Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 13:01

تومەنی ئێرانی سەرمایەدارانی کوردستانی ئیفلاس کرد

بۆچی سەرمایەدار و خەڵکی باشووری کوردستان تومەن دەکڕن؟
100%

فشارە ئابوورییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا تا دێت باری دارایی ئێران بەرەو خراپتر دەبات بەجۆرێک بەرهەمهێنان کەمبووەتەوە و دراوی وڵاتیش کە تومەتە ڕووەو دابەزین هەنگاوی بەردەوامە.

ئەوەی جێگەی هەڵوەستەیە زۆری کڕیار و خواستی هاونیشتیمانیانی هەرێمی کوردستانە لەسەر تومەنی ئێرانی بەجۆرێک سەرمایەدارانیش لەماوەی چەند مانگی ڕابردوو پارەیەکی زۆری دۆلاریان بەو دراوە بێ بەهایە گۆڕیووەتەوە ئەمەش زیانی گەورەی پێگەیاندوون چونکە ڕۆژ دوای ڕۆژ تومەن بەرامبەر دۆلار و دراوەکانی دیکە بەهای لەدەست دەدات.

بۆچی سەرمایەدار و خەڵکی باشووری کوردستان تومەن دەکڕن؟ وەڵامی ئەمەیان زۆر ڕوونە سەرمایەدار بەبێ بەدوواداچوون و پرس و ڕا بەکەسانی شارەزا بۆ مەبەستی قازانج پارەیەکی زۆریان گۆڕیووەتەوە بە تومەنی ئێرانی بەو خەیاڵەی کە لێدوانەکانی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ڕاست دەردەچن کە گوایە ئەمە کاتییە و تێدەپەڕێت بەڵام وانەبوو ئێستا 100 دۆلاری ئەمەریکی زیاتر لە دوو ملیۆن و 250 هەزار تومەنە کە لە مێژووی ئەو وڵاتە تومەن نەگەیشتووەتە ئەم ئاستە.

چینی دووەم کە تومەن دەکڕن ئەو خەڵکە خوگرتووەن کە ساڵانە ئەگەر دووجار نەبێت جارێک سەردانی ئێران دەکەن تایبەت بۆ چارسەری نەخۆشیەکانیان یاخود بۆ گەشتی جۆش و خۆشی و کات بەسەر بردن ئەوە جگە لەو خەڵکەشی کە بۆ کڕینی شتومەک دەچنە ئێران.

ئەگەر بەراوردێکی ساڵی ڕابردوو له‌گه‌ڵ ئه‌مساڵ بكه‌ین ده‌رده‌كه‌وێت به‌های ئه‌و دراوه‌ ئێرانییه‌ له‌سه‌دا 50% دابه‌زیووه‌، شرۆڤه‌كارانی بازاڕه‌ داراییه‌كانیش ده‌ڵێن به‌های تومه‌نی ئێرانی به‌ره‌و داكشانی زیاتریش ده‌ڕوات.

ساڵی 2018 كاتێك ئەمەریكا لە رێككەوتنی ناوه‌كی كشایەوە سزای قورسی بەسەر ئێراندا سەپاند، بۆیە نرخی تومەن بەراورد بەوكاتە 88% بەهای خۆی لە دەستداوە. ئەو کات هەر دۆلارێك بە 3 هەزار تومەن ئاڵوگۆڕ دەكرا، كەچی ئه‌مڕۆ بە 25 هەزار تومەنە.

ئابووری

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.