‌سه‌ر بوو  بێگومان له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌له‌می له‌و جۆره‌ نه‌بووه‌ جگه‌ له‌ ده‌هێنه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی به‌رپرسی راكۆره‌ ئه‌ویش هه‌ڵه‌كه‌ له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت خاڵێكی تر له‌ كاتی به‌رێكه‌وتنی كاروانی باوك براو كه‌سوكاری  یوسف بۆلای یوسف منداڵێكیان له‌گه‌ڵ بوو ، چه‌ند دیمه‌نێكی كاروانه‌كه‌ له‌ رێگا پیشاندا ده‌دات به‌شه‌و به‌رۆژ ، له‌ كاتی خه‌وتن ، له‌ كاتی رۆیشتن ،له‌ رێگا چه‌ندین گرته‌ی گشتی ومیدیه‌م كلۆز ده‌بیندرێت  ئه‌وه‌ی سه‌یره‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك یه‌ك منداڵه‌یش له‌هیچ گرته‌یه‌ك له‌و گرتانه‌ ده‌رناكه‌وێت، نازاندرێت منداڵه‌كه‌ چی به‌سه‌رهاتووه‌.

له‌ كۆتاییدا له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی كارێكی هونه‌ری ئایینی بوو بینه‌رێكی زۆری هه‌بوو له‌ هه‌مان كاتدا كاره‌كه‌ ، له‌روی هونه‌رییه‌وه‌ لایه‌نی ئه‌رێنی ،زۆر تربوو وه‌ك لایه‌نی نه‌رێنی، بۆیه‌ به‌گشتی  ده‌ست خۆشی له‌ سه‌رجه‌م  ستاڤه‌كه‌ ده‌كه‌ین.

كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.